سەندیکای رۆژنامەنوسان لەکەرکوک دەکەوێتە ژێرفشاری پارتییەوە هەرەشە لەرۆژنامەنوسان دەکرێ لەچەمچەماڵ
Saturday, 15/05/2010, 12:00
دوای خۆپێشاندانەکەی رۆژنامەنوسان لەشاری چەمچەماڵ و سەردانکردنی گۆری شەهید سۆرانی مامەحەمە، هەر دوای ئەوە نامەی هەرەشە ئاراستەی هەندێک لەرۆژنامەنوسان دەکرێ، لەوانەش ئاکۆ محمەد شوانی کە یەکیک بووە لەهەڵسوراوی ئەو مەراسیمە. ئەمرۆش نەجات حەسەن بەرپرسی لقی کەرکوکی پارتی، تەلەفۆن بۆ سەردار جاف کەسەر بەپارتیەو جێگری لەتیف فاتح فەرەج-ی سەرۆکی سەندیکای کەرکوک دەکات و دەڵێت نابێت لەگەڵ لەتیفا داوام بکەیت و ئەو دژی ئێمەیەو، کۆمەڵێ قسە نابەجێ لەسەر کاک لەتیف دەکات. ئەمەش لەبەرئەوەی دوێنێ لەکاتی مەراسیمەکەی چەمچەماڵدا نوسەرو رۆژنامەنوس لەتیف فاتح فەرەج بەئاشکرا قسەدەکاتو وەڵامی مەکتەبی سیاسی پارتی دەداتەوە سەبارەت بەو بەیاننامە شەرنگێزو بێسەروبەرەی کەلەچەند رۆژی داهاتودا پارتی بڵاویان کردبۆووە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست