نووسینێک وەک کەمپین:كەمپەینی شەرمەزای بارزانی و گەندەڵکارانی کوردستان
Sunday, 09/03/2014, 12:00
تۆش وەک من شەرم دەکەیت کە بنەماڵەکانی بارزانی، تاڵەبانی، موهتەدی، عەلیزادە، حەسەنزادە، قاسملو وەک تۆ کوردن و لە مێژووی دەستەڵاتیان دا کاریان تەنیا خەیانەت و قەڵاچۆلکردنی کوردستان وفرۆشتنی سامانە نەتەوەیەکانی کورد بووە. فەرموون لەم کەمپەینە دا بەشداربن. بەهیوای ئەوەی کە بە خەباتێکی ئازادیخوازانە دەستەڵاتی ئاغایەتیی و زۆرداریی ئەم بنەماڵە گەندەڵانە لە کوردستان بنبڕکەین.
تکایە دەنگ بدە
١) مەسعود بارزانی، نێچیروان بارزانی، مەسرور بارزانی و هەموو بنەماڵەی بارزانی دەبێ لە دەستەڵات و سیاسەت وازبێنن و مافی کاری سیاسیی و سامانی دزراوی کوردستانیان لێ بسەندرێتەوە و دادگایی بکرێن.
بەڵێ ................. نەخێر....................
٢) تەرمی تاڵەبانی دەبێ بەزوترین کات و بەبێ هیچ دەنگۆیەک لە ئیستانبوڵ ژێرخاک بکرێت و هێرۆ ئیبراهیم، کۆسرەت ڕەسوڵ، مەلا بەختیار لەگەڵ هەموو بنەماڵەکانیان دەبێ لەدەستەڵات و سیاسەت وازبێنن و مافی کاری سیاسیی و سامانی دزراوی کوردستان لەوانیش بسەندرێتەوە.
بەڵی..................... نەخێر.......................
٣) دراوە دەستبەسەرداگیرکراوەکانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات کە لە سەر ناوی بنەماڵەکانی ناوبراوان لە بانکەکان دەستی بەسەردا بگیرێت، دەبێ بگەڕێندرێنەوە خەزێنەی کوردستان. خەزێنەی کوردستان دەبێ ڕاستەوخۆ لەژێر ئیدارەی بانکی سەربەخۆی کوردستان دا بۆ کوردستانیان بەکار بهێندرێت.
بەڵێ ................... نەخێر..................
٤) پارتی دێموکڕاتی کوردستانی ئێڕاق ڕێکخراوێکی بنەماڵەیی و دواکەتویی گەندەڵ و پیسخۆرەکان دەبێ مافی یاسایی کارکردنیان لێ بستێندرێتەوە.
بەڵی ................ نەخێر................
٥) یەکیەتی نیشتمانی کوردستان ڕێکخراوێکی بنەماڵەیی و دواکەتویی گەندەڵە و دەبێ مافی یاسایی کارکردنی لێ بستێندرێتەوە.
بەڵی............... نەخێر..................
٦) هەموو بزوتنەوە، حەڕەکە و کۆمەڵەکانی ئیسلامی "بە ناو کوردی" سەر بە ئێران، تورکیە، سعودیە و ئەلقاعیدەن و دەبێ مافی یاسایی کارکردنیان لێ بستێندرێتەوە.
بەڵی......................... نەخێر................
٧) حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران، حیزبی دێموکڕاتی کوردستان، كۆمەلەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان، کۆمەلە (حیزبی کۆمەنیستی ئێران)، حیزبی کۆمەنیستی کرێکاری ئێران گەندەڵ و پیسخۆر و بەژەوەندی خوازن و دەبێ مافی یاسایی کارکردنیان لێ بستێندرێتەوە.
بەڵی.................. نەخێر..............
٨) دەبێ نەوشیران مستەفا وەکو باقی ئەو بەرپرسانەی تر، دادگایی بکرێت بەهۆی ناوهێنای باشوری کوردستان بە کوردستانی عێڕاق و نووسینی دەستوری عێراق و مادەی ١٤٠ و هاوبەشیکردنی لە کۆندا بۆ مێژووی رەشی یەکێتی دادگایی بکرێت
بەڵێ .................... نەخێر...................
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست