پڕۆژەیەكى ترى گەشت و گوزارى سلێمانى
Monday, 19/11/2012, 12:00
لە نوسینەكانى پێشودا باسی گەلێ گەندەڵی گەشت و گوزارمان كرد.. ئەمجارەش هەر گەشت و گوزار ویستگەى باسەكەمانە .. گەندەڵی لە هەمو دام و دەزگاكانى حكومەت بێ كۆتاییە بە تایبەت لە گەشت و گوزار ..
ساڵی 2006 لەو گەشت و گوزارە ماستەر پلان بۆ هەمو ناوچە گەشتیاریەكانى سلێمانى كرا , لە لایەن سێ گومپانیای ئیسپانى و فەرەنسی و كەنەدى ... ..بڕیار بو هەر یەك لەو كومپانیایانە 2-3 ئەندازیار بەرن بۆ وڵاتەكانى خۆیان ..بۆ شارەزایی و بینینى هەندێ ناوچەى گەشتیارى ..لەو كاتەدا بەرێوەبەرێكى گشتى هەبو لە گەشت و گوزار , شەرمن حمد خۆشناو ..خوشكى كەمال خۆشناو سەرۆكى پێشوى زانكۆى سلێمانى ..ئەم ئافرەتە وتى منیش دێم بۆ یەكێك لەو وڵاتانە ..هەرەچەند ە وتیان دایكت چاك باوكت چاك , ئەم سەفەرە بۆ پڕۆژەیە پەیوەندى بە هەندەسەوە هەیە ,ئیشی بەڕێوەبەڕی گشتى نیە ..وتى ممكن نیە من ئەبێ بێم حەزم بە سەفەرى ئەوروپایە ..سەرتان نەیەشێنم ئەویش لە گەڵ ئەوانەى ئەچون بۆ ئیسپانیا ناوى نوسرا و فەرمانى بۆ دەرچو ..لەبەر ئەوەى ئیشەكانى كومپانیاكان زۆر دوا كەوت , سەفەرەكەش زۆر دوا كەوت ..خوا كردى لەو ماوە دا دەبڵ كابینەكەى حكومەت گۆڕا و بو بە تاك كابینە , ئەم شەرمن ەش هێندە شەرمن بو خۆی نەقڵ كرد و چوەوە بۆ هەولێر , بو بە بەڕێوەبەرى گشتى لە وەزارەتى ژینگە , ئیتر هیچ پەیوەندى بە گەشت و گوزارەوە نەما ..پەیوەندى بە وەزارەتى شارەوانیشەوە نەما ..وتیان شەرمن ئاواتەكەى نەهاتە دى ئیتر ناچێ بۆ ئیسپانیا , پاش ماوەیەك سەفەرەكە نزیك بوەوە و ئیتر خۆیان ئامادە كرد بۆ سەفەر كردن ..سەیریان كرد شەرمنی فەقیریش لە سەفەرەكەدایە .. ئەو شەرمنە بەسەزمانە ڕزگارى نەبو لەو سەفەرە ..ئەوەیە حكومەتى عەیار 24 مودیر عامێك لە وەزارەتى ژینگە لەسەر حسابى وەزارەتى شارەوانى و گەشت و گوزار بە ئیفادى پڕۆژەى گەشت و گوزار بچێ بۆ ئەوروپا ...عومر باقی بێ شتى لەوە سەیرتر ئەبینین ..
لە نوسینەكانى پێشودا باسی ئوتێل سیاحیەكەى بلكیان م كرد لە پینجوین
بۆ بیر هێنانەوە ..ئەم ئوتێلە لە سفرەوە دروستی بكەى 10 دەفتەر دۆلارى ئەمریكی زیاتری تێناچێ..وە ئێستاش بیفرۆشی 2 دەفتەر دۆلار زیاتر ناكات .. دو جار نۆژەن كرایەوە جارى یەكەم 70 دەفتەر دۆلارى تێچو , جارى دوەمیش 3-4 دەفتەرى تێچو ..ئەوەیە دنیای سەیرو سەمەرە ..بینایەك بە 10 دەفتەر دۆلار دروست بكرێ ..بەڵام بە 70 دەفتەر نۆژەن بكرێتەوە ...وتم ئەم هەواڵە لە كوردستان پۆست بڵاو بكرێتەوە, بەڕێوەبەرى گشتى دەست لە كار ئەكێشێتەوە .. كەچى بە پێچەوانەوە بەڕێوەبەرى گشتى وتى : جارێكى تریش نۆژەنى ئەكەمەوە و تەریقیش نابمەوە .. بۆ جاری سێهەم لیژنەى بۆ پێك هێناوە بە فەرمانى ژمارە 6371 لە 14/11/2012 ئەمجارەش نۆژەنى ئەكاتەوە و ..ئاخر بەرێوەبەرى گشتى خانو ئەكات ..موچەكەى كەمە خانوەكەى بۆ تەواو نابێت ئەگەر دو ئیشی وا نەكات بە چى خانوەكەى تەواو كات
هەر چەند بەڕێوەبەرى گشتى ئەدیب و شاعیر و ڕۆشنبیر و ڕۆژنامە نوس ولێكۆڵە رو چاودێری سیاسی و سەرۆكى بنكەى ئەدەبی و ڕوناكبیری گەلاوێژە .. بەڵام .خوا هەڵناگرێ لە پڕۆژەش ئەزانێ..هەر لە تەنیشت بیناكەى گەشت و گوزارەوە بینایەك دروست ئەكات بەرامبەر كارگە كۆنەكەى چیمەنتۆی سەرچنار ..بە بێ ئەوەى بانگوازى بۆ بكات تەنەرى بۆ بكات بیخاتە مونافەسەوە لە نێوان چەند كومپانیایەك دا خۆی ڕێك ملى برادەرێكى خۆی گرت و پڕۆژەكەى دایە بێ ئەوەى باسی نرخ و پارەو ئەو شتانە بكەن ...ڕِەنگە ئەو برادەرەى ب / گشتی خۆی لە سەر حسابی خۆی دروستی بكات .....ئەم بەرێِوەبەرى گشتیە هێندە جدى و دڵسۆزە بۆ دائرەكەى ئەگەر كارمەندێكى بەستەزمان بەیانى كە دێت بۆ دەوام5 دەقیقە دوا بكەوێت ئەیكا بە پەنگ ....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست