بەرهەمى بێ بەرهەم هیچ بەرهەمێكى لێ چاوەڕوان ناكرێت
Thursday, 22/10/2009, 12:00
لەدواى رزگار بوونى كوردستان لە 1991 هەموو هیواو ئاواتمان دامەزراندنى هەرێمێكى پێشكەوتوو و سەربەست بوو ، هەموو كورد چاوى لە بەرپرس و سەركردەكان بوو كەوا كوردستان بكەنە بەرزتریین نموونەى ووڵاتان لە ناوچەكە. باس لەوە دەكرا كەوا دكتۆر بەرهەم دكتۆراى لە بوارى ئابوورى هەیە لە ئەمەریكا ، گەر بێوو بەرپرسیارێتیەك وەربگرێت ئەوا بە پلان و تواناكانى كوردستان دەبێتە یەكێك لە ووڵاتە پێش كەتووەكان بەتایبەتى لە بووارى ئابوورى. ڕۆژان هاتوو ڕۆژان ڕۆیى دكتۆر بەرهەم چەندەها پۆست و پلە و پایەى وەرگرت تۆزقاڵێك لەو خەو و خەیاڵانەى ئێمە نەهاتە دى . دكتۆر بەرهەم چەند ساڵێك ئیدارەى سلێمانى بەڕێوە برد ، لە هەموو بوارەكان ئەو ئیدارەیە پاشە كشەى كرد ، ئەو تواناو خیبرەیەى دكتۆر بەرهەم هیچى بەرەو پێش نەبرد تەنها ئەوە نەبێت كەوا كۆشك و تەلارەكان و پارە و پوولەكانى خۆى لە بانكەكانى دەرەوە زیادى كرد . دكتۆر بەرهەم ئەوا چەند ساڵە لە بەغدایە پێم بڵێن كام هەڵوێست و كام بڕیارى لە بەرژەوەندى میللەتەكەى بوە ، ئەو تەنها بۆ بەرژەوەندى خۆى و مامەى ئیشى كردووە . بڕواتان بێت ئەوا حكوومەتیش ئیعلان دەكرێت و بەڕێزیشیان دەستبەكار دەبێت بەڵام هیچ بەرهەمێكى لێ چاوەڕوان ناكرێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست