کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


بە ڕێنماییەك وەزارەتى دارایی و ئابوورى .. هەزاران فەرمانبەر ماڵ وێران دەكات

Friday, 14/02/2014, 12:00



وەزارەتى دارایی و ئابووری حكومەتى هەریم لەم رۆژانەدا رێنماییەكی جەرگبڕ و ستەمكارانەى بۆ سەرجەم دامودەزگاكانى حكومەتى هەریم ناردوە، کە لە سەرەتاى سالی 2014 وە دەستى بە جێ بەجێكردنى كردوە بە سەر فەرمانبەراندا ، ئەم رێنماییە كە بە ژمارە (49/ 17826)ە و میژوى دەرچونى بۆ ساڵی (6/10/2010) دەگەرێتەوە ، تیایدا هاتوە كە هەر فەرمانبەرێك كە بڕوانامە بێنێتەوە لە دواى ساڵى (2010) ئەوا بە هیج شێوەیەك دەرماڵەى ئەو بڕوانامەى بۆ خەرج ناكرێت بە بیانوى ئەوەى گوایە ئەم بڕوانامەیە پەیوەندى نییە بەو بوارەى كە ئەو فەرمانبەرە كارى تیدا ئەكات ، لە هەمووشی سەیرتر ئەوەیە لە دواى (4) ساڵ دەرچونى ئەم رێنماییە ، هێشتا وەزارەتى دارایی جێ بەجیێ دەكات، ئەمە لە كاتێكدا بەهەموو پیوەریك لە دژی یاسایی موچەى فەرمانبەرانی عێراقە تێیدا هاتوە كە دەرماڵەى بڕوانامە بە هیج شیوەیەك پەیوەندى نییە بەو كارەى كە فەرمانبەر دەیكات ، بەڵكو ئەم دەرماڵەیە تەنیا و تەنیا پەیوەندى بروانامەكەوە هەیە نەك كارى فەرمانبەرەكە جا لە هەر فەرمانگەو دەزگایەكی حكومى كار بكا ، ئیتر ئێمە نازانین وەزارەتى دارایی و ئابووری حكومەتى هەریم ، بەكام یاساو بە ج مافێك ئەم رێنماییەى دەركردوە و بو قازانجی كى ئەم جورە كارەى كردوە ؟؟؟ لە كاتێكدا ئێمە سوور ئەزانین ئەم كارە نایاسایی و نا مەنتقییە تەنها بۆ لوشدان و خواردنی دەرماڵەى فەرمانبەرى داماوەو هیج بیانوو پاساویكی تر هەڵناگریت ، زۆر بەداخەوە بۆ وەزیرى دارایی و ئابوورى كە سەر بە (یەكیتی) یە واژووى لە سەر ئەم رێنماییە سەقەت و بى یاساییەدا كردوە و ماڵی هەزاران فەرمانبەرى ویران كردوە ، هەر لێرەوە بەداخەوە بو یەكێتى نیشتمانی كە خاوەن وەها وەزیرێكە كە دەبوایە ئەوان لەم دۆخە خراپەى جەماوەری خۆیاندا هەوڵی زیاتریان بدابوایە بۆ ئەوەى زیاتر خۆیان لەگەل خەلكَدا ئاشت بكردایەتەوە و خزمەتى زیاترى فەرمانبەرانیان بكردایە و پۆستى ئەم وەزارەتە سیادییەیان بۆ خزمەتى حیزبەكەیان بقۆزتایەتەوە ، كەچى هاتوون بەم رێنماییە ئەوەندەى تر خەلك و فەرمانبەرانیان لە خۆیان توڕەتر كردوە ، بۆیە ئێمە لیرەدا وەك هەزاران فەرمانبەر كە ئەو رێنماییە دەمانگرێتەوە ، بە توندى نارەزایی و بێزارى خومان دەردەبڕین و دوا دەكەین بە زووترین كات ئەم رینماییەى وەزارەتى دارایی و ئابوورى حكومەتى هەریم پیداجونەوەى پیدابكرى هەڵبوەشێنرێتەوە ، ئەكینا ئیمە لە ریِگەى دەزگاكانى راگەیاندن و فراكسیونەكانی ئۆپۆزسیونى پیشوو ریكخراوە ناحكومییەكانەوە دەست بە چالاكی جۆراو جۆر ئەكەین و ئامادەكارى تەواویش ئەكەین بە هەماهەنگی ئەو لایەنانەى سەرەوە بۆ خۆپێشاندانی هەزارى فەرمانبەران، چونكە ئەمە جارى یەكەم نییە ئەم دوو حیزبە مرخیان تەنانەت لە موچەى فەرمانبەرانیش خۆش كردوە ، هەروەها ئێمە ئەگەر ئەو داواكارییەمان جێ بەجێ نەكرى ، لەرێگەى داواكارى گشتییەوە لە دادگای ئیدارى هەرێم و بەغدا ، سكاڵا لە سەر وەزارەتى دارایی و ئابوورى و خودى وەزیرى دارایی و بریكاری وەزارەتى دارایی تۆمار ئەكەین و هەرگیز لە مافی بە غەدر لێسەنراوى خۆمان خۆش نابین ، هەروەها ئەگەر ئەو مافەمان بۆ نەگێڕنەوە ، هەرگیز چاوەڕوانی ئەوە مەبن كە ئێمە بچینە سەر سندوقی دەنگ دان و دەنگ بە ئێوە(پارتى و یەكێتى) بدەین ، چونكە بۆ ئاگادارى ئێوە ئەو فەرمانبەرانەى كە ئەم دەرماڵەیان لێبڕاوە ، زۆرینەیان ئەندام و لایەنگرى ئێوەن و بەخۆبیدەنگ كردنتان لە گێڕانەوەى ئەم مافە، دڵنیابن كە ئیوەش ئەبنە بی بەشی هەمیشەیی لە دەنگی هەزاران فەرمانبەر


كاردۆ هەولێرى
به‌ناوى فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی لە حكومه‌تى هه‌رێم 14/2/2014


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە