شەهێن تاڵەبانی چی دەوێت؟؟؟
Wednesday, 30/03/2011, 12:00
بەڕێزان چەند ڕۆژ لەمەوبەر دیدارێکی شەهێن تاڵەبانیم لەماڵپەڕێکی کوردیدا بەناوی داستان بەرچاو کەوت کە تیایدا بەچاوپۆشین لەو هەلومەرجە ناسکەی گەلی کوردستانی پێدا تێ دەپەڕێت و چاوداخستن لەو گەندەڵی و ناعەدالەتی کۆمەڵایەتیەی لەو پارچە بەناو ئازادکراوەدا هەیە بێ شەرمانە هێرش دەکاتە سەر ئەو خەڵکەدڵ پڕ ئازارەی کەبۆ مافە ڕەواکانی خۆیان شەو و ڕۆژیان خستوەتە سەر یەک هاتونەتە سەر شەقام .هەقی هەموو تاکێکی کۆمەڵگایە داوایی ئازادی و یەکسانی خۆیان بکەن کە سەرەتایی ترین مافەکانی مرۆڤە.شەهێن دەڵێت)ئەو خەڵکە پێویستە بیر بکەنەوە هەقی ئەوەیان نیە کوردستان وێران بکەن(هاوڕێیان کێ کوردستانی وێران کردوە ئەوە خەڵکە بەش مەینەتە یاخود ئەو دەسەڵاتە عەسکەرتاریەیە کە لەسەر دێڕیک نوسین نوسەرێک دەکوژێت و دەیانی تر دەداتە دادگاکانی خۆیان ئەوە دەسەڵاتە سەروەت و سامانی گەل بە ئارەزوی خۆیان تەخشان و پەخسان دەکات و هەزاران خێزای ئەنفالیش لە گەرمیاندا بەزەحمەت شێوێک چنگ دەخەن یان خەڵک؟گەل ئیرادەی خراوەتە ژێرپێ ئاخر پێویست ناکات تۆ ئامۆژگاریەکی وا هەڵەی خەڵک بکەیت کە چۆن بیر بکاتەوە هەڵبەت گەل پێش هاتنە سەر شەقام بیری کردۆتەوە کە چی دەکات و دەڵێت..چاوی دەبینێت و گوێ راستیەکان دەبیستێت بۆیە وەک خۆتان ئاسا بۆ بەرژەوەندیە شەخسیەکانی خۆی لە ڕاستیەکان گێل ناکات و ڕۆڵی سێ مەیمون نابینێت..ئێوە ئەگەر دڵسۆزی گەل و نیشتیمانن کەی بوو بەدەسەڵاتتان گوت خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕادەستی ڕژێمی سێدارەی ئیسلامی ئێران مەکەن لەکوێ بوون کاتێک دەسەلاتدارانی باشوور سوپای پاسدارانیان هێنایە سەر برایانی حزبی دیموکرات لە کۆیە چیتان کردوە بۆ ئەو گەلە ستەم دیدەیەی کورد لە شارەکەی خۆت سنە و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە ڕۆژانە لە مەیدانەکان بەدارەوە دەکرێن ئێوە چاوتان پاک بکەنەوە ئەو مەعاناتەی گەلی رۆژهەڵاتی کوردستان ببینن ئەوجا وەرن لەبەر خاتری سی دیەک یان کلیپێک و چەندۆلارێکی دەسەڵاتی باشوور هێرشی خۆتان بەگوڕترکەن لەسەر خەڵکی زوڵم لێکراوی باشوور ئاخر تۆ کە هێندەی مەهدی ئیسلامیانت پێ نەکرێت سرودێک بۆ باڵای شەهید فەرزادی کەمانگەر و هاوڕییانی بڵێیت بێدەنگ بە هەقت نیە زامەکانی دایکی ڕێژوان و گەرمیان بکولێنیتەوە هەقت نیە بازرگانی بەخوێنی سورکیوەوە بکەیت تۆیەک دەیان ساڵە لە وڵاتی بەریتانیا لەسەر سۆسیالی دەوڵەت دەژیت ڕۆژێک سەرما و گەرمات نەچەشتوە دوور لە دەسەلاتە داپڵۆسێنەرەکانی کوردستانی گەورە ئاسودە ژیاویت زوڵم و ستەمت لەخەونیشدا نەدیوە تۆ کە برسیت نەبوە قیمەتی نان نازانیت،وەک ئەو خەڵکە نرخی ئازادی نازانیت ئێمە هاوارمان بۆ ئازادیە دەتوانین بێ نان بژین بەڵام بێ ئازادی ناژین.هونەرمەند دەبێت شەخسیەتی هونەری هەبێت بەدەنگ و ڕەنگی خۆی هونەرەکەی گەشەپێبات تۆ کەلەمەیدانی هونەردا ئەسپت گلاوە بازاڕت بەئازارەکانی گەلەکەم گەرم مەکە. ئەگەر بەردێکت پیناخرێتە سەر بنیادنانی دیواری ئازادی مەی ڕوخێنە هەڵبەتە تۆ نمونەکانت کە دەتانەوێت بۆ پارە و بەرژەوەندی دەنگی ڕەوای گەل چەواشە بکەن و بۆخۆتانی بەکار بێنن ڕۆژێک لەدادگای گەلدا دەبێت باجەکەی بدەن.
http://www.dastan.se/babat.shahen-talabani-nadabu-awxalka-wabkat-2011.htm
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست