بۆچى كە نێچیر لە توركیاوە گەرایەوە، هەر ئەو شەوە چاوى بە داناى ئەحمەد مەجید كەوت؟*
Thursday, 15/04/2010, 12:00
نێچیر لە ناو حزبەكەیدا بە كەسى دوومى پارتى دەژمێردرێت،لە لاى داگیركەرانى كوردستانیش دواى تاڵەبانى بە كۆیلە و سیخورى پلە یەكى خۆیان دەژمێردرێت،لە ناو كۆمەڵگاى كوردستانیشدا بە كەسێكى خۆپەرست و سهرهڕۆیهکی سیاسى دەناسرێت،لە لاى كۆمپانیاكانى وڵاتانى سەرمایەداریش بە بازرگانێكىنزم و تاڵانفرۆشێكى سامانى كوردستان دەناسرێت، پاش گەرانەوەى لە گەشتە نایاسایى و تێكدەرەكەى لە توركیا، یەكسەر چاوى بە داناى ئەحمەد مەجیدى هەڵسوراوى بزووتنەوەى گۆران كەوتووە،د اناى ئەحەمەد مەجید ماوەى چەند سالێك پارێزگارى سلێمانی بوو،ل ەو ماوەیەدا هەرچى باش بووبێت بۆ پارێزگاى سلێمانى نەیكردوە، بە كەسێكى گەندەڵ ناسراوە،ل ە سەر گەندەڵى و دزینى بودجەى وشكە ساڵى(2008-2009) داواكارى گشتى سلێمانى سكالاى لە سەر دانا تۆمار كرد، پێش ئەوەى ئەنجامى دادگاكە یەكلایى بكرێتەوە، دانا دەستى لە پۆستى پارێزگارى سلێمانى هەڵگرت و بوو بە هەڵسوراوێكى بزووتنەوەى گۆران.
تا ئەو رۆژەى دانا پێوەندى بە بزووتنەوەى گۆرانەوە كرد، كەم كەس دهیزانى مەیلى بەلاى بزووتنەوەى گۆراندا هەیە، زۆرینەى خەڵك واى بۆدەچوون كە دانا سەر بە باڵى مەكتەبى سیاسى (ى ن ك) و لە چاوى گەندەڵى و كارە بێ سەروبەرەكانى داناوە رەخنە و گلەییەكى زۆریان لە (ى ن ك) دەگرت و دەیانوت ئەو پارێزگارە (ى ن ك) سەپاندوویەتى بەسەر خەڵكى سلێمانیدا، هەندێ كەسى تر واى بۆدەچوون كە داناى ئەحمەد مەجید پێوەندى لەگەڵ دام و دەزگا جاسوسیەكانى وڵاتانى دەوروبەردا هەیە و شان بە شانى كارى پارێزگاریەكەى كار بۆ ئەو دەزگایانەش دەكات.
هەر كە داناى ئەحمەد مەجید دەستى لە پۆستى پارێزگاى سلێمانى كێشایەوە، یەكسەر پۆستى بەرپرسى پێوەندیەكانى بزووتنەوەى گۆرانى وەرگرت، كەوابوو داناى ئەحمەد مەجید لە سەردەمى پارێزگاریدا سەر بە بزووتنەوەى گۆران بووە و كارى بۆ بزووتنەوەى گۆران كردووە، بەو شێوەیەش گەندەڵى و دزینى بودجەى وشكەساڵى و شتەكانى ترى دانا، ئۆتۆماتیكى دەكرێنە ملى بزووتنەوەى گۆران و بزووتنەوەى گۆرانى پێ تاوانبار دەكرێت.
لەلاپەرە یەكى ژمارە 219 رۆژى 13-4-2010 رۆژنامەى ئاوێنەدا هاتووە كە لە شەوى هاتنەوەى نێچیروان بەرزانى لە توركیا، یەكسەر چاوى بە داناى ئەحەمەد مەجید كەوتووە، ئەو هاودیتنەى نێچیر و دانا ئەو تێبینیەى لە لا زیندووكردمەوە، کە دەیانوت دانا پێوەندى بە میتى توركیاوە هەیە، لەبەر ئەوە واى بۆ دەچم كە ئەو چاوپێكەوتنەى نێوان نێچیر و دانا بۆ دروستكردنى پێوەندى نێوان بزووتنەوەى گۆران و (پ د ك) نیە، ئەگەر ئەو چاوپێكەوتنە بۆ مەبەستى پێوەندى حزبایەتى بووبێت، بۆچى نێچیر كەسى یەكەم و دووەمى گۆران نابینێت؟ ئەى بۆچى بەرپرسى پێوەندیەكانى (پ د ك) لەگەڵ داناى ئەحمەد مەجیدى بەرپرسى پێوەندیەكانى گۆران كۆنابێتەوە؟ ئاستى بەرپرسیارێـتى نێچیر و پێوانەى رێكخستنى (پ د ك) و عەقڵیەتى خێلەكى نێچیر ،ئاستەنگى گەورەن بۆ هاودیتنى نێچیر و دانا، ئەبێ هێزێك هەبێت ئەو ئاستەنگیانە تێپەرێنێ بۆ ئەوەى نێچیر و دانا بتوانن بەو پەلە پەلە كۆبوونەوە بكەن، ئەوەى زیاتر لە مەنتیقەوە نزیكە كە وایكردوە نێچیر و دانا بە پەلە و بە بێگەرانەوە بۆ سەركردایەتى (پ د ك) و سەركردایەتى بزووتنەوەى گۆران یەكترى ببینن هەر ئەوەیە كە نێچیر و دانا دوو ئەندامى دەزگاى میتى تورك بن و ئەو دەزگایە ئەمرى بە نێچیر كردووە كە بە پەلە لەگەڵ داناى ئەحمەد مەجیدا كۆببێتەوە و پەیامى میتى پێبگەیەنێت.
.
* رۆژنامەى ئاوێنە 13-4-2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست