كێ خائینە؟ حەمەقاشتى و بەرپرسەكانى ئێستەى یەكێتى؟ یان ئەوانەەى دەنگیان بە لیستى گۆڕان داوە؟
Sunday, 16/08/2009, 12:00
لە دواى هەڵبژاردنى پەرلەمانى هەرێمى كوردستانەوە، سەركردایەتى مافیا و خائینى (ى ن ك) دووچارى هیستریاى دۆراندن بوە و نازانێت چۆن شكستەكانى هەڵبژاردن داپۆشێت و رێگە لە شكستى تر بگرێت،لە یەكەم هەنگاویدا بەربووە گیانى كۆمەڵێك بەرپرسى مەڵبەندەكانى رێكخستن و بە هۆكارى شكستى هەڵبژاردنەكانى دانان و لێكۆڵینەوەیەكى سەرپێى لەگەڵ كردن و سزاى لە كارخستنى بەسەردا سەپاندن.
یەك لەو كەسانەى كە لە كارخرا بەرپرسى مەڵبەندى رێكخستنى دەربەندیخان بوو،رۆژنامەى هاوڵاتى ژمارە 551 یەك شەممە رۆژى 16-ئاب چاوپێكەوتنێكى لە گەڵ ئەو بەرپرسەى مەڵبەندى رێكخستنى دەربەندیخان كردووە و كۆمەڵێك پرسیارى بەرەو روكردۆتەوە،لە وەڵامى یەك لە پرسیارەكاندا حەمە قاشتى بەرپرسى مەڵبەندى رێكخستنى دەربەندیخان دەڵێت: ئەوانەى دەنگیان بە لیستى گۆران داوە من بە خیانەتكاریان دەزانم،خیانەتیان لە خوێنى شەهیدان و یەكێتیش كردووە چونكە دەنگیان بە دوژمنى یەكێتى داوە و من بە خەتمایل ناویان دەبەم.
ئەو قسانەى سەروە هى حەمە قاشتین كە تا ساڵى 1988 فەرماندەى كەرتى هێزى پێشمەرگەى (ی ن ك) بووە و كەرت یەكەى چالاكى هێزى پێشمەرگە بووە،بەڵام حەمە قاشتى لە ئەنفالەكاندا تەسلیم بۆتەوە و ئەنفال نەكراوە؟!!،پێش ئەوەى لە ناوچەى قەرەداخ خۆى تەسلیم بكاتەوە،پیلانێكى دانابوو بەهادین نورى دەستگیر بكات و تەسلیمى رژێمى بكاتەوە،بەلام بە ئەزمونى بەهادین نورى و بێ بڕوایى بەهادین نورى بە حەمە قاشتى،پیلانەكەى حەمە قاشتى پووچەڵ بوە و نەیتوانى بەهادین نورى دەستگیر بكات،ئەو گەلەجاشەى كە بۆ پێشوزاى حەمەقاشتى و بۆ دەستگیركردنى بەهادین نورى هاتبوونە گوندەكانى قەرەداغ بە دەستى بەتاڵ گەرانەوە، هەر كە حەمە قاشتى گەیشتەوە ناو مۆڵگا رەسمەیەكەى خۆى بۆ خۆدەرخستن ملوانى چۆغەكەى خۆى درى و پێناسى دەزگاى هەواڵگرى رژێمى بەعسى لە ملوانى چۆغەكەیدا دەرهێناو بۆ پێشوازكەرەكانى سەلماند كە لەوان زیاتر دڵسۆزى رژێمى بەعس بووە و لە ناو هێزى پێشمەرگەدا كارى هەواڵگرى بۆ رژێمى بەعس كردووە.حەمە قاشتى لەو كاتەوەى كە گەراوەتەوە ناو ریزەكانى رژێم تا راپەرین بە شێوەیەكى ئاسایى ژیاوە و كەس لە گۆڵ كاڵترى پێنەوتوە،لە دواى راپەرین كە رژێمى بەعس كوردستانى چۆڵكرد،بە بێ هیچ لێپرسینەوەیەك حەمە قاشتى پێوەندى بە ریزەكانى (ى ن ك) كردەوە،باشە ئێستە هەموو كەسێك بۆى هەیە لە حەمە قاشتى بپرسێت ئایا خائین كێیە؟ كێ خیانەتى لە خوێنى شەهیدان كردووە؟ كێ خەت مایل بووە؟ ئەوەى كە مافێكى ئاسایى خۆى ئەنجامداوە و بە گوێرەى یاساى هەڵبژاردن بە شێوەیەكى نهێنى و ئازاد دەنگى خۆى بە لیستی گۆڕان داوە؟ یان ئەو حەمە قاشتیە خائینە كە لە تاریكترین رۆژەكانى گەلى كوردا بە ناوى پێشمەرگەوە پیاوى دەزگاى هەواڵگرى رژێمى بەعس بووە و لە كاتى خۆیدا سەنگەرى پێشمەرگەى چۆڵكردووە و لە هەوڵى ئەوەشدا بووە پێشمەرگە و شۆرشگێرێكى شیوعى وەك بەهادین نورى لەگەڵ دەستیدا تەسلیم بە رژێمى بەعس بكاتەوە؟ كاكە قاشتى خەڵكى كوردستان وریابوونەتەوە و وەك جارانیان لێهاتۆتەوە ولە راستینەى تالەَبانى و دەست وپێوەندەكى تێگەیشتون،بە پارچە زەوى و دۆلار و سەردانى سەرۆكى خائین و مافیا فریوناخۆن هەست و رح و ژیریان هەیە،تۆ و تاڵەبانى و دەستو پێوەندەكەى باش دەناسن،بەرپرسەكانى ترتان باش دەناسن،بۆیە بۆ دەرفەتێك دەگەرێن تۆڵەى بەرو دواى خیانەتتان لێبكەنەوە،خەڵكى دەربەندیخان و قەرەداغ و گەرمیان باش دەزانن كە هێمنە رەشى بە ناو پێشمەرگە و بەركردار ئیستخباراتى هاوسەنگەر و هاوپیشەت چۆن (هاورێ جەوهەرى) پار تیزانى حزبى شیوعى لە گەرمیان تەسلیمى رژێمى بەعس كردەوە،باش دەزانن كە تۆش چۆن تەسلیم بویتەوە و چۆن هەوڵت دا بەهادین نورى تەسلیم بكەیتەوە و بە دەردى هاورێ جەوهەرى بەریت؟ خەڵكى دەربەندیخان باش تۆ و ئاسۆ ئەلمانى و مستەفا چاورەش و حامیدى حاجى خالى و عەبدولكەریم هەڵەدنى و سەعدى پیرە و بەهرۆز گەڵالى دەناسن و دەزانن كە بە ناو پێشمەرگە و ئەندامى یەكێتى بوون بەڵام لە ژێرەوە كارتان بۆ دەزگا هەواڵگریەكانى رژێمى بەعس كردووە،خەڵكى هەموو كوردستان دەزانن كە كەسانى وەك تۆ و ئەوانەى تر كە ناوم هێنان هەر هەموویان سەر بە لیستى خیانەتكارى تاڵەبانین، بۆیە دەنگتان نادەنێ و زەوى و پارەوە پول و پۆستەكانتان لێدەكێشنەوە و جڕتێكیتان بۆ لێئەدەن و فرێتان ئەدەنە ناو زبڵدانى مێژوو لە سەر گۆرەكانتان دوەنوسن خائین .
16-8-2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست