کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كۆلێجى تەكنیكى سلێمانى ،بووە بەمووڵكى ئازاد شیخانى

Thursday, 30/07/2009, 12:00


بەرێزان لاتان سەیر نەبێت دامەزراوەیكى حوكمى بوبێت بە مۆڵكى تاكەكەسێك،بەڵى ئەوە ڕاستەو بە واقعى كۆلێجى تەكنیكى سلێمانى بووە بەموڵكى تاكە كەس ئەویش ئازاد شێخانیى ڕاگرى كۆلێجى تەكنیكى سلێمانیە،كۆلێجى تەكنیكى سلێمانى لەساڵى (2004)ەوە دامەزراوە ،هەر لەهەمان ساڵەوە بەڕێز ئازاد شێخانى بووە بە ڕاگرى ئەم كۆلێجە تا ئەمساتەى ئێستا،بەڕێزیان بەهۆى شارەزاى و سەركەوتووى ئیدارییەوە نەچۆتە ئەو پۆستە بەڵكو بەهۆى ناسیاوى و خزمایەتى لەگەڵ دكتۆر بەرهەم ئەحمد ساڵح كە ئەوكات سەرۆكى حوكومەتى هەرێمى كوردستان ئیدارەى سلێمانى بوو ئەو كارەى پێ سپێراوە ،لەو كاتەوە دكتۆر ئازاد باوەشى بەكورسى ڕاگرى كۆلێجى تەكنیكیدا كردووەو سەرجەم دەسەڵات و كەل و پەل و ئامێرەكانى كۆلێجى ناوبراوى بۆ كارى تایبەتى خۆى بەكار ئەهێنێت،بۆنمونە ماوەى پێنج ساڵە سەیارەكانى كۆلێجى تەكنیكى سلێمانى بۆ كارى تایبەتى ڕاگرى كۆلێج كاك ئازاد شێخانى بەكارئەهێنرێت وەك پێچوون بۆ بۆنەو مناسەبەت و كۆڕو ئاهەنگ كەئەمانەش بەبەڵگەوە سەلمێنراوە،لەو ماوەى دەسەڵاتى كاك ئازادشێخانى سەرجەم (ئیفادى زانستى) یان خۆى چووە یان خۆى سەرۆكى لیژنەكەبووە بۆ چونە دەرەوە،وەك ئەوەبێ لە كۆلێجەكەپیاوى تیانەبێ جگە لەدكتۆر ئازاد یاخود ئەو ئیفاتدانە مووڵكى باوكى كاك ئازاد شیخانى بێت ،ئەمەش سەرجەم مامۆستاو فەرمانبەرەكان ڕاستى ئەم قسەیە ئەسەلمێنن،هەروەها سەرجەم دەسەڵاتەكانى قۆرخ كردووە بۆخۆى بۆنموونە ئەگەر كەسێك كارى بەبەشى ڕاگەیاندن بێت هەتا كاك ئازاد شێخانى ئیمزاى نەكات هەتا قیامەت ڕاگەیاندن ڕەزامەندبێت مۆرو ئیمزاى ئەوان ناخوات جگە لە ئیزاكەى ئازاد شێخانى،ئازاد شێخانى نەك كەسێكى ئیدارى نیە بگرە تێكدەرى ئیداریشە چونكە لەماوەى كارگردنیدا چەند بەشێكى لەكۆلێجى تەكنیكى داخست لەبەر كەم تواناى لەبەڕێوە بردنى ئەوبەشانە بەبێ هیچ بەڵگەیەكى زانستى لەكاتێكدا لەكوردستاندا كێشەى وەرنەگرتنى خوێندكارهەیە لەزانكۆو پەیمانگاكانى كوردستاندا،كاك ئازاد شێخانى وەك زۆرێك لەبەر پرسەكان بەیانیان كاتژمێر 9:30 بەیانى بۆ 1 پاش نیوەڕۆ دەوام دەكات و لەكاتى هاتنیدا لەپشت مێزەكەیەوە نایەتە دەرێ چونكە ئەترسێ كورسەكەى لێبسەنن،لەكۆلێجى تەكنیكى سلێمانى جێگرى ڕاگر هەیە بەڵام جێگرێكى كارتۆنییە و تەنها بەناو جێگرە لەوكاتانەى ڕاگرى كۆلێجیش لەكولیە نابێت جێگرى كۆلێج هیچ بڕیارێكى پێنادرێ تەنانەت بڕیارى مۆڵەتێكیشى نیە بۆیە ملكەچ بوونى فەرمانبەرەكانیش بۆ ئەم ڕاگرە واى لە كاك ئازاد شێخانى كردبێت بەجۆرێك خۆى فەرز بكات بەسەر فەرمانبەروو مامۆستاكان كە هیچ كات هیچ كەسێكى ژێردەستى نەوێریت قسە لەڕوویدابكەن،ئەمانە لەلایەك ئەوەى شایەنى باسە مەڵبەندى ڕێكخستنى سلێمانى یەكێتى بەتەواوى و بەئاسانى دەستى خستۆتە ناو كارەئیداریەكانى كۆلێجى تەكنیكى سلێمانى، خودى جێگرى مەڵەبەند كە ناوى (مامۆستا ئازاد)ە سەرپەرشتى كارەكانى كۆلێجى تەكنیكى سلێمانى ئەكات لە ڕێگەى نوێنەرێكى مەڵبەندەوە كە دواجار بە فەرمانى مەڵبەندى ڕێخستنى سلێمانى ئەو نوێنەرەى مەڵبەند كەناوى (سەروەر)ە كرا بە خوێندكارى بەشى كارگێرى لەكۆلێجى تەكنیكى سلێمانى ئێستا لەقۆناغى سێەمى كۆلێجى ناوبراوە ،هەندێك جار ئەم نوێنەرەى مەڵبەندى ڕێخستنى یەكێتى بەناوى كەسایەتى گەورەوە فەرمان بەسەر ڕاگرى كۆلێج دادەدات وەك مەلابەختیار ،كۆسرەت ڕەسول،بەرزانى ئەحمەد كوردە،ئازاد جندیانى،داناى ئەحمد مەجید كەبە پێى یاسابێت وەرزارەتى خوێندنى باڵا لێپسراو فەرماندەى كۆلێجى تەكنیكى سلێمانیە نەك مەكتەبى سیاسى حزبێك یان نوێنەرێكى مەڵبەندى ڕێكخستن،بەڵام وەزارەتى خوێندى باڵاو خودى وەزیرى خوێندنى باڵا خۆیان لەم مەسەلەیە گێل ئەكەن لەكاتێكدا چەند جار فێرخوازانى كۆلێجى تەكنیكى پەنایان بۆ وەزارەتى خوێندنى باڵاو ئەنجومەنى وەزیران و پەرلەمانى پێشووى كوردستان بردووە بۆلابردنى راگرى ناوبراو بەڵام خۆیان لێخەوانووە بەبیانووى ئەوەى خزمى دكتۆر بەهەمە،نازانم لەچى بەشێكى ئەم دنیایە مەكتەبى سیاسى حزب و كەسایەتى حزبى دەستى خستۆتەناوكارى ئیدارى زانكۆوە،یان لە چى بەشێكى ئەم دنیایە هەبووە لەزانكۆ بە نامەى مەسولى مەڵبەند یان كەسایەتى سیاسى خوێندكار لە زانكۆ بخوێنێت،ئەوەتا ئامارى ساڵى پێشوو 43 تەلەبەى پۆلى شەش بە نامەى مەڵبەندى ڕێخستنى سلێمانى و بە ئیمزاو فەرمانى بەرزانى ئەحمەد كوردە و ئازادى جێگرى مەڵبەند خراونتە بەشى كارگێرى لەوانە هەیە كۆ نمرەكەى 56 بووە لەبەشى ئەدەبى دەرچووە،ئایا لەچى بەشێكى ئەم دنیایە هەبووە تەلەبەى قۆناغى سێ فەرمان دەركات بەسەر فەرمان بەرو ڕاگرى كۆلێج دا ئەبێ ئەو فەرمانبەروو مامۆستاو راگرە ئەوەنە بێمستەواو نامەسولبن لەوەى ئەوەیان بیر چوبێتەوە كە ئەوان فەرمان بەرى دەوڵەتن نەك هى مەڵبەندو لایەنى سیاسى ، ئەمانە بەبەڵگەوە باس ئەكەم ،ئەگەر ئازاد شێخانى راگرى كۆلێج تا 10 ڕۆژ لەبڵاو كردنەوەى ئەم ڕاستیانە وەڵام نەداتەوە ئەوا بەشێك لەو كتاب و فەرمانانە بڵاو ئەكەمەوە كە تەلەبەى پێوەرگیراوە بەنامەى مەسولەكان،لەكۆتایدا هیوادارم پەرلەمانى ئەم جارە بتوانێت گۆرانكارییەك بكات و وەزیرى خوێندنى باڵاى داهاتویش بتوانێت ئیشێكى تر بەئازاد شێخانى بدات نەك راگرى ئەگەر بەماوە و بەهەر پێوانەیەك بێت كاتى ئازاد شێخانى تەواو بووە و نۆرەى كەسێكى تازەو بە تواناو چاونەترسە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە