بەرلەبڵاوبوونەوەى دیمانەكەى كۆسرەت ڕەسوڵ ، ئازادجوندیانى بەڕەسمى لەماهیەتى دیمانەكەى كەم كردەوە
Monday, 14/02/2011, 12:00
دوو ڕۆژە سایتى ئاوێنە وەك ئاگادارى كردنەوەیەكى پێش وەخت ئاگادارى بۆ دیمانەیەكى كۆسرەت ڕەسوڵ ئەكات كەبەیانى سێ شەمە 15 / 2 / 2001 بڵاو ئەكرێتەوە كەئەمە دەقى ئاگادارى نامەكەیە ..
جێگری یه‌كه‌می سكرتێری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ئاوێنه باس له ناكۆكییه‌كانی نێوان یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان‌و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كات.
سلێمانی، ئاوێنه: جێگری یه‌كه‌می سكرتێری یه‌كێتی، كۆسره‌ت ره‌سوڵ عەلی له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا كه له رۆژنامه‌ی ئاوێنه ژماره (262) رۆژی سێشه‌ممه 15/2/2011 بڵاوده‌بێته‌وه له‌سه‌ر چه‌ندین ته‌وه‌ری جۆراوجۆر قسه‌ده‌كات‌و باس له‌و ئه‌و گۆڕانكارییه‌كانه ده‌كات كه روویان له‌ناوچه‌كه كردوه، هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان‌و پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئه‌و گۆڕانكارییانه ده‌خاته‌ڕوو.
ئەمڕۆش لەكاردانەوەیەكدا ئازادجوندیانى لەماهیەتى ئەم دیمانەیەیى كەم كردەوە و بەڕەسمى ڕاى گەیاند سەرجەم ئەو دیدار و لێدوانانەى لەگەڵ ئەندامانى مەكتەبى سیاسى و سەركردایەتى یەكێتى لەڕۆژنامە و گۆڤارەكان بڵاوئەكرێنەوە تەعبیر لەڕاى خۆیان ئەكەن و تەعبیر لەڕاى یەكێتى ناكەن ئەمەش دەقى ڕوونكردنەوەكەى ئازادجوندیانیە كەلەسایتى پیوكەى میدیادا بڵاوكراوەتەوە ..
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له مه‌كته‌بی سیاسی ی.ن.ك- ه‌وه
2011-02-14 11:12:05
زۆرجار رۆژنامه‌و گۆڤار‌و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی كوردستان و عیراق و ده‌ره‌وه، دیدار له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسانی تری یه‌كێتیی ئه‌نجام ئه‌ده‌ن، یان سه‌باره‌ت به‌پێشهات و رووداوی جۆراوجۆره‌وه لێدوانیان لێ وه‌رئه‌گرن و وه‌ك را و هه‌ڵوێستی ره‌سمی یه‌كێتیی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ئه‌كه‌ن.
بۆیه به‌پێویستمان زانی بۆ هه‌موو لایه‌كی روون بكه‌ینه‌وه، كه ته‌نیا به‌یاننامه و راگه‌یاندنه ره‌سمییه‌كان و هه‌روا لێدوانه‌كانی وته‌بێژی ره‌سمی مه‌كته‌بی سیاسی ته‌عبیر له سیاسه‌ت و هه‌ڵوێسته‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌كه‌ن و هه‌ر له لێدوان و هه‌ڵوێستێكی دیكه كه له لایه‌ن هه‌ڤاڵانی تره‌وه ئه‌درێته كه‌ناڵه‌كان، ته‌عبیر كردنه له را و سه‌رنجی شه‌خسی ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌و یه‌كێتیی له‌و هه‌ڵوێست و بیروبۆچوون و رایانه به‌رپرس نیه و هیوادارین راگه‌یاندنه‌كان ته‌نیا ئه‌و راو سیاسه‌تانه به سیاسه‌تی ره‌سمی یه‌كێتیی وه‌ربگرن و كاری رۆژنامه‌نووسی خۆیانی له‌سه‌ر بونیادبنێن كه له به‌یاننامه‌كان یاخۆ له وته‌بێژی ره‌سمییه‌وه وه‌ری ئه‌گرن.
مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
14/2/2011
_ شایەنى باسە ئەمە لەماوەى پێنج ڕۆژدا دووەمین ڕوونكردنەوە و لێدوانى ڕەسمى مەكتەبى سیاسى و ئازادجوندیانیە كە دژ بەكۆسرەت ڕەسوڵ ئەیدا . ((ناتوانێ لەخۆیەوە ئەو هەموو ڕوونكردنەوە و لێدوانانە بدا ئەگەر پارتى و جەلال و مەسعود پێیان نەگووتبێ)) .
ڕۆژى 9 / 2 لەڕوونكردنەوەیەكى تردا ئازادجوندیانى لەوەڵامى ڕۆژنامەى (ڕۆژنامە و ئاوێنە) ڕاى گەیاند كەئەوە مەلابەختیار و ئەوان نین (واتا پارتى و یەكێتى) كەئەم دۆخە نالەبارەیان دوایى بەیانامەكەى بزوتنەوەى گۆڕان هێناوەتە ئاراوە بەڵكو ئەمە كۆسرەت ڕەسوڵ بووە ، تەنانەت ئەڵێ كۆبوونەوەكەى مەكتەبى سیاسى یەكێتى و بەیانامە تووندەكەى مەكتەبى سیاسى یەكێتى و پارتى و تەنانەت ئاگاداركردنەوەى جەلال تاڵەبانى و مەسعود بارزانیش بەتەلەفۆن هەر لەژێر سەرپەرشتى ڕاستەوخۆى كۆسرەت ڕەسوڵ بووە .
_ ئەمەش دەقى بەشێكى ئەو ڕوونكردنەوەیە كەئازادجوندیانى لەسەرداواى مەلابەختیار و فازڵ میرانى شانەكە هەمووى لەسەرى كۆسرەت ڕەسوڵدا ئەشكێنێ ...
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن. ك) ـه‌وه
2011-02-09 09:31:22 PUKmedia
زانیارییه‌كانی ئاوێنه‌و رۆژنامه له‌باره‌ی ده‌زگای زانیارییه‌وه هه‌ڵه‌و ناڕاستن، رۆژنامه‌ی ئاوێنه له ژماره‌ی 261 ی سێشه‌ممه 8/2/2011 دا راپۆرتێكی دوور‌و درێژی سه‌باره‌ت به‌و بارودۆخه بڵاوكردووه‌ته‌وه كه به‌یاننامه‌كه‌ی گۆڕان به‌دوای خۆیدا هێنای (رۆژنامه‌ی رۆژنامه‌ش راپۆرتێكی به‌هه‌مان شێوه بڵاوكردووه‌ته‌وه) به‌داخه‌وه كه ئاماده‌كاری راپۆرته‌كه تا ئه‌و ئه‌ندازه‌یه وردنه‌بووه‌ته‌وه كه زانیارییه‌كان وه‌ك خۆی بگه‌نه هاووڵاتیان، بۆیه به‌پێویستمانزانی ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه بۆ راستكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك زانیاری هه‌ڵه بڵاوبكه‌ینه‌وه:
سه‌باره‌ت به‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ش كه راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی پێداوه‌و پێیوایه له‌وێ بڕیاری ئه‌وه درابێت هه‌ندێك رێوشوێنی ئه‌منی له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه گیرابێته‌به‌ر، دیسانه‌وه هه‌واڵێكی ناڕاسته، چونكه كۆبوونه‌وه‌كه بۆ تاووتوێكردنی ئه‌و بارودۆخه‌و لێكه‌وته‌كانی به‌یاننامه‌كه‌ی گۆڕان بوو، كۆبوونه‌وه‌كه‌ش به‌سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی ئه‌نجامدرا كه خودی بهیاننامهكهو هۆكارو ئه‌گه‌ره‌كان و رێوشوێنه‌كانی مامه‌ڵه لهگهڵكردنی تاووتوێكران.
له‌ناو كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كۆسره‌ت ره‌سوڵ به ته‌له‌فۆن له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌كه له به‌ڕێزان مام جه‌لال و كاك مه‌سعود بارزانی دوا، په‌یوه‌ندیش له‌گه‌ڵ د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم كرا كه له وڵاتی سویسرا بوو بۆ به‌شداریكردن لهمونهتهدای ئابوری داڤۆس- دا، دواتریش له‌گه‌ڵ فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان گفتوگۆكرا، یه‌كێتیی و پارتی، تا هه‌ڵوێستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌وباره‌یه‌وه بهڕاگهیاندنێكی ره‌سمی بڵاونه‌كرایه‌وه، ئه‌و دوو حزبه هیچ هه‌ڵوێستێكیان رانه‌گه‌یاند.
بۆ مێژوو ده‌یڵێین كه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی‌دا، كه تایبه‌ت بوو به باسكردنی به‌یاننامه‌كه‌ی گۆڕان و ئه‌گه‌ره‌كانی، هه‌موو ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی كه به‌شداری ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بوون، به‌و چه‌ند ههڤاڵهشهوه كه له ده‌ره‌وه‌ی سلێمانی بوون و به ته‌له‌فۆن رایان وه‌رگیرا، یهكڕاو یهكههڵوێستبوون، بۆیه ئه‌و هه‌موو ئاماژانه‌ی كه له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا به رۆڵی مه‌لا به‌ختیار دراوه، ناڕاستن، یان ئه‌وه‌تا بۆ مه‌به‌ستێكی تایبه‌ت راپۆرت نووسه‌كه وایكردووه.
_ دەمێكە كوردستانپۆست و نووسەرەكانى ڕایان گەیاندووە كەجەلال بارزانى و مەسعود تاڵەبانى بەردەوام لەهەوڵى پەراوێزخستنى كۆسرەت ڕەسوڵ دان و بەئاشكراش ڕایان گەیاندوە كەتەنانەت ئامادەنین بەهیچ شێوەیەك بیكەنەوە بەجێگرى سەرۆكى هەرێمیش.
_ دیارە دوایى بەیاننامەكەى بزوتنەوەى گۆڕان بەقەولى خۆى كۆسرەت ڕەسوڵ دەرفەتێكى تر‌ى بۆ هاتۆتە پێش كە دووبارە هەندێك داواكارى بە جەلال و مەسعود جێ بەجێ بكا بەڵام دیسانەوە بەبڕواى خۆم كۆسرەت ڕەسوڵ لەمەشیان شكستى هێنا ؟ .
_ چونكە دوایى وەڵام و بەیاننامە تووندەكەى مەكتەبى سیاسى پارتى و یەكێتى بۆ وەڵامدانەوەى بەیاننامەكەى بزوتنەوەى گۆڕان لەناو جەماوەر و خەڵكى كوردستان و تەنانەت لەهەندێك سایتى ئەنتەرنێتیش وا بڵاوكرایەوە كەكۆسرەت ڕەسوڵ لەگەڵ ئەم بەیاننامە تووندەى مەكتەبى سیاسى پارتى و یەكێتیدا نەبووە تەنانەت لەیەكەم كۆبوونەوەى سەرۆكى هەرێمیش لەگەڵ سەرۆكى لایەنە سیاسیەكان دوایى بەیاننامەكەى بزوتنەوەى گۆڕان كۆسرەت ڕەسوڵ ئامادەى كۆبوونەوەكە نەبووە ، خەڵكیش گووتیان دیارە ڕاستە كۆسرەت ڕەسوڵ ناڕازى بووە .
بەڵام هەرزوو ئازاد جوندیانى لەڕوونكردنەوەكەى 9 / 2 بەهەموو لایەكى ڕاگەیاند بەتایبەتیش بزوتنەوەى گۆڕان كەئەوە مەلابەختیارنەبووە ئەم دۆخە ئاڵۆزەى هێناوەتە ئاراوە بەڵكو ئەمە كۆسرەت ڕەسوڵ بووە و بیناسن كەئەمە ئاگرى بن كایە .
_ ئێستا بۆچوونێكى تریش دروست بووە گوایە پارتى و یەكێتى بەنیازن یەكتربگرن و ببنە یەك حزب بەڵام كۆسرەت ڕەسوڵ ڕێگرە ..
بۆ یه‌كه‌مجار له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ی.ن.ك و پ.د.ك دا باس له‌یه‌كگرتنی هه‌ردوو حیزب ده‌كرێت
11 / 2 / 2011
ستانده‌ر: تایبه‌ت
له‌درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی كه له‌و ماوه‌یه‌دا كۆبوونه‌وه‌كان چڕوپڕتر كراون، دوێنێ بۆ یه‌كه‌مجار هه‌ندێك سه‌ركرده‌ی یه‌كێتی گهلاڵهیهكیان پێشكه‌شكردووه كه تێیدا داوا ده‌كه‌ن یه‌كێتی و پارتی یه‌كبگرن.
ئه‌و سه‌ركردانه‌ی یه‌كێتی كه داوای یه‌كگرتنیان كردووه ڕایانگه‌یاندووه كه‌وا مام جه‌لالیش به‌و گه‌لاڵه‌یه ڕازییه به‌وشێوه‌ی هه‌ردوو حیزب ببنه‌وه یه‌ك به‌ره.
به‌پێی زانیاریه‌كان تا ئێستا پارتی وه‌ڵامی ئه‌و داوایه‌ی به‌شێك له‌سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیان نه‌داوه‌ته‌وه.
به‌پێی بڕوای چاودێرێكی سیاسی گه‌ر ئه‌و هه‌واڵه ڕاست بێت ئه‌وا كوردستان ده‌چێته نێو قوناغێكی نوێوه‌و گۆڕأنی گه‌وره‌ش ڕوده‌دات و كاریگه‌ری ئیجابی زۆری به‌سه‌ر بارودۆخی كوردستاندا دروست ده‌كات، ستانده‌ر هه‌وڵیدا به‌داواداچوون بۆ ئه‌ومه‌سه‌له‌یه بكات به‌ڵام لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ئاماده‌ی لێدوان نه‌بوو.
بەڕەسمى تاكە كەس كەناڕازیە بەم یەكگرتنە لەناو یەكێتى ئەڵێن كۆسرەت ڕەسوڵە بۆیە پێ ئەچێ لەئێستاوە لەلایەن مەسعود و جەلالەوە بەتایبەت كەئەو ڕۆژەى كۆبوونەوەیەكى داخراوى دوو قۆڵیان ئەنجامداوە باسى ئەمەیان كردبێ ..
9 / 2 / 2011
ستانده‌ر: ئاژانسه‌كان
دوینێ دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گشتی نێوان سه‌رۆكی هه‌رێم و مام جه‌لال و پارته‌كه‌یان ئه‌و دوو سه‌ركرده‌یه دانیشتنێكی تریان پێكه‌وه ئه‌نجامدا، سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌و كۆبونه‌وه‌یه پێیڕاگه‌یاندین كه‌وا ئه‌و دوو سه‌ركرده‌یه له دانیشتنه‌كه‌یاندا باسیان له ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و باروۆدخه كردووه كه له كوردستاندا دروست بووه ئه‌وه‌شیان به‌مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌یان له قه‌ڵه‌مداوه.
واتا قۆناغێكى تریش بۆ دژایەتى كردنى كۆسرەت ڕەسوڵ دەستى پێ كردووە بۆ ئەوەى تەواو تەواو پەراوێزى بخەن و ئەم ڕێگریەش لەبەردەمیاندا نەمێنێ ، چونكە لەدووەمین كۆبوونەوەى مەسعود بارزانى لەگەڵ سەرۆكى حزبەكان تەواو تەواو كۆسرەت ڕەسوڵ پشت گوێ خرابوو تەنانەت ڕێگەى نەدابوو لەتەكیشى دابنیشێ كەلەهەموو ڕاگەیاندنەكانیشەوە ئەمە نیشاندرا و بەتایبەت زوومى كامێراى ڕاگەیاندنەكانى پارتى ئەمەیان زۆر زۆر هێنا پێش و نیشانى هەموو لایەكیاندا ئەوەى شەوەكە بەدیقەتەوە سەیرى ڕاگەیاندنەكانى پارتى كردبێ ئەمەى دیوە كەوا چۆن مەسعود بارزانى ڕێگەى نەدابوو كۆسرەت ڕەسوڵ لەتەكى دابنیشێ .
_ بۆیە كۆسرەت ڕەسوڵ بەژدارى ئەم كۆبوونەوەیەش ناكات كەبۆ بەیانى ئەبەسترێ كەدرێژترین كۆبوونەوەى مەكتەبى سیاسى پارتى و یەكێتى بووە دوایى بەیاننامەكەى بزوتنەوەى گۆڕان بەشێوەیەك دوو دانیشتن بووە لەپارتى مەسعود و لەیەكێتیش بەرهەم ساڵح سەرۆكایەتى كردوە ..
PUKmedia 20:42:28 2011-02-10
له درێژه‌ی كۆبوونه‌وه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان-دا، ئه‌مڕۆ 10-2 به‌سه‌رپه‌رشتی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی له هاوینه‌هه‌واری پیرمام (سه‌لاحه‌دین) كۆبوونه‌وه كه وه‌فدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتی د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح جێگری سكرتێری گشتی ی.ن.ك بوو .
كۆبونه‌وه‌كه له دوو دانیشتنی پێشنیوهڕۆو پاشنیوه‌ڕۆدا ژماره‌یه‌ك بابه‌تی په‌یوه‌ست به زیاتر توندوتۆڵ‌تر كردنی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كان و رێوشوێنه‌كانی پشتیوانیكردنی هه‌رچی زۆرتری دامه‌زراوه شه‌رعیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تاووتوێكرا.
_ لەكۆتایدا ئەڵێم خوێنەران ئێوە بڕیار بدەن ئەمە چ خەوێكە ؟ ئەمە چ غیرەتێكە ؟ ئەمە چ جورئەتێكە ؟ ئەم سەركردەیە هەیەتى ؟ بەشێوەیەكى وا پەراوێز خراوە بۆتە قەشمەرجارى سوكترین كەس كەئازاد جوندیانیە كەچى ئەو هەر خەبەرى نابێتەوە ؟ .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست