بۆ جەوهەر نامق و رێبین هەردى و شێخ لەتیف ،تكایە ئێوەش خەڵكى كوردستان چەواشە مەكەن!
Thursday, 25/02/2010, 12:00
ئەمشە و كەناڵى تەلەفزیۆنى knn لە سەر كێشەكەى ئەندام پەرلەمان عەدنان عوسمان و پێشمەرگە و میلیشیا،بەرنامەیەكى بۆ رێبین هەردى و شیخ لە تیف ئامادەكردبو،(جەوهەر نامق) بە تەلەفۆن بەشدارى بەرنامەكەى كرد.
لەو بەرنامەیەدا كەس بەلاى هەرەشەكانى مەسعود بەرزانیدا نەچوو،كەس بە لاى هزرە بۆگەنە كۆنەپەۆرستە نادیموكراتیەكەى بەرزانیدا نەچووكە رۆژى 24-2- 2010 لە كۆنگرەى یەكێتى قۆتابیانى كوردساندا بە چەندان لێدوان، بۆنى دكتاتۆریەت و خوێنرشتنى لە هەرێمى كوردستاندا بڵاوكردەوە،مەسعود لە وتارەكەیدا وتى :(ئەوەى بە پێشمەرگە بڵێت میلیشیا لە كوردستان جێگەى نابێتەوە،كەس نیە لە جیهاندا شەرعیەت بە دەسەڵاتى پێشمەرگە بدات).ئەو جۆرە لێدوانانەى مەسعود بەرزانى شایانى ئەوەن كە خەڵكى كوردستان بەرامبەرى بوەستنەوە و بە رێپێوان و نارەزایى و ئیمزاكۆكردنەوە و شێوازى ترى تێكۆشان هەڵوێست نیشان بدەن و سنورێك بۆ هزرى دكتاتۆریانەى مەسعود دابنێن،دەبوو بزووتنەوەى گۆران پێش هەموو لایەنەگان، دژى ئەو هەڵوێستەى بەرزانى هەڵوێستیان نیشانبدایە و دەنیایان لەو هەڵوێستە ناتەندرووستەى مەسعوود پڕبكردایە،كەچى بزووتنەوەى گۆران كەبینى مەسعود تورەو ترۆیە و هەرەش دەكات،لە دوێنێوە هەموو تواناى خۆیان بۆ ساردكردنەوە و ئاشتكردنەوەى مەسعود بەرزانى بە كاردەهێنن،عەدنان عوسمان لە باتى ئەوەى داواى لێبوردن لە پێشمەرگە بكات و رونكردنەوە بۆ خەڵكى كوردستان بدات، رووى دەمى دەكاتە مەسعوود بەرزانى و ماستاوى بۆ سارد دەكاتەوە تا بیبەخشێت،ئەمە چۆن پەرلەمانتارێكى گۆڕاوە ؟؟؟؟؟كە برواى بە خەڵك نیە و سازش بۆ دكتاتۆرەكان دەكات؟؟.بەرنامەكەى ئەمشەوى كەناڵى تەلەفزیۆنى knn ، هەر بۆ هەمان مەبەست ئامادە كرابوو،بەرنامەكە بۆ ساردكردنەوەى مەسعود بەرزانى و بۆ ئاشتكردنەوەى مەسعوود بەرزانى بوو،بەرنامەكە بریتى بوو لە ماستاو ساردكردنەوەى شێخ لەتیف و جەوهەر نامق و هوشیار عەبدولاى ئامادەكارى بەرنامەكە بۆ مەسعوود بەزانى،هیچ یەك لە ئامادەبوانى بەرنامەكە ئاماژەیان بە ناوەرۆكى لێدوانەكانى مەسعوود بەرزانى نەكرد كە چەندە مەترسیان بۆ سەر چارەنوسى سیستەمى دیموكراتى و ئازادى بیروراى سیاسى هەرێمى كوردستان هەیە،كەس ئاماژەى بەوە نەدا كە مەسعوود مەبەستى كێ بووە دوێنى لە وتارەكەیدا دەیوت خەڵك هەیە بە پارەى وڵاتان قسە بە من دەڵێت و تا ئێستە قسە ناكەم؟ كەس لە هەرێمى كوردستان پرسیارى نەكرد ئەو كەسە كێیە و لە كام وڵات پارە وەردەگرێت بۆ ئەوەى دژى مەسعوود بەرزانى بنوسێ و قسە بكات؟ ئایا ئەو كەس و لایەنەى لە وڵاتانى تر پارە وەردەگرێت و دژى بەرزانى دەنوسێ و قسە دەكات سەرۆكى بزووتنەوەى گۆرانە؟،ئەگەر ئەوە ئایا ئەو پارەیە لەتوركیا؟ لە عراق؟ یان لە ئێران وەردەگرێت؟ ئەمانە بابەتى چارەنوسسازن، ئەبێ سیاسەتمەدار و رۆشنبیرانى كورد لە سەرى بوەستن و لێكدانەوەى بۆ بكەن و داواى ئاشكراكردنى نهێنیەكان بكەن،ئەمە ناوەرۆكى گۆران و گۆرانكاری پێكدەهێنن،ئەگەر بزووتنەوەى گۆران دەیەوێت بە راستى گۆرانكارى بكات، دەبێت لە سەر ئەو بابەتە گرنگانە بوەستێ و لەوێوە دزوو خائینەكانى كورد بناسێت و گۆرانى راستەقینە بكات،نەك بابەتە گرنگ و چارەنوس سازەكانى لێدوانەكەى مەسعوود پەردەپۆش بكەن و لە سەر حسابى گەلى كورد هەوڵى باشكردنەوەى پێوەندیەكانى نێوان بزووتنەوەى گۆران و مەسعوود بەرزانى بدەن.
لە كۆتاییدا ماوەتەوە ئەوە بڵێین : مادام بزووتنەوەى گۆران بەرامبەر بەو لێدوانە مەترسدارانەى مەسعوود بەرزانى نەك هەر هەڵوێستیان نشیان نەدا بەڵكوو لە بەرامبەر لێدوانەكانى بەرزانیدا سەریان دانەواند و كرنووشیان برد ئتر فەریان بە سەر گۆران و بەرژەوەندى خەڵكى كوردستانەوە نیە، دەركەوت هەمو كار و چالاكیان لە پێناوى وەرگرتنى دەسەڵاتدایە و هیچى تر.گۆرانى راستەقینە لە كوردستاندا بریتیە لە تێكشاندنى هزرى خێڵ و كڵتورى بنەماڵەى بەرزانى،هەر هێزێك سەر بۆ سیاسەتى بنەماڵەى بەرزانى دانەوێنێت، نەك هەر فەڕى بە سەر گۆرانەوە نیە، بەڵكوو بە هێزى دژە گۆان ئەژمار دەكرێت. هەر هێزێك لە هەرێمى كوردستاندا سەر بۆ سیاسەتى بنەماڵەى بەرزانى دانەوێنێت،بەو واتایە دێت ئەو هێزە لە مەسعوود بەرزانى زۆرتر گرێدراوى سیاسەتى ولاتانى ناوچەكەیە و زۆرتر دژایەتى بزووتنەوى ئازادخوازى پارچەكانى ترى كوردستان دەكات.
جەوهەر نامق و شێخ لەتیف و هوشیار عەبدولا سەرۆكى هەرێم، مەسعوود بەزانى دكتاتۆریان وەك كەسێكى پاك و سادە بە بینەران ناساند،وەك ئەوە سەرۆكى هەرێم نەبێت هەزاران جاشى وەك پێشمەرگە لە وەزارەتى شەهیدان ناونوس كردبێت،وەك ئەوە سەرۆكى هەرێم نەبووبێت بۆ سەركوتكردنى خەڵكى كوردستان بریارى دابێت پێشمەرگە پێش سوپاى ئێران و توركیا و عراق بكەوێت،وەك ئەوە سەرۆكى هەرێم نەبووبێت چەندان شەرى ناوخۆیى بە هێزى پێشمەرگە كردبێت و رازى بێت مانگانەى پێشمەرگە سێ سەد هەزار دینارى عراقى بێت.دواتر نە جەوهەر و نە لەتیف و نە كاكە رێبین باسى ئەوەیان نەكرد كە تورەبوونەكەى مەسعوود لە سەر ئەوەبووە ئەندام پەرلەمانە گەنجەكانى لیستى گۆران پەردەیان لە سەر دزى و تاڵانیەكانى مەسعود لاداوە،باسى ئەوەیان نەكرد كە تورەبوونى مەسعوود لە سەر پێشمەرگە نیە،لە سەرپارەیە،باسى ئەوەیان نەكرد كە مەسعوود هەرەشەی ئەوەى كرد ئەگەر لیستى گۆران لە سەر هێرشەكانیان بەردەوام بن و لەوە زیاتر نهێنیەكانى بودجە و دزیەكانى و پارتى و یەكێتى ئاشكرا بكەن، ئەویش پەردە لە سەر داهاتە داراییەكانى لیستى كۆران هەڵدەماڵێت و ناوى ئەو ولاتە ئاشكرا دەكات كە هاوكارى دارایى بزووتنەوەى گۆڕان دەكات؟!!!!
شەوى 25-2-2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست