گهندهڵی و گهشت وگوزار
Sunday, 02/09/2012, 12:00
باسی كۆمەڵێك گەندەڵی مان كرد لە گەشت و گوزارى سلێمانى گەر بیرى لی َ بكەیتەوە سەرت بە گەنجی سپی ئەبێت لە ئوتێلە سیاحیەكەى پێنجوین ەوە تا 16 كابینەكەى أحمد ئاوا ..ئەوە مشتێك لە خەروارێك بو ..گەر بێینە سەر باسى زەویەكانى گەشت و گوزار چۆن تەخشان و پەخشان كراون و شوێنە باشەكان (تەبعەن) دراون بە مەسئولە زلەكان , هەموو دەشتى قلیاسان و بەكرەجۆ و هەمو چەق چەق و سەرچنار ..لە ناو ئەم پارچە زەویانەدا زەویەكى بە نرخ هەیە لە بەكرەجۆ لە مێژە مەلا بەختیار مرخى لێ خۆش كردوە وداواى ئەكات ,,,مهاباد ى شێخ لەتیف ى حەفید پێی وت سوێشت بێتەوە لچى لێ نادەى ..بێگومان مهاباد هێندە بە دەسەڵات نیە بتوانێ مل ملانێ لە گەڵ مەلا بەختیار بكات
..ئەگەر یەكێك پشتی نەگرێت , لە مەلا بەختیار بە دەسەڵات تر , ئەو پشتەش هێرۆى خانمى یەكەمى عێراق و عمر فەتاح بون ..خۆ مهاباد هیچ نەبو تا دژایەتى مەلا بەختیار بكات ..هیچ مەبەستیشی نەبو دژایەتى بكات ..ئەو تەنیا ئەڵقە لە گوێ ی سەرەوەى خۆى بو ..ئەو تەنیا كورسیەكەى ئەویست و هیچی تر ....عمر فتاح و هێرۆ, دژایەتى مەلا بەختیاریان ئەكرد ..یەكێتى نیشتمانى یا ڕونتر بڵێین مام جەلال هەر لە سەرەتاوە ئەندامانى حزبەكەى فێری ئەو نەریتە كروە ..سوپاس بۆ خوا هەمویان دژى یەكن ..
ئیتر ئەو پارچە زەویە بە نرخە مایەوە نەدرا بە كەس تا مهاباد لە گەشت و گوزار نەماو.ئەدیب و ڕۆشنبیرو نوسەرى بە ناوبانگ.(.یاسین ى فەقێ سەعی) بو بە بەڕێوەبەرى گشتى گەشت و گوزار .. بێگومان ئەم زاتە دكتور بەرهەم هێناى و شەڕێكى گەورەشی لە گەڵ هێرۆ دا كرد تا مهاباد ى لابرد.. هێرۆ بە سەرسەختى پشتی مهابادى ئەگرت لەبەر ئەوەى هەردوكیان جنسى لەتیف ن ..بەڵام دكتور بەرهەم لەم شەڕەدا سەركەوت و مهاباد ى ڕسواكرد ..(یاسین ى فەقێ سەعی ) یەكێكە لە پاڵەوانەكانى شەپۆلی ڕۆشنبیرى كوردى.. نابێ پەیوەندى باشى لەگەڵ مەلا بەختیار نەبێت .. هەر ئەویش سەرۆكى بنكەى ئەدەبی و ڕوناكبیرى گەلاوێژ بوو ..ئیتر مردو لەوە پاكتر ناشۆررێت .. حەفتەیەكى نەبرد ئەو پارچە زەویەى بۆ مەلا بەختیار تاپۆ كرد ,,,
پێش ئەوەش بە فەرمانى مام جەلال 14 دۆنم زەوى لە و زەویە بە نرخانە لە قلیاسان درا بە جمیل هەورامى ..كردویە بە باخێكى جوان بۆ خۆى , ..هەمو ئەزانین قەزافی كرێ گرتەى هەبو شەڕیان بۆ ئەكرد , لە ئەفریقاوە ئەهاتن بێ ئیش و موحتاج بون , ئیش لەوە باشتر نەبو بە كرێیەكى باش شەڕیان بۆ قەزافی ئەگرد .... ڕەنگە جەمیل هەورامیش كرێگرتەى مام جەلال بوبێت ..چەند ڕۆژ پێشمەرگە بوە ..ببورن تفەنچی ی مام جەلال بوە ,لە یەكەم ڕۆژەوە تا ڕاپەرینەكە ڕۆژى 500 $ كرێی بۆ حساب كراوە ..
ئەم فەرفەرمانگەى گەشت و گوزارە ڕوپێوێكى لێ یە ناوى ئامانج ە نهێنى هەمو زەویە بەنرخ و گرنگەكانى گەشت و گوزار لاى ئەم مەساح ەیە ..خۆى نەبێت كەس نازانێت ئەم زەویە بەنرخانە ئەكەونە كوێوە و ژمارەیان چەندە و ڕوبەریان چەندە .. تەنانەت ..بەڕێوەبەرى گشتیش نازانێت هەندێك لەم زەویانە لەكوێدان و ژمارەیان چەندە ..یاسین داواى لە ئامانج ى مەساح كرد ئەو زەویانەى پیشان بدات و ژمارە ونهێنیەكانى پێ بڵێ بەڵام ئامانج ئامادە نەبو بیداتێ ..یاسین لەوە زۆر توڕ بوو بڕیارى دا ئامانج لا بەرێت ..بێ ئاگا بو لەوەى ئامانج پشتى گەورەى هەیە , هەرچەندى كرد نەى توانى لای بەرێت..نەى ئە زانى لە مەڵبەندەوە پشتگیری ی ئەكەن ...ئاخر ئەو زەویە بە نرخانە تەنیا بۆ بەر پرسە گەورەكانى حزبە ..ئامانج خۆی ژمارەكانیان ئەداتێ و ئەوانیش بە تەلەفونێك وەرىئەگرن .
ئاخر دائرەى گەشت و گوزار ئەگەر خزمەت بە مەنسولە زلەكان نەكات , ئیشی چی یە ؟! ..دائرەى گەشت و گوزار خۆی زیادەیە ..تاران كە زیاتر لە 16 ملیۆن كەسی تیا ئەژى و سەدان ئوتێل ى گەشتنیارى تێدایە ..ڕۆژی 4 ملیۆن كەس موسافر ئەچنە تاران و 4 ملیۆن دێتە دەرەوە , فەرمانگەى گەشت و گوزارى تیانیە ..هەمو لندن هەزاران ئوتێلى گەشتیارى تێدایە .. فڕۆكەخانەى هیسرۆ ڕۆژى 1600 فڕۆكە لێى دائەبەزێت و هەڵ ئەسێت , فەرمانگەى گەشت و گوزارى تیا نیە .. هەمو ئیسپانیا نە دائرەى گەشت و گوزارو نە وەزارەتى گەشتەگوزارى نیە .. ساڵی 120 ملیۆن كەس بۆ گەشت ئەچێتە ئەو وڵاتە ..
لای ئێمەش لە هەر شارێك بەڕێوەبەرێتى گشتى گەشت و گوزار .. لە هەڵەبجە و دەربەندیخان و ڕانیە و دوكان و ..دائرەى گەشت و گوزار ..(ئاشی نەزان خوا ئەیگێڕێ)
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست