بۆ خاڵس قادرى براى جەبار یاوەر... كۆمپانیاكەى فازڵ میرانى داخە حەقى كارمەندانى تەندروستى ڕانیەت نەبێ
Friday, 25/05/2012, 12:00
جەبار یاوەرو خاڵس قادر ئەو دوو وتەبێژو زوڕناژەنن كەبەردەوام لەسەر شاشەى تیڤیەكانن و بەئاشكرا درۆ دەكەن و خەڵك چەواشە دەكەن هەر كاتێك من ئەوانە دەبینم یەكسەر هاوار دەكەم و دەڵێم مردن لەكوێیى درۆكانى ئەمانە میللەتیان كوشت ، جەبار یاوەر ووتەبێژى وەزارەتى پێشمەرگەى پارتى و یەكێتیە خاڵس قادریش ووتەبێژى وەزارەتى تەندروستیە ئەو وەزارەتەى چەند ساڵە كارى ساغكردنەوەى دەرمانى ئێكسپایەرى كۆمپانیاكانى فازڵ میرانى و كوڕەكانى كۆسرەت ڕەسوڵە ، ئەو دەمەى ئەوانە لێدوان دەدەن بزانن كارەسات قەوماوە بزانن ئەم دەسەڵاتە پیلانێكى كوشندەى ئەنجامداوە ئەمانە پەردە پۆشى دەكەن ، ئەو دەمەى جەبار یاوەر لەڕاگەیاندنەكانەوە دەڵێ ئابوونە لەپێشمەرگە وەرناگیرێ بزانن لەلیواو فەوجەكان هەڕەشەى فەسڵكردن و زیندانیكردن لەپێشمەرگەى داماو كراوە یان ئەو دەمەى خاڵس قادر دەڵێ بارودۆخى كەرتى تەندروستى لەكوردستان زۆر باشە بزانن كۆمپانیاى مەكتەبى سیاسیەكى تر دەرمانى ئێكسپایەرو ماددەى هۆشبەرى لێ گیراوە ، ئەم دوو زاتە لەزۆر شت لەیەك دەچن من دڵنیام بران ، ئەگەر براش نەبن یەك ئیش و كاریان هەیە یەك ئامانجیان هەیە بەئیعازى حزب و پاراستن و زانیارى سەروو زوڕنایان پێیە تەنهاو تەنها چەواشەكردنى خەڵكیان لەسەر شانە ، ئامارەكان دەڵێن كەرتى تەندروستى لەكوردستان وێرانەو نەخۆشیە درێژخایەنەكان و شێرپەنجە لەبەرزبوونەوەدایەو كۆمپانیاكانى دەرمان و مەوادى تەندروستى ئى حزب و مەكتەب سیاسیەكانن نەخۆشخانە ئەهلیەكان هى ئەوانن و كەرتى تەندروستیان كۆنتڕۆڵ كردووە دەرمانى ئێكسپایەرو خواردنى خراپ ، كەچى ووتەبێژە درۆزنەكەى وەزارەتى تەندروستى دێتە بەردەم میدیاكان و دەڵێ كەرتى تەندروستى زۆر باشە وەزیرى نوێیى تەندروستى لەم كابینەیە بەڵێنى پێدراوە لەهەولێرو دهۆكیش دەسەڵاتى هەبێت ، پێشمەرگەش بەهەمان شێوە نەك هەر موڵكى حزبە بەئیعازى دوو بنەماڵە هەڵدەسوڕێ ، تازە بەتازە عیماد ئەحمەد دەڵێ لەئایندەیەكى نزیكدا هەردوو وەزارەتى پێشمەرگە یەك دەگرێتەوە واتا تائەم چركە ساتەش یەكى نەگرتۆتەوە ، كەچى چوار ساڵە ئەم جەبار یاوەرە درۆزنە شەرمیش ناكات و هاوار دەكات دەڵێ یەك وەزارەتى پێشمەرگەمان هەیە ، ئەوەى منى هێنایە دەنگ بەرامبەر ئەو دوو زووڕناژەنە دوو بابەتى لێك نزیكن و پەیوەندى ڕاستەوخۆیان بەیەكەوە هەیە لەسنوورى ڕانیەو بیتوێن چەندین لیواو فەوجى حزبى و نەخۆشخانەى شۆڕش و كولیەیى ئەڕكان و لیوایەكى هاوبەشى پارتى و یەكێتی هەیە بەئاشكرا هەموو سەرى مانگێك لەم شوێنانە هەڕەشە دەكەن دەڵێن ئەوەى ئابوونە نادا با بچێتەوە ماڵ و فەسڵ جگەلەوەى پەیوەندى كراوە بەكەناڵى كەى ئێن ئێن و ئێن ئاڕتى و لەوێ باسكراوەو خەڵك قسەى كردووە مانگى ڕابردوو چەند پێشمەرگەیەك خۆشیان پەیوەندیان كردووە بەووتەبێژە درۆزنەكەى وەزارەتى پێشمەرگە گووتوویەتى ئاوا نابێت دەبێت ناو و ناونیشانى خۆتان و لیواو فەوج و سریەكە بڵێن ، واتا بۆ ئەوەى دوایى پەیوەندی بكات بڵێ فەسڵیان كەن ، ئەگینا تۆ ناو ناونیشانت بۆچیە ئەگەر نیازى خراپت نیە بەرامبەریان ، بەئاسایى دەزانم چونكە بەئاشكرا دیارە پێشمەرگە موڵكى حزبەو تائێستاش یەكیان نەگرتۆتەوە ، ئابڕووچوون و كارەسات لەوەدایە وەزارەتێكى خزمەتگوزارى وەك تەندروستى ئاوا بێت ، وەزارەتى تەندروستیش بەهەمان شێوە لەم سنوورە بەڕێوەبەرایەتیەكى هەیە بەناوى بەڕێوبەرایەتى تەندروستى ڕانیە كارمەندێكى داماوى سنوورى ئەم بەڕێوبەرایەتیە لەسەر ئەوەى باسى دزى و گەندەڵى كردووە لەڕۆژنامەى هاوڵاتى هەڕەشەى لێ دەكەن بەوەى نەقڵ دەكرێ بۆ كەلار پەیوەندیان كردووە بەووتەبێژە درۆزنەكەى وەزارەتى تەندروستى دەڵێ حەقى خۆیەتى سسزاى بدەن نابێت كارمەند باسى دزى و گەندەڵى بكات ، من هیچ جیاوازیەك نابینم لەنێوان ئەم دوو وتەبێژەدا لەنێوان ئەم دوو وەزارەتەدا لەیەكیان ئابوونە نەدەى فەسڵ دەكرێیى لەوى تریشیان باسى دزى و گەندەڵى و ناعەدالەتى بكەى نەقڵ دەكرێیى .
من لێرەوە وەك هاوشاریەكى ڕانیەیى دەروازەى ڕاپەڕین بەدكتۆر خاڵس قادرى ووتەبێژى وەزارەتى تەندروستى دەڵێم ئەو كاتەى فەرمان دەكەى بەبەڕێوبەرایەتى تەندروستى ڕانیە تائیجرائات بكەن بەرامبەر بەو كارمەندانەى بۆ كەناڵەكانى ڕاگەیاندن لێدوان دەدەن و باسى دزى و گەندەڵى دەكەن فەرمانێكیش بدە بەداخستن و دادگایى كردنى كۆمپانیاكانى فازڵ میرانى و كوڕەكانى كۆسرەت ڕەسوڵ ؟ كامەیان نایاسایى ترو ترسناك ترن ، تۆ ئەو میللەتەو خەڵكى دەروازەو كارمەندەكانى بەچى دەزانى؟ وادەزانى ئەو خەڵكە لەگوێى گادا خەوتووە؟بۆ نازانى ئێمە ڕۆژانە لەڕێگەى كوردستانپۆستەوە ئاگامان لەهەڵسوكەوت و ڕەفتارى یەكەبەیەكەى سەركردەكانتە ؟ وا دەزانى شاشەى تەلەفزیۆنى ئەو خەڵكە بەردەوام لەسەر كوردسات و كوردستان تیڤیە ؟ بۆ نازانى سەدا شەستى خەڵك لەم سنوورە ئەو كەناڵانەى سڕیوەتەوە ؟ حەز دەكەم باش باش بزانى ئەو پەیامەشم بگەیەنە بەدەزگاى پاراستن و هەرچى شوێنى تۆ پێت خۆشە هەرچى كارمەندو دكتۆرو معاون توبى ئەم سنوورە هەیە لەنەخۆشخانە لەعیادە لەدەرمانخانە لەبازاڕ لەشوێنى خەفەریات شاشەى لاپتۆپەكانیان لەسەر كوردستانپۆستە ، تۆش لەگەڵ جەبار یاوەر هەر زووڕنا بژەنن و لەكوردسات و كوردستان تیڤى و گەلى كوردستان سەیرى درۆكانى خۆتان و سەركردە مافیاكتان بكەن ئێمەش هەموو چركەو سەرى سەعاتێك كوردستانپۆست دەكەینەوە تاگورزى چەكوشە نازدارەكەى ببینین بزانین ئەم سەرى سەعاتە كێشاویەتى بەسەرى كام دزو نەوەى بنەماڵەكاندا و كام فایلى گەندەڵى و سیخوڕى هەڵداونەتەوە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست