کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تكایە بێدەنگى هەندێ حیزب بەتەماى خەوتنن.. (زەحمەتكێشان و شۆسیالیست) بە نمونە..

Tuesday, 04/05/2010, 12:00


پێش چەندساڵێ لەمەوبەر لەرۆژنامەى (هاوڵاتی)دا بابەتێكم بەنێوى (پیاوى باشبن ئەو خانوانە بۆ بوك و زاوایەك چۆڵبكەن) نوسى, ئەوكات برادەرێك لەو حیزبۆجكەیەى كەمن بەنمونە وەرمگرتبوو كەوتە گفتوگۆى ئەوە لەگەڵمندا كە كوایە ئەوانیش خاوەن خەباتن و زۆر جیاوازن لە دوكانێك كە من وەها ناوم هێناون..وەلێ قسەمان زۆر كرد تا دواجار پێمگوت رەنگە رووپەڕى رۆژنامەیەك باشترین شوێن بێت بۆ قسەكردن لەسەر ئەم باسە,بەڵام ئەوەبوو نەكرا..
جا لە ئێستادا من دەمەوێت كەمترین قسە لەسەر ئەو حیزبە بەرێزانە بكەم كە بە خەباتێكى دوور ووووو درێژەوەى خاوەن چەندەها شەهیدو قوربانیەوە نەیانتوانى متمانەى تەنها كورسەیەك لاى هاوڵاتیان بەگشتى و ئەندامان و لایانگرانى خۆیان بەتایبەتى بهێنن.. بۆنمونە (زەحمەتكێشان و شۆسیالیست) كە دوو باشترین نمونەن, ئەمەش لە خاترى ئەوەى نەخۆیان نە سەركردەكانیان لاى كەسمان نامۆنین..
سەرنجبدەن, كەسێكى وەك (محەمەدى حاجى مەحمود) پیاوێكە تەواو خەباتگێڕ و ماندووە و هێندەى منیش بزانم ئازاو راستگۆو قسەلەروە, ئەمەش لەدەرەوەى پیاهەڵدان.. بەڵام بۆ نەبووە خاوەنى تەنها كورسیەكى نێو پەرلەمانى عێراق.؟ ئەم پرسیارە ئەو گومانەش دروست دەكات كە بڵێین كورسەكەى 25/7 دەسترەنگینى خۆیان نیە.! بەڵكو لە پاى خێرى ئیسلامیەكان وەدەستیان هێناوە, لەم روانگەیەشەوە من دەبمە خاوەنى ئەو پرسیارەى كەبڵێم داخۆ لیستى هاوپەیمانى دەنگەكانى ئەوانى لوشدا.؟ یان زووكۆڵدان لە ئۆپۆزسێونى و خێرا راكردنەوە بۆ باوەشە پڕ پارەكەى (یەكێتى و پارتى) تەواوى متمانەیانى لاى جەماوەرەكەیان داماڵى..؟ ئایا تەنها سەرۆكەكەیان بەس نەبوو بۆ ئەوەى خۆیانە بێنەمەیدان وەك كۆمەلأ و یەكگرتوو.؟ لێرەشدا دەپرسم ئەرێ بەراست گەر یەكێتى و پارتى نەبن ئەو حەمكە حیزبە كە نەیانتوانى ببنە خاوەنى خۆیان دەمردن لە برساندا.؟ئەى خۆ بەرێز(كاكە حەمە) لەیەكێ لە چاوپێكەوتنەكانیدا دەڵێت ئەندام پەرلەمانەكان یا لەبرسا یان لەترسا دەست هەڵدەبڕن..ئەى ئەمان لەبرسا یان لەترسا پشتیان لە ئۆپۆزسیۆنى كرد.؟ئەى كەسێكى وەك (قادرعەزیز)بیرى چوو كە ئەوە ئۆپۆزسیۆنبوون بوو ئەوكات لەهەڵوەشەاندنەوەى ماڵى زەحمەتكێشاندا بۆى بوونە فریاد رەس, بەهەرحالأ رەنگە ئەمانەو زۆرترینێك پرسیارى دى كەلێرەدا بەهۆى كەمى ماوەوە نەتوانم بیانخەمە روو بونیان هەبێت.. بەڵام لەبرى ئەوە من دەڵێم چەندە جوانبوون ئەو كاتەى بۆ هەڵبژاردنى 25/7 ئەوان قۆڵى ئازایانەیان لێ هەڵماڵى و لەتەك دوو حیزبى ئیسلامیدا ممارەسەى زیاترى دیموكراسیان دەكرد, ئەمما بەداخەوە ئەو قۆڵى ئازایەتیە هێندەكورت بوو كە بەرگەى چەند مانگێكى نەگرت..
بەراستى ئەمەش خۆى لەخۆیدا كۆمەڵێك قسەى جدى هەڵدەگرێ, بۆنمونە.. حیزبێكى وەك كۆمەڵى ئیسلامى كوردستان وەپاشانیش یەكگرتوى ئیسلامى وەك دوو حیزبى ئیسلامى خاوەن جەماوەر لەساحەى سیاسى ئەمڕۆى كوردستاندا كەم تا زۆر دەورو كاریگەرى خۆیان هەیەو ئەو قۆڵى ئازایەتیەیان هێندە درێژبوو كەتوانیان لەبەرامبەریدا باوەشى یەكێتى و پارتى بخەنە لاوەو و بەتەواوەتى بجنەوە نێو باوەشى میللەت بۆیە هەر ئەمەش هۆكارى ئەوەبووە كە بتوانن بێ منەتانە بجنە نێو پەرلەمانەوە..
من لەكاتێدا ئەم بابەتە دەنوسم دڵنیام بەڕێوەبەرانى ئەو حیزبە بەڕێزانە ئەسڵەن مێش میوانیان نیە, بەڵام من هەست بەئازارێك دەكەم كە لە ناوەوەمدا دەمجوڵێنێت.. ئەو ئازارەش ئەوەیە كە بەراستى دەبینم لە پاى هیچ و خۆرایى ئەو حیزبانە كۆمەڵێك بینایان داگیركرتووەو و ناهێڵن دووگەنج بەكامى دلأ تێدا خۆشەویستى بگۆڕنەوە..
بەهەرحالأ..ئومێد دەكەم تەواوى ئەو حیزانەى كە نەیانتوانى لەم هەڵبژاردنەدا ببنەخاوەنى خۆیان, گەرهیچ نەبێت لە هەڵبژاردنى پارێزگاكاندا بێنەوە سەر خۆو ببنە خاوەنى ئەو هەستەى كە هەمیشە باوەشى میللەت لە باوەشى دایك دەچێ, چونكە گەر خاوەنى ئەو بیركردنەوەیە نەبن ئەوا ئەو كەمە موچەیەى كە یەكێتى و پارتى دەیاندەنێ لە كیس دەچێ و دەبێت هەمیشە حەیران بۆ رۆژانى گەنجیان بڵێنەوە...
[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە