کام مه‌ترسی له خۆپیشاندانی هه‌ولێردایه؟..
Friday, 01/04/2011, 12:00
په‌ڕه‌ی مێژوی هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێکی خۆسه‌پێن و سه‌رکوتکه‌ر هه‌ڵده‌یته‌وه ، تاوانگه‌له‌ێکی بۆگه‌ن و قێزه‌ون ده‌بینیت ، ئه‌م هێزانه بۆ مانه‌وه و درێژه‌دان به فه‌رمانڕه‌واییان ، جۆره‌ها داهێنان و تازه‌گه‌ری ده‌که‌ن له داپڵۆسین و کپکردنی ده‌نگی ناڕازیدا ، کوشتن و ژه‌هرخواردکردن ، فڕاندن و ئه‌شکه‌نجه ، لێدان و ترساندن ، نانبڕین و ناوزڕاندن ، ئه‌تککردن و ئابڕوبردن ، ئه‌مانه‌و چه‌ند وشه‌گه‌لێک که به‌ئێمه نامۆن و دێنه ناو فه‌رهه‌نگی سیسته‌می سته‌مکاران ، ده‌بنه خه‌سڵه‌ت و وێنای دێوه‌زمه‌بونیان له کۆمه‌ڵگادا.
کاتێک توڕه‌یی گه‌یشته ئاستی پێویست و گه‌ل به‌ئاگاهات، ئیدی هه‌موو ئه‌و چه‌ک و شێوازه ناشازانه‌ی دژ به‌مرۆڤه‌کان به‌کارده‌هێنرێ چیدی کاریگه‌ریان نابێ ، سته‌مدیدانی ناڕازی و خۆپیشانده‌ران ، جۆرێک له به‌ڵگه‌ی سه‌لماندن به‌ده‌وروبه‌ر ده‌ده‌ن ، که ئه‌نجامی چه‌پڵه‌ڕێزانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی پێشوتریش له‌م جۆره حکومانه باتاڵده‌کاته‌وه ، ده‌سه‌ڵات له وڵاتی ئۆکرانیا به سه‌رکه‌وتن و شاییلۆغان ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ڕاگه‌یاند ، ئۆپۆزسیۆنیش به خۆپیشاندان و شۆڕشی پرته‌قاڵی وه‌ڵامیان دایه‌وه ، پرسێکی نێو ده‌وڵه‌تی دروستکرد ؟ ئه‌گه‌ر ئاپۆڕای جه‌ماوه‌ری سه‌رجاده ده‌نگیان نه‌دابێ ، ئاخۆ سندوقه‌کانی فه‌رمانڕه‌وای ئۆکرانیا له کوێ پڕبوبێتن! میر حسه‌ین موسه‌ویش له ئێران به ده‌نگی شه‌قام توانی ساخته‌کاری کۆی ده‌نگی کاندیده‌کانی ڕژێمی ئاخوند ئاشکرابکات ، پارتی و بارزانی له مێژه په‌یان به‌م مه‌ترسیه بردووه و هه‌نگاویان بۆ ناوه ، به خه‌یاڵی خاویان ئاگربڕی ته‌واویان له پایته‌ختا کردووه ، له شه‌ڕی ناوخۆ و دوای گرتنه‌وه‌ی هه‌ولێر له 31ی ئابی 1996دا ، داگیرکردن و پاوان‌کردنی زه‌ویوزاری ئه‌و‌شاره ده‌ستیپێکرد ، پانتایی و گه‌وره‌یی جێگای نیشته‌جێبونی نێچیره‌وان و به‌رپرسه‌کانی تری پارتی له‌و شاره‌دا به ته‌واوی جێی گومان و سه‌رسوڕمانه ، هه‌رکه‌س بیبینێت ده‌رک به پلان و خستنه‌ژێر ڕکێفی شار ده‌کات له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌وه ، هه‌موو ئاواره و به‌دوکه‌وتووه‌کان و په‌ڕاگه‌نده‌کانی شه‌ڕی براکوژی ، کار و زه‌وی و پاره‌یان له‌وێ پێدرا ، به نیه‌تی ئه‌وه‌ی که هه‌ولێر چۆڵنه‌که‌ن و نه‌گه‌ڕێنه‌وه جێگاکانی خۆیان ، ئه‌مانه ئیدی بون به باشترین و حازربه‌ده‌ستترین دارده‌ستی پارتی ، که بێسڵه‌مینه‌وه و بۆ هه‌رکارێک باش یان خراپ به‌کارده‌هێنرێن ، واتێگه‌یه‌ندراون که مسۆگه‌ری ژیانی ئه‌مان گرێدراوه به مانه‌وه‌ی کورسیه‌که‌ی بارزانیه‌وه ، واته نزیکه‌ی 15 ساڵه هێزی ده‌ره‌کی ئه‌وان له هه‌ولێردا جێگیر و پڕچه‌ک و ئاماده‌باش ده‌کرێن ، سوسه‌کراوه و له بیری ئه‌وه‌دان که ئه‌گه‌ر جوڵانه‌وه و سه‌رهه‌ڵدانێکی هه‌ولێریه‌کان ڕوبدات ، که ئه‌گه‌ر ده‌نگی کپکراو و خه‌فه‌بوی هه‌ولێریه‌کان ببیسترێ ، ئه‌وا عه‌رشی ده‌سه‌ڵات ده‌جوڵێنێ و سه‌ری ڕه‌ش به‌چۆکدا دێنێت ، ته‌واوی ئه‌و فروفێڵ و ساختانه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا کردویانه ئه‌خاته ژێر پرسیار و ده‌مامکیان هه‌ڵده‌ماڵێ ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی لێێده‌ترسن ڕونه‌دات ، بۆ ئه‌وه‌ی شه‌قی شه‌قامی هه‌ولێریان پێنه‌که‌وێت ، خۆ له‌هیچ نابوێرن و ئه‌وه‌ی ناکرێ به‌م شاره‌ی ده‌که‌ن ، ئه‌م هێزه کۆکراوه جێگیربووانه ، وه‌ک چه‌کوشی ئاماده‌ی سه‌رۆک له‌کاتی ویستا ئه‌مبه‌روئه‌وبه‌ریان پێده‌کرێت ، به‌ناو خراونه‌ته ناو ده‌زگا حکومیه‌کانه‌وه ، به‌ڵام به‌ته‌واوی ته‌نها به کۆنترۆڵی خۆیان ده‌جوڵێن ، مه‌شقیان پێکراوه و باکیان له کۆمه‌ڵ کوژی ناوخۆ نییه، زۆریان به هه‌ولێریه ڕه‌سه‌نه‌کان کردووه ، ئه‌وه‌ی بیانه‌وێت بێپرسوڕا ده‌یکه‌ن و له‌هیچ ناسڵه‌منه‌وه ، تائێستا سه‌رکه‌وتون و هه‌ولێریانیش بێده‌نگن ، به‌ڵام شه‌و چه‌ند درێژبێت هه‌ر خۆری به‌یانی هه‌ڵدێت ، سته‌میش به ئه‌ستوربونی پسانی نزیکترئه‌بێت ، زامیش تا گه‌وره و قوڵبێت مه‌رگی چه‌قۆ به‌دوایدادێت ، درێژه‌دان به‌م هه‌ڕه‌شه و چوسورکنه‌وانه تاسه‌ر نابێت ، ڕۆژێک هه‌ردێت شێره هه‌ولێریش ڕاپه‌ڕێت ، ئه‌وکات کاتی حیسابه و هه‌ولێر زوڵم ڕاده‌ماڵێت.
Kurd_stan
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست