سەفەرەكانى مامە
Wednesday, 08/08/2012, 12:00
تو خوا بە زمانێكى سادە , بابەتى سادە , بۆ خەڵكى سادە بنوسن ..خەڵكى سادە پێویستیان بە تێگەیشتنى ڕاستیەكان هەیە ..بڕیارى چارەنوس ساز لای ئەوانە ..بە دەنگى ئەوان لە هەڵبژاردن دا دەسەڵات ئەگۆڕێ .. ئەوان رەِمەكى خەڵك , یا تودەى مەردوم لە هەمو توێژێك گرنگترن ..ئەوان زۆربەی خەڵكن .. پێویست ناكات بۆ ڕۆشنبیر و سیاسەت مەدار و چاودێری سیاسی بنوسن ..ئەوان بەشێكى كەمى جەماوەرن ...لە هەڵبژاردن دا دەنگى (ڕێبین ى ئەحمەد هەردى) و گاوانێكى نەخوێندەوار وەك یەكن ..خەڵكى ئەوروپا كە ئەو سیستەمە جوانەى بەڕێوەبردنیان هەیەو وڵاتى موسسات و سیستمى دیموكراتیە ..خەڵكەكەى سیاسەت مەدار نین ..زۆرى گەنجەكانیان ناوى سەركۆمارەكەیان یا مەلیكەكەیان نازانن ..
خزمێكم لە ئەڵمانیایە لە كچێكى ئەڵمانى هاوڕێ ی پرسیبو ( سەركۆمارەكەتان ناوى چییە ؟) ..كچەكە وتبوى ئێمە سەركۆمارمان نیە ..كوڕەكەى خزمم پێ ی وتبو (چۆن نیتانە ! هەتانە .).كچەكەش تەلەفونى بۆ باوكى كردبو , لێی پرسیبو (باوكە ئێمە سەركۆمارمان هەیە؟) باوكیشی پێی وتبو (بەڵێ هەمانە) .(.ئەى ناوى چیە ؟) باوكیشی ناوەكەى پێ وتبو .
لەگەڵ ئەوەش دا خەڵكى ئەوروپا سیاسی نین ئاگایان لە سیاسەت نیە بەڵام ئاگایان لە ماف و ئەركى خۆیانە, ڕێگە نادەن حكومەت مافیان پێشێل كات ..یا پارتێكى سیاسی بۆ بەرژەوەندى ى خۆی بەكاریان بێنێت .خەڵك تەنیا مافى خۆى بزانێت و رێ نەدات هیچ كەسێك و هیچ حكومەتێك مافى بخۆن ..بەسە بۆ ئەوەى شۆڕشێك بەرپا بكەى .. پێویست ناكات خەڵك سیاسەت مادار بێت ...سارتەر ئەڵێ :
نابمە برغۆیەك لە ماشینێكى گەورەدا .. واتەناچمە سیستمێكەوە لە خزمەتى ئەو سیستمەدا بم ..خۆم ارادەم نەبێت ..خۆم سیستمى خۆمم ..خۆم بڕیاردەرى خۆمم ...خۆم سەرچاوەى خۆمم ..
ڕۆژی یادی سەد ساڵەى لە دایك بونى (محمد مهدی جەواهیری) بو لە هۆڵی ڕۆشنبیری جەماوەر , پێش ڕوخانى سەدام .(وابزانم لە كۆتایی نەوەدەكان دا بو).كە چومە ژورەوە هۆڵەكە زۆر جەنجاڵ بو شوێن نەبو دانیشم , ناچار لە پێشی پێشەوە لە بەر دەمى سەكۆى شانۆكەدا وەستام ..میوانێكى زۆرى لێ بو ,لە ڕۆشنبیر و سیاسەت مەداران ى عەرەب .. عیراقی و غەیری عێراقى ..عیراقیەكان زۆربەیان لە مەنفاوە هاتبون , سەرتان نەیەشێنم (مام جلال) وتارى پێشكەش كرد لەبەر ئەوەى زۆر نزیك بو لێمەوە بە باشى دەم و چاویم ئەبینى , گرژى و خاوى ى ماسولكەكانى دەم و چاوى .. جوڵەو چاو تروكانى هەموی جوان دیار بوو ....باسی سەرەكی ی وتارەكەى مەسەلەى فەلەستین بو ..بڕوا بكەن وا باسی فەلەستینی ئەكرد ..وا داكۆكى ى لە گەلی فەلەستین ئەكرد ..یاسر عرفات لە وتارەكانیا بەو حەماسەو دڵسۆزى و گەرم و گوڕی یە باسى فەلەستینی نەكردوە ..تەنیا بۆ ئەوەى چەپڵەى بۆ لێدەن و میوانە عارەبەكان سەرسام (معجب) بن پێ ی .. كە چەپڵەیان بۆ لێ ئەدا دەم وچاویم بە باشی ئەبینى گیڤ ئەبوەوە و فوى ئەكردە خۆی و سەیرێكى خەڵكەكەى ئەكرد , وەك كارێكى زۆر گرنگى كردبێ .وەك بڵێ ئەوە منم خەڵكینە ئەو هەمو عارەبە چەپڵەم بۆ لێ ئەدەن ..لەو لەحزەدا بۆم دەركەوت ئەم كابرایە عەقڵی زۆر مناڵە , چەند دڵی بەوە خۆشە چەپڵەى بۆ لێ بدەن .. ئیتر بە هەر هۆیەك بێ گرنگ نیە تەنیا چەپڵەی بۆ لێدەن هیچى ناوێت ..
ئاخر تۆ ئاوا باسی فەلەستین ئەكەى لە بیرت چوە لە سێبەرى ئینچەرلیك دا ئەژییت .. ئینچەرلیك ى ئامریكا ..ئامریكا واتە ئیسرائیل ..ئەى ناترسیت ئامریكا لەسەر ئەوە سزات بدات ..ئاوا یەكێتى و سلێمانى خستەبەرەى ئێران و شیعەوە ..
كە چەپڵەی بۆ لێ ئەدەن نەشئەیەكى مناڵانە ئەیگرێ , هۆشى لای خۆی نامێنێت ..قوڕ بە سەر كورد ئەوە سەركردەى بێ ...
ئەو هەمو فشەیەى ئەیكرد لە سەرەتاى ڕاپەڕین دا , وەك چەورەیەكى بەردەمى سینەماكان ..(ئیتالیا پینجوین دروست ئەكاتەوە وەك شارێكى ئیتالیا ..فەرەنسا هەڵەبجە دروست ئەكاتەوە وەك شارێكى فرەنسا ..) .(خەڵكینە مژدەیەكم پێیە ناوێرم بیڵێم ,ئەگەر بیڵێم لە خۆشیا شاگەشكە ئەبن ..).هەزاران فشەى ترى لەو بابەتە , تومەز هەموى بۆ چەپڵََە بو .تەنیا چەپڵەو هیچی تر ..چەند سەفەرى وڵاتانى كردوە هەموى بۆ ئەوە بوە لە تەلەفزیۆن دا دەر كەوێت ..هیچ ئیشی نەبوە لەو سەفەرانەدا ..سەركۆمارى وڵاتێك سەفەر بكات بۆ وڵاتێكى تر ئەبێ ئیشێكی ئەوەندە گرنگى هەبێت بەسەفیری وڵاتەكە , بە وەزیری دەرەوە یا سەرەك وەزیران جێ بە جێ نەبێت ..ئەو كات سەرەك كۆمار سەفەرى بۆ ئەكات ..(وەك ئیمزا كردنى پەیمان نامەیەكى گەورە لە نێوان دو وڵات دا) ..
سەركۆمارە (سوك) ەكەى ئێمە تەنیا بۆ لەقتەیەكى تەلەفزیۆن, سەفەرێكی ئەوروپا ئەكات و چەند ملیۆن دۆلارێك خەرج ئەكات ..خۆ تەلەفزیۆنى وڵاتان ئەوەندە گێل نین باسى ئەو سەفەرانە بكەن سوپاس بۆ خوا كەس باسی ناكات ..تەنیا تەلەفزیۆنە بی ئیشەكانى خۆیان نەبێت ..لەو كاتەوە لە ئەڵمانیایە نەك سەركۆمار یا ڕاوێژكارى ئەڵمانیا چاوى پێ ی نەكەوتوە ,تەنانەت نە وەزیر و نە مدیر عامێكیش نەى بینیوە ..ناچار ڕاگەیاندنە پوچەڵەكەیان هیچی پێ نیە باسى كات ئەڵێ (سەرۆك .......چاوى بە جێگرى سكرتێری پارتى سوشیال دیموكرات كەوت .).ئەویش بێگومان خۆی بانگى كردوە و پارەیەكى باشیشی داوەتێ وەك پیشەی هەمیشەی ی خۆی ,بۆ ئەوەى بڵێن مام ە بێ ئیش دانانیشێت وسیاسەت مەداران بایەخى پێ ئەدەن ..ئاخر ئەو پارتانەچ دەورێكیان هەیە لەم كێشە هەنوكەییانەى ئێستا لە عێراق دا هەیە ..تۆ سەركۆمارى وڵاتێكى ئەبێ بە دواى چارەسەرى ئەو قەیرانانەدا بگەڕێی كە ئێستا عیراق ی خنكاندوە ...
یەكێك كەمكێك لە زانستى دەرون ناسی بزانێت .تەسبیحەكەى دەستى ببینێ كە لە گەڵ سیاسیە عیراقیەكان دا ئەى بینی , یەكسەر بۆی دەر ئەكەوێ ئەم كابرایە زۆر بێ ئیشە , وەك تەنەكەى بەتاڵ وایە,. هیچی پێ نیە ..بیهێنە بەرچاوى خۆت (احمدى نژاد) تەسبیحێكى بە دەستەوە بێت , یەكسەر بیرت بۆ ئەوە ئەچێت ئەڵێ ی ئەم ئەم كابرایە تەواو نیە ..سروشتی نیە .. (نەژاد) هێندە ئیشی مەزنى هەیە (مەزن بۆ وڵاتەكەى).بوارى نیە ژەمێك نان بە ئیسراحەت بخوات .
(جێمس بێكەر ) وەزیری دەروەى ئامریكا بو ساڵی 1990 كە عیراق كوێت ى داگیر كرد . ئامریكا بڕیارى دا عیراق لە كویت دەربكات بۆ ئەمەش پێویستى بە پشتگیری وڵاتانى تر بو ..ئەوەش ئیشی وەزیرى دەرەوە بو ئەو كارە ئەنجام بدات (جیمس بیكەر) هەستا بە گەشتێك بۆ چەند وڵاتێك , بۆ بەدەست هێنانى پشتگیری ی ئەو وڵاتانە بۆ لێدانى عیراق ..لەو گەشتەیا بو , دایكى مرد , ..گەشتەكەى نەبڕی و نەیتوانى بگەڕێتەوە بۆ پرسەى دایكى ..ئیشی سیاسەت مەدار ئاوایە ..بۆ كارێكى گەورە سەفەرى وڵاتان ئەكات ..نەك وەك مامەى ئێمە بۆ مەساسە كڕین ئەچێ بۆ ئەوروپا .....ڕەنگە هەندێ كەس بڵێن سیاسەت مەدار, بەو شتە سادانە هەڵناسەنگێنرێت ..بەڵام زانا دەرون ناسەكان چاك ئەزانن ئەو شتانە توانا و ئەهمیەت و ئیش و كارى ئەو كەسە دەر ئەخات .
.ڕەنگە بڵێن ئەم پیاوە پەنجا ساڵە لەسیاسەت دا ئەكوڵێ و لە دامەزراندنى چەندەها پارتى سیاسی دا بەشدارى كردوە ..ئاخر تو خوا ئەو پارتانەى ئەوان دروستیان كرد هەنگاوێك مەسەلەى كوردى لە عێراق دا بردە پێشەوە ؟!..ئەهاتن حیزب ی شیوعی چین یا بەلشەفى ڕوسیا یا شیوعى كۆریایان كۆپی ئەكرد و ئەیان ویست لەكوردستان دا پیادەى كەن ...ئەگەر هەڵەكانى سەدام و پاراستنى ئیسرائیل نەبوایە كە سەدام ى بەو دەردە برد و ئەم بیتاقەیەى بۆ ئەمان دەر كرد ..ئێستا چارەنوسی ئەمان چی ئە بو ؟ بێگومان ناویان لە كولەكەى تەڕیش دا نەمابو..
با دان بە ڕاستیەكان دا بنێین و خۆمان گێل نەكەین .هەندێ بیر و باوەڕ و دەستەواژە لە ناو ئێمەدا ڕەگى وا داكوتاوە كەس ناوێرێت بڵێ نەْْْ وانیە ...شێخ مەحمود لە مێژوى كورد دەربێنە ,چى لە حاڵی كورد ئەگۆڕێت
.كاتێك سەدام سەركۆمار بو كوردەكانى سەعدیە و جەلەولا ..بە ئارامى ئەنوستن ..ئێستا سەرەك كۆمار كوردە ,ئەو كوردانەى سەعدیەو جەلەولا لە ترسی عارەب خەویان نیە . با لەوە زیاتر خەڵكى سادە فریوی سیاسەت نەزانە فاشلەكان نەخۆن ..وەك لە گۆرانیەك دا (داریوش ) ئەڵێت ..
كەس جگە لە خۆمان فریوى خۆمانى نەخوارد ...كەس جگە لە خۆمان , خۆمانى بۆ لاڕێ نەبرد
هەمو ژیانمان مەست بوین و شكستمان خوارد....دەست كەوتمان تەنیا پەشیمانى بو ..
هەمو لاویمان لەگەڵ مەرگ سەفەرمان كرد... خۆشمان نەمان ئەزانى دوای چی كەوتوین ..
بەڵێ .. هەموی سادەیی ئەم كوردی عیراقەیە , كە پەنجا ساڵە دوای كەسێكى وا كەوتون .
.مامۆستا گۆران ناهەقی نەبو وتى
ئەى تریفەى مانگە شەوى دەركى دەلاقە ....با پیس نەبى , مەكەوە لەم كوردى عێراقە
دەبو لە ساڵی 66 ەوە ئەم كابرایەیان بناسیایە ..بۆ لە شۆڕشى كورد جیا بوەوە ؟! ئەگەر جیاوازى بۆچونى هەبو لە گەڵ سەركردایاتى شۆڕشی ئەو كاتەدا ..لە بەر ئەوەى شۆڕشى ئاغاوات بوە , یا سەركردایەتى بنەماڵە بوە یا هەر شتێكى تر ..ئەیتوانى بچێتە وڵاتێكى تر دابنیشێ, تا بارو دۆخ بۆی ئەگونجا ئەو كاتە بگەڕایەتەوە بۆ نیشتمان و شۆڕشێكى نوێ ى هەڵگیرساندایە ..بۆ چوە بەكرەجۆ بە چەكى حكومەتى بەغدا شەڕى لەگەڵ كوردا ئەكرد ..هەموى بۆ خۆدەرخستن بو و هیچی تر ..بچوایەتە وڵاتێكى تر, ناوى لە بیر ئەچوەوە ..ئەویش ئەیەوێ هەمیشە ناوى لە ناو ناوان دا بێت ..بە هەر نرخێك بێت گرنگ نیە ....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست