وەزیرى خوێندنى باڵا بڕیارەكانى وەزیرى پێش خۆى هەڵدەوەشێنێتەوە

Sunday, 13/12/2009, 12:00


لە هەموو دنیا كە حكومەتێك دادەمەزرێت لە سەر بنەماو سیستەمێك دادەمەزرێت كەوا تۆكمەو بەهێزە بەهیچ گۆڕانێك ئەم سیستەمە ناگۆڕێت تەنها ئەوە نەبێت بۆ بەرژەوەندى گشتى دەستكارى چەند بڕیارێك دەكرێت بۆ بەرەو پێش بردنى پڕۆگرامێك. لەم حكومەتە سەیرەى ئێمەدا ئەوەى پلەو پایەیەكى نوێ وەردەگرێت هەوڵى ئەوە ئەدا هەموو ئەو دەستكەوت و بڕیارانەى بەر لە خۆى دەرچووە هەمووى بخاتە ژێر پى َى خۆى . ئەوەتا لە سەردەمى كابینەى پێنجەم چەندەها زانكۆو كۆلیجى ئەهلى تازە كرانەوە بۆ ئەوەى دەرفەتى زیاتر بۆ ڕۆلەكانمان بڕەخسێ لە جیاتى ئەوەى بچنە ووڵاتانى دەرەوەو پارەى ووڵات بۆ دەرەوە ببەن هەر لە كوردستانى خۆمان بخوێنن و پەرە بە تواناكانیان بدەن . هەتا ئێستا دەیان قوتابى لەو زانكۆیانە دەستیان بە خوێندن كردووە . كەچى لە پڕێكدا وەزیرى نوێ بڕیارى داخستنى بۆ ژمارەیەك لەم كۆلیجانە دەركردووە بەبێ ئەوەى ڕەچاوى بارو دۆخى ئەو قوتابیانە بكرێت و بیر لە ڕەنجى چەند ساڵەیان بكرێتەوە ئایا ئەم قوتابیانە چارەنووسیان چى یە , لەكاتێك هیچ دەرفەتێكیان لە بەر دەم نەماوە ، لەم كاتە درەنگەدا نە لە زانكۆكانى ناوەوە نە لە دەرەوە دەتوانن بخوێنن. ئایا جەنابى وەزیر بیرى لەم سەدان قوتابیە و خانەوادەكانیانى نەكردۆتەوە... ئەوا بۆ لە دەرەوە چارەنووسى یەك كەس بە بایەخ وەردەگیرێت بەڵام لە ووڵاتى ئێمە هیچ حیسابێك بۆ چارەنووسى سەدان كەس دانانرێت و بە نووكى قەلەَمێك دەفەوتێنرێت.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە