ڕۆشنبیر و ده سه ڵات...عهبدولرهحمان سدیق وه ك نموونه
Sunday, 22/04/2012, 12:00
"ناتوانن هیچ حکومه تێك له جیهاندا بدۆزنه وه حه زی به قسه کانی من بێت. "
\نئۆم چۆمسکی
بیریار و ڕه خنه گری ئه مریکایی ئێدوارد سه عید، له کتێبه به ناوبانگه که یدا "ڕۆشنبیرو ده سه ڵات"، پێیوایه که ده بێ ڕۆشنبیر پابه ندی به هاکانی ئازادیی و
دادپه روه ریی بێت و داکۆکیان لێ بکات.
سه ربه خۆبوونی ڕۆشنبیریش ده کاته مه رجێکی گرنگ بۆ پابه ندبوون و داکۆکیکردن له و به هایانه. ئه و ده ڵێ ڕۆشنبیران نوێنه رایه تی خه ڵک ده که ن له به رامبه ر
ده سه ڵاتداراندا، بۆیه پێویسته به ئاگایی و ڕه خنه گرانه ڕاڤه ی بارودۆخه که بکه ن. ئاماژه به جۆرێک له ڕۆشنبیر ده دات که به رژه وه ندی و سیاسه ته کانی حکومه ت و کۆمپانیا گه وره کانی کردۆته ئامانج نه ك به رژه وه ندی خه ڵک.
"نئۆم چۆمسکی" ش ده ڵێ: ڕۆشنبیر که سێکه هه ڵگری ڕاستییه له ڕووی هێزی
ده سه ڵاتداراندا.
"حه مه سه عید حه سه ن" چونکه هۆگری ده سه ڵاته و له نازونیعمه ته کانی
سوودمه نده، له و کتێبه یدا که ناوی "ڕۆشنبیر و ده سه ڵات" ی لێناوه، به پێچه وانه ی نووسه ره جیهانییه کان و ناوی کتێبه که ی، که مترین قسه ی له باره ی پرسی ڕۆشنبیرو په یوه ندی به ده سه ڵاتدارانه وه کردووه!
له ڕسته یه کدا ده ڵێ: ئه وانه ی دژی هیچ تاوانێکی ده سه ڵات، ده نگ هه ڵنابڕن،
ده شێت چیرۆکنووس یان شاعیر بن، وه لێ ڕۆشنبیر نین.
من، له وه بێگومانم، ئه و ڕۆشنبیرانه ی وه ك شه کر له په رداخه ئاوی ده سه ڵاتداراندا ناتوێنه وه ده گمه نن.
ئه و ده مه ی ده سه ڵاتدارانی میسر،" مه حه مه د حه سه نه ین هه یکه ل" یان له ڕۆژنامه ی "ئه هرام" دوورخسته وه، هاوڕێیه کی لێی ده پرسێ، به دوورخستنه وه ت له پۆستێکی ئاوا گرنگ و نزیك له ده سه ڵاته وه دڵگران نه بووی؟ له وه ڵامدا ده ڵێ:
ده سه ڵاتداران ده توانن جێگایه ک- پله وپایه یه کت بۆ دابین بکه ن، به ڵام ناتوانن مه کانه تێکت له ناو خه ڵکدا پێ ببه خشن. پله و پایه، ده ستکه وتی کاتین،
به ده ستهێنانی ڕێزو خۆشه ویستی خه ڵک هه میشه یی.
ئه و ده مه ی ژنه شاعیری ئه مریکایی، خاتوو"ئه دریانه ڕیچ" له ساڵی 1997 دا،
خه ڵاتی هونه ر یی ئه مریکای پێبه خشرا، له نامه یه کیدا بۆ "بیل کلینتۆن" سه رۆکی ئه و کاته ی ئه مریکا، جگه له ڕه تکردنه وه ی خه ڵاته که، بێزاریی و تووڕه یی له پاشه کشێی پرسی دیموکراسی له ئه مریکادا خستبووه ڕوو و نووسیبووی: من دژی
حکومه ت نیم به گشتی، به ڵام دژی ئه و که مینه یه م که ده ستیان به سه ر حکومه تدا گرتووه. به هۆی سیاسه ته کانی ئه وانه وه جیاوازی نێوان ده وڵه مه ند و هه ژاران ڕووی له زیادی کردووه، هه رکاتێك هونه ر کرایه هۆکارێك بۆ ڕازاندنه وه ی سفره ی
ده سه ڵاتداران، مانا و مه به سته جوانه کانی له ده ست ده دات.
ئه و کاته ی"گریگۆری پیرلمان" گه وره زانای ماتماتیك، قورسترین هاوکێشه ی بیرکاری سه ده ی ڕابردووی ئه نجام دا، په یمانگای "کلای" بڕیاری دا یه ك ملیۆن دۆلار خه ڵاتی بکات. زانای ناوبراو، جگه له وه ی خه ڵاته که ی ره تکرده وه و وتی: من گرنگی به سامان و ناوبانگ ناده م، ناشمه وێ وه ك ئاژه ڵ له باخچه ی ئاژه ڵاندا نمایشبکرێم. ئه مه له کاتێکدا که ڕۆژنامه ی" ده یلی میل" له زاری هاوسێیه کی ئه و زانایه وه
ده نووسێت: ئه و خاوه نی شوقه یه کی پیس و پۆخڵه که جگه له کورسی و مێزو
سیسه مێکی نووستن هیچی دیکه ی تێدا نییه.
شه وی 8 ی نیسان، که ناڵی زاگرۆس، میوانداری به ڕێز مامۆستا"عهبدولرهحمان سدیق"ی کردبوو، ئه وه نده ی من ده رفه تی بینینم هه بوو، باس و خواس، ده رباره ی به رنامه ی کابینه ی حه وته می حکومه ته وه بوو.
شایانی وتنه،"عهبدولرهحمان سدیق" ڕۆشنبیرێکی پڕ مه عریفه و له قسه کردندا به توانا و ڕه وانبێژه، گوێگران سه رسام و بۆ لای خۆی که مه ندکێش ده کات. به ڵام، ئه و به پێچه وانه ی وته که ی چۆمسکی(ناتوانن هیچ حکومه تێك له جیهاندا بدۆزنه وه
حه زی به قسه کانی من بێت) ماوه یه که میوانێکی ڕه زاسووکی که ناڵه کانی
ده سه ڵاته!!
بێگومان، ئه و ماسته بێ موو نییه. "حه مه سه عید حه سه ن" ده ڵێ: گه ر ڕۆشنبیر به دراو بچوێنین، ئه وا دوو ڕووخساره که ی ئه و، بریتین له مه عریفه و بوێری.
بوێری ئه وه یه ڕاشکاوانه ڕه خنه له ده سه ڵاتدارێکی گه نده ڵکار بگریت.
ڕووی دووه می مامۆستا عه بدولره حمان سدیق، که ڕه خنه گرتنی گه نده ڵکارانه،
دیار نه ماوه، به ڵکو ته واو سڕاوه ته وه. ئه و هۆکاره ش وایکردووه که که ناڵه کانی
ده سه ڵات ده رگاکانیانی بۆ واڵا بکه ن.
یه ك دوو وه ڵامی ناوبراو، له و به رنامه یه دا سه رنجی ڕاکێشام، ده مه وێ لێره دا
هه ڵوێسته یان له سه ر بکه م.
یه که میان: ده یوت له کارنامه ی کابینه ی حه وته مدا ئاماژه به وه کراوه که ڕه وشی ڕۆژنامه گه ریی باشتر بکرێت.
ناوبراو نه ك ڕه خنه ی له حکومه ت نه ده گرت، که له سایه یدا پێشێلکاریی مافی ڕۆژنامه نووسان و ئازارو ئه شکه نجه دانیان به شاهێدی ڕێکخراوه جیهانییه کان، به ئاستێکی مه ترسیدار گه یشتووه. به ڵکو ڕه وشی ڕۆژنامه گه ری به باش ده دایه
قه ڵه م!!
زۆرم پێسه یر بوو، ڕۆشنبیرێك که مترین ئاگایی به رامبه ر ڕووداوه کانی پارساڵ
هه بێت، تارمایی وێنه کانی ڕێبین و ئاسۆس هه ردی و ده یان نووسه رو ڕۆشنبیرو ڕۆژنامه نووسی دیکه به فه لاقه کراوی و خه ڵتانی خوێنه وه، به به رچاویا گوزه ر
نه که ن، بڵێت باری ڕۆژنامه گه ریی ئێمه باشه و حکومه ت ده یه وێ باشتری بکات!!.
دووه م: مامۆستا "عهبدولرهحمان سدیق"، نه ك هه ر یه ك ڕه خنه ی له دیارده ی
گه نده ڵی و تاڵان و نایه کسانی و ناعه داله تی نه ده گرت، به ڵکو له وه ڵامی پرسیارێکدا له باره ی داواکاری ئۆپۆزیسیۆن بۆ چاکسازیی ڕیشه یی، له سه نگه ری
ده سه ڵاته وه پلاری خۆی گرته هێزه کانی ئۆپۆزیسیۆن و ده یوت: حکومه ت به رنامه ی چاکسازیی هه یه، لایه نه کانی ئۆپۆزیسیۆن، له نێوان شۆڕش و چاکسازییدا، پاشکۆی ڕیشه ییان بۆ چاکسازیی زیادکردووه، تا خۆیان له ده سه ڵات جیا بکه نه وه. ئه و پێی وابوو شتێك نییه ناوی چاکسازیی ڕیشه یی بێت!!.
له وه ڵامی ئه و وه ڵامه ی مامۆستا ده ڵێم: ده سه ڵاته دیکتاتۆر و تاکڕه وه کانی دنیا، هێزی سه ربازیی و دارایی مۆنۆپۆل ده که ن، ئه وسا له ڕێیه وه ده سه ڵاتی خۆیان
ده سه پێنن.
کێ هه یه له وه بێئاگابێ که ئابووریی و هێزی سه ربازیی کوردستان له لایه ن هه ردوو حیزبی ده سه ڵاته وه مۆنۆپۆل کراون؟. ده رهێنانی ئه و دوو کایه گرنگه ی کۆمه ڵگا، له ده ستی حیزب و بنه ماڵه و که سه کاندا پرۆسه یه کی چاکسازیی ڕیشه یی ده خوازێ. هه ر به وه ش ده توانرێ ڕێ له سه رهه ڵدانی دیکتاتۆریه ت و تاکڕه ویی بگیرێت.
ڕه خنه گرتن و ده نگهه ڵبڕین له دژی گه نده ڵی و سته م و نایه کسانی
ده سه ڵاتداران، ئه رکێکی ئه خلاقی و نیشتمانیی ڕۆشنبیرانه، بۆ که سی خواناسیش
ئه رکێکی ئایینی.
ئه و ده مه ی مامۆستا "عهبدولرهحمان سدیق" ڕیزه کانی یه کگرتووی به جێهێشت، زۆرێکمانی نیگه ران کرد، له مڕۆدا که گوێم له و قسانه ی ده بێت، ده زانم ئه و
نیگه رانیه ی ئه وسامان له جێی خۆیدا نه بوو.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست