نا بۆ ده‌ستورێكی كۆنه‌په‌رستانه‌ی سه‌پێنراو
Friday, 19/06/2009, 12:00
ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان له ترسی دۆڕاندنیان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌مانی کوردستاندا‌و له پێناوی پاراستنی ده‌سه‌ڵات‌و به‌رژه‌وه‌ندییه حزبی‌و بنه‌ماڵه‌ییه‌کانی خۆیاندا، گوشارێکی زۆریان خستۆته سه‌ر په‌رله‌مانی ماوه به‌سه‌رچووی کوردستان تا به زووترین کات ده‌ستوورێکی کرچ‌وکاڵ، ته‌نانه‌ت به بێ شیکردنه‌وه‌و تاووتوێکردنی له‌ناو پارله‌مانیشدا، تێپه‌ڕێنن که پێناچێ هێشتا ئه‌ندامانی په‌رله‌مانیش دوا ده‌قی ده‌سکاریکراویان بینیبێ، چ جای لێدوان‌و تاووتوێکردنی له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک‌و ڕیکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵی شارستانی‌و که‌س‌و داووده‌زگا پسپۆڕه‌کانه‌وه.
هه‌وڵدان بۆ تێپه‌ڕاندنی ده‌ستووری هه‌رێم به‌و په‌له‌یه‌و به‌و شێوه‌یه و له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا که په‌رله‌مان ره‌وایی یاسایی نه‌ماوه‌و ماوه‌یه‌کی زۆر که‌میش ماوه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان، گومانێکی زۆر لای کۆمه‌لانی خه‌ڵک دروست ده‌کا. خه‌ڵکی کوردستان به گشتی‌و، تێکۆشه‌ران‌و ڕۆشنبیرانی به تایبه‌تی هه‌قیانه بپرسن که بۆچی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان که‌وتونه‌ته په‌له‌قاژه‌ی به‌زۆر سه‌پاندنی ده‌ستووری هه‌رێم، له کاتێکدا زیاتر له 18 ساڵه حوکمی کوردستان ده‌که‌ن‌و بیریان له دانانی ده‌ستوورێکی هه‌میشه‌یی نه‌کردۆته‌وه؟ هه‌موو لێکدانه‌وه‌کان ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که ده‌سه‌ڵاتداران ترسیان له‌وه‌یه که ئه‌مجاره هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌دۆڕێنن بۆیه که‌وتوونه‌ته هه‌و‌ڵی تێپه‌ڕاندنی ده‌ستوورێک که ده‌سه‌ڵاتێکی ڕه‌ها ده‌دا به سه‌رۆکی هه‌رێم تا ڕژێمێکی دیکتاتۆری له کوردستاندا دابمه‌زرێنێ‌و له هه‌ر کاتێکدا بیه‌وێ په‌رله‌مان سڕ بکات‌و له کاری بخا. خه‌ڵکی کوردستان ده‌پرسن بۆچی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان دژی سیستمی سه‌رۆکایه‌تین بۆ عێراق، که‌چی بۆ کوردستان به ڕه‌وای ده‌زانن؟
ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان‌و حکومه‌ت‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان ده‌یانه‌وێ وا ده‌ربخه‌ن که له‌گه‌ڵ سیستمی دیموکراتیدان، ئه‌ی بۆچی له ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردوودا هه‌وڵیان نه‌دا ئه‌و چه‌ندین پڕۆژه ده‌ستوره‌ی پێشکه‌ش به په‌رله‌مان کراون بیانخه‌نه به‌ر باس‌و لێکۆڵینه‌وه‌و نیشانی ڕای گشتی کوردستانی بده‌ن؟ ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان که نه‌یانتوانیوه ته‌نانه‌ت خزمه‌تگوزاری بۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک مسۆگه‌ر بکه‌ن چ جای به‌دیهێنانی ئامانجه نیشتمانی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی گه‌له‌که‌مان، چۆن ده‌توانن زامنی سیستمێکی دیمکراسی بن؟ ئه‌وان ده‌بوایه له جیاتی تێپه‌ڕاندنی ده‌ستوورێکی کرچ‌وکاڵ هه‌وڵیاندابایه که‌رکوک‌و ناوچه دابڕاوه‌کانی تری کوردستان بگه‌ڕێننه‌وه سه‌ر هه‌رێم، كه‌چی نه‌ک هه‌ر ئه‌مه‌یان نه‌کردووه به‌ڵکو نه‌یانتوانیوه قه‌زای مه‌خمووریش بگه‌ڕێننه‌وه سه‌رهه‌رێم که به پێی یاسای ئۆتۆنۆمی ساڵی 1974 به‌شێک بووه له پاڕیزگای هه‌ولێر.
ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان له‌ساڵی ١٩٩٢ه‌وه هه‌تا روخاندنی رژێمی به‌عس به‌بیانوی ئه‌وه‌ی رژێمی سه‌دام نه‌ڕوخاوه‌و به‌شێك له خاك و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان له‌ده‌ره‌وه‌ی سنوری هه‌رێمی كوردستانن و نابێ ده‌ستور به‌بێ ریفیراندێوم و ده‌نگی ئه‌و به‌شه له خه‌ڵك په‌سه‌ند بكرێ، له‌دوای ڕوخاندنی ڕژێمیشه‌وه شه‌ش ساڵیان به‌بێ ده‌نگ و به‌بێ كردنه‌وه‌ی دۆسێی ده‌ستور تێپه‌ڕاند، كه‌چی ئێستا به‌بێ ئه‌وه‌ی بیانوه كۆنه‌كانی په‌سه‌ند نه‌كردنی ده‌ستور له‌به‌ین چوبن‌و له کاتێکدا سه‌دان هه‌زار هاوڵاتی کوردستانیش له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ده‌ژین‌و له ده‌نگدان بێبه‌شکراون، ئه‌یانه‌وێ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌ستورێكی پاشكه‌وتوی نادیموكراتی به‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستاندا به‌سه‌پێنن.
به بڕوای ئێمه هه‌ر هه‌وڵێک بۆ تێپه‌ڕاندنی ده‌ستوورێکی کرچ‌وکاڵ له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستادا، ده‌یان ساڵ گه‌له‌که‌مان ده‌باته دواوه‌و سه‌پاندنی له خزمه‌تکردنی ده‌سه‌ڵاتداران زیاتر هیچ سوودێك به گه‌له‌که‌مان ناگه‌یه‌نێ. هه‌ر بۆیه سوور بوون له‌سه‌ر ده‌رکردنی یاسا، نایاساییه‌و کارێکی ناڕه‌واشه به‌رامبه‌ر نه‌وه‌کانی دواڕۆژ، هه‌موو ئه‌وانه‌ش که له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان پێداگری ده‌که‌ن له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنی، یان ئه‌ندامانی په‌رله‌مان که ده‌نگ له‌سه‌ر یاسایه‌کی له‌و بابه‌ته ده‌ده‌ن ده‌بێ ئه‌وه‌ش حساب بکه‌ن که ڕۆژێک دادێ بکه‌ونه به‌ر لێپرسینه‌وه‌ی مێژوو.
ئێمه به‌م بۆنه‌یه‌وه داوا له هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ین که ئه‌م هه‌وڵه گۆمانلێکراوه به‌سه‌ریاندا تێنه‌په‌ڕێت‌و به تووندی دژی بوه‌ستنه‌وه. ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانی ماوه‌به‌سه‌رچووش یاسایه‌کی ده‌رکرد تا ده‌نگدان له‌سه‌ر ده‌ستووری هه‌رێم بخڕیته ڕاپرسییه‌وه له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا، ئه‌وا دژی بوه‌ستنه‌وه.
18/06/2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست