بانگەوازێک لەڕادیۆی دەنگی وڵاتەوە لەشاری شتوتگارتی ئەڵمانیا بۆ سەرجەم ڕۆژنامە نووس و میدیا سەربەخۆکانی باشوری کوردستان
Sunday, 04/05/2014, 12:00
ئێمە لەڕادیۆی دەنگی وڵات باوەرمان وایە بڵاوکردنەوەی وێنەی کۆمەڵی هەڵسوڕان یان چاودێری بزوتنەوەی گۆڕان لەلایەن کەناڵی کوردساتەوە پێشێلکاریەکی گەوەرەیە بەرامبەر جاڕنامەی گەردوونی مافی مرۆڤ لەهەمان کاتدا دوورە لەهەموو پرێنسپیەکانی دنیایی ڕۆژنامەگەری و عورف و دابی کۆمەڵایەتی پێشێلکاریەکی گەوەرەیی یاسایە بەپێ پرێنسیپە یاسایەکانیش گریمان ئەم ئینسانانە تاوانێکیشیان کردبێ لەڕوی یاساییەوە ئەم کارەی کەناڵی کوردسات دژ بەیاسا و کەرامەت و شکۆی ئینسانەکانە .
ئێمە لەڕادیۆی دەنگی وڵات لەئەڵمانیا لەکاتێکدا ئەم سیناریۆیانەی دەزگای دژەتیرۆر مەحکوم دەکەین لەهەمان کاتدا وەک عورفێکی ڕۆژنامەنووسی و ئەخلاقی کەناڵی کوردسات وەک دەزگای ڕاگەیاندنی دەزگای دژە تیرۆر هێزە میلشیاکان ناوەزەند دەکەین ئەرکی سەرشانی هەموو میدیا و کەناڵە سەربەخۆکانە لەبەرامبەر ئەم بێڕێزی کردنە بەرامبەر بەمرۆڤەکان بێنەدەنگ کەناڵی کورسات مەحکوم کەن
ئێمە داواکارین لەڕۆژنامەنووس و نوسەر سەربەخۆکان لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن و بایکۆتی ئەم کاناڵە بکەن تائەو کاتەی بەڕەسمی داوای لێ بوردن لەو مرۆڤانە دەکات چونکە ئێمە باوەڕمان وایە بڵاوکردنەوەی ئەوکرتە ڤیدیۆیە تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمان و سۆرانی مامە حەمە و د.عبدولستار و کاوە گەرمیانیمان بەبیر دێنێتەوە داواکارین لەهاوڕێ کانمان دەنگی ناڕەزایی لەبەرامبەر کەرامەتی ئینسانی کورد دا هەڵبڕن
نابۆتیرۆر و تۆقاندن نابۆ بێ ڕێزی کردن بەبەهای مرۆڤەکان
ڕادیۆی دەنگی وڵات
3.4/2014
شتوتگارت /ئەڵمانیا
ستافی ڕادێوی دەنگی وڵات
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست