تەنها كوردستانپۆست پشتیوانى میللەت و شەقامە بۆیە مەلابەختیار بەڕەسمى هۆشدارى دەدا بەكوردستانپۆست كەگۆڕان بناسن
Saturday, 19/02/2011, 12:00
دوایى بەیایننامەكەى بزوتنەوەى گۆڕان لە 29 / 1 ڕاگەیاندنى بزوتنەوەى گۆڕان كەوتنە هەڵدانەوەى دزى و گەندەڵیى و داگیركاریەكانى یەكێتى و پارتى بەشێوەیەك ئەوەى شەوانە سەیرى KNN ى بكردبا حەز و هیواى ئەوەى دەخواست كەبەیانى زوو لەخەو هەڵسێ پەلامارى لق و مەڵبەندەكان بدا بەڵام بەداخەوە كاتێك لقى 66 ى پارتى لەسلێمانى كارەسات و قەسابخانەكەى 17 ى 2 ى نایەوە بەشێوەیەكى زۆر سەرسوڕهێنەر و لەناكاو هەموو ئەو كف و كوڵەی بزوتنەوەى گۆڕان و ڕاگەیاندنەكەیان بەتاڵ بوویەوە و بەئاشكرا كەوتنە پاشەكشە و بێ دەنگى كەئەمە توڕەیى زۆرى لاى خەڵك دروست كردوە دەڵێن دەبووایە هەرزوو بزوتنەوەى گۆڕان ئێوارەى 17 ى مانگ پشتگیرى خۆى بۆ میللەت و شەقام ڕا گەیاندبا و ووتباى ئێمە پشتگیرى شەقامین و دژى توند و تیژین ، تەنانەت فراكسیۆنەكەشیان هەر بێ دەنگى هەڵبژارد بۆ بەیانیەكەى واتا 18 ى مانگ ئێوارەكەى ئینجا بەیاننامەى دەركرد ، تەنانەت شەوى كارەساتەكەش خەڵك بەتامەزرۆوە چاوەڕێیى KNN ى دەكرد كەچى مێشیشى میوان نەبوو تەنانەت پێچەوانەى شەوەكانى تر لەهەواڵەكانى كاتژمێر 8ى شەو هەر كەسیان نەهێنا بۆ شى كردنەوەى هەواڵیش لەكاتێكدا ئەم كارەساتە جەرگبڕە ترسناكە ڕوویدا بوو ، لەمەوە بۆ هەموو لایەك دەركەوت ئەوەى لەم قۆناغەدا پشتگیرى شەقام و میللەت ئەكا تەنها و تەنها سایتى پیرۆزى كوردستانپۆست و قەڵەمەكانى ئەون باشترین بەڵگە و دیكۆمێنتیش ئەوەتا هەر ئەمشەوى ڕابردوو 18 ى مانگ مەلابەختیار لەڕوونكردنەوەیەكدا هەموو لایەكى ئاگاداركردەوە بەتایبەتیش كوردستانپۆست كەبزوتنەوەى گۆڕان بناسن ئەوە نیە كەمیللەت چاوەڕێیى ئەكا مەلابەختیار لەلایەك هۆشدارى ئەدا بەكورستانپۆست بەتایبەت كاك كەمال كەبزوتنەوەى گۆڕان بناسێ و بزانن چۆن دانیشتنى نهێنى هەبووە لەنێوان گۆڕان و یەكێتیدا هەروەها لەلایەكى تریشەوە پاكانە بۆ خۆى ئەكا كەئەو تاوانبارنیە .
مەلابەختیار لەم ڕوونكردنەوەیەدا ...
1) بزوتنەوەى گۆڕ‌انى بەدرۆخستەوە كەدوێنێ لەسایتى سبەى ڕایان گەیاندبوو كەدانیشتن نەبووە لەگەڵ یەكێتى و پارتى .
2) هێرشى ئەكاتە سەر سایتى پیرۆزى كوردستانپۆست ، چونكە ئەزانێ تەنها ئەوە كەمیللەت گوێ ى لێ ئەگرێ و ڕەئى شەقام ئەجوڵێنێ و زانیاریەكانى كوردستانپۆست زۆر زۆر ڕاستن و لەشوێنى خۆیدایە .
3) سەلماندیەوە كوردستانپۆست لەئایندەیەكى زۆر نزیكدا ئەبێتە سەكۆیەك بۆ دادگایى كردنى تاوانبارن بۆیە بەئاشكرا هاوار بۆ كوردستانپۆست ئەهێنێ و ئەڵێ من تاوانبارنیم .
_ ئێستا خوێنەران ئێوە بڕیاربدەن لەم دوو ڕوونكردنەوەیەیى خوارەوەدا كامەیان ڕاستە؟ بزوتنەوەى گۆڕان بۆ چەواشەكردنى هەڵسووڕا و كادیرانى خۆى دوێنى نیوەڕۆ 18 ى 2 لەسایتى سبەى ئەم ڕوونكردنەوەى خوارەوەى بڵاوكردەوە دەڵێ دانیشتن نەبووە لەنێوانمان ، دوایى كاتژمێر 8ى شەوى 18 ى 2 مەلابەختیاریش ئەم ڕوونكردنەوەیەیى خوارەوەى بڵاوكردەوە دەڵێ دانیشتن هەبووە و سەرەتا بزوتنەوەى گۆڕان دوو نوێنەرى ناردوە و پاكانەیان كردوە دوایى نوێنەرى ئێمەش چۆتە لایان ، ئێوە بڵێن بەكامەیان بڕوا بكەین ؟
روونكردنه‌وه‌یه‌ك لهسكرتێری رۆنامه‌وانی مه‌لا به‌ختیاره‌وه
PUKmedia 18:19:16 2011-02-18
سكرتێری رۆژنامه‌وانی مه‌لا به‌ختیار لهڕونكردنهوهیهكدا رایده‌گه‌یه‌نێت كه لهڕوداوهكهی دوێنێی شاری سلێمانییه‌وه جۆره‌ها هه‌واڵی پڕوپاگه‌نده له‌دژی مه‌لا به‌خیتار بڵاوده‌كرێنه‌وه كه هیچ بنه‌مایه‌كی راستییان نییه، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه‌یه.
رونكردنه‌وه‌یه‌ك له سكرتێری رۆژنامه‌وانی مه‌لا به‌ختیاره‌وه له‌سه‌ر چه‌ندین پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبه‌ستراو
له روداوه‌كه‌ی دوێنێوه له‌شاری سلێمانیدا، به‌ده‌سیسه‌ی ده‌زگا سیخوڕییه‌كان و ئه‌ملاو ئه‌ولا، جۆره‌ها هه‌واڵ و پروپاگه‌نده بڵاوده‌كرێته‌وه، یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی هه‌واڵیان دژی بڵاوده‌كرێته‌وه، هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیاره.
دوێنێ سایتی كوردستانپۆست له‌ژێر ناونیشانی (له مه‌لابه‌ختیار خۆش نه‌بن، ئه‌و خوێنه‌ی كه ئه‌مڕۆ رژا، له ملی ئه‌ودایه) بڵاوكرده‌وه. ئه‌مڕۆش هه‌واڵی تر له‌سه‌ر گوایه ته‌قینه‌وه‌ی كێشه له‌نێوان هه‌ڤاڵان كۆسره‌ت ره‌سوڵ و مه‌لا به‌ختیار له كۆبونه‌وه‌دا، له‌سه‌ر هاتنی هێزی زێره‌ڤانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، بڵاوكراوه‌ته‌وه.
دوێنێ هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار له‌به‌ر دۆخی شڵه‌ژاویی سلێمانی، رێگه‌ینه‌دا رونكردنه‌وه بڵاوبكرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتی و پارتی به‌ئاڕاسته‌ی هێمنكردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه، مایه‌ی دڵخۆشییه، بۆیه، وه‌ڵامی هه‌ردوو هه‌واڵه‌كه به‌پێویست زانرا.
سه‌باره‌ت به‌هه‌واڵی یه‌كه‌م.. گوایه هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار چه‌كداری خۆی ناردبێته ناو خۆپیشانده‌رانه‌وه، ئه‌مه‌یان هه‌ر زۆر دووره له‌ڕاستییه‌وه، چونكه یه‌كێتی و پارتیش ده‌زانن، هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار په‌یتا په‌یتا له په‌یوه‌ندی بووه له‌گه‌ڵ پارتی، یه‌كێتی، یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ، ئاسایش و داووده‌زگاكانی تر، هه‌تا باره‌كه ئارام بكرێته‌وه‌و بهتهقهش وه‌ڵامی ئاژاوه‌گێڕان نه‌درێته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی گوایه هه‌ڤاڵان (كۆسره‌ت و مه‌لا به‌ختیار) له كۆبونه‌وه‌دا تێكچوبن له‌سه‌ر هاتنی هێزی زێره‌ڤانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ ناو سلێمانی و گوایه هه‌ڤاڵ كۆسره‌ت "هێرشی توندی كردۆته سه‌ر مه‌لا بهختیارو سوكایه‌تی زۆری پێكردووه".
ده‌ڵێین: ئه‌م هه‌واڵه رێك به‌ده‌سیسه بڵاوكراوه‌ته‌وه، چونكه:
یه‌كه‌م: نێوانی هه‌ڤاڵان كۆسره‌ت و مه‌لا به‌ختیار، باش و ههڤاڵانهیهو هه‌ردووكیشیان ته‌باو هاوڕێن، سه‌باره‌ت بهحیكایهتی هه‌ڵبه‌ستراوی سوكایهتیكردنیش، هیچ هه‌ڤاڵێك له‌ناو مه‌كته‌بی سیاسی‌دا، نهسوكایهتی به ئه‌وه‌ی تر ده‌كات و نهسوكایهتیش قبوڵ ده‌كات و ئه‌و قسه‌یه هه‌ڵبه‌ستراوه‌و مه‌به‌ستی تری له‌پشته.
دوه‌م: له‌كۆبونه‌وه‌كاندا، دوێنێ شه‌و، ته‌نانه‌ت له ناردنی نوێنه‌ری گۆڕان برایان (ملازم عومه‌رو نه‌وزادی نوری به‌گ) بۆ لای هه‌ڤاڵانی مه‌كته‌بی سیاسی، هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار، بیروڕاكانی بێ ته‌موومژ ده‌ربڕیووه، كه به هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵ بدرێ، رێگهچارهسهرێكی گونجاوی گشتی و بنه‌ڕه‌تی بدۆزرێته‌وه، كه چیكه ئه‌م روداوانه رونهدهنهوهو ته‌نانه‌ت ئاماده‌ش بووه دوێنێ نیوه‌شه‌و، به‌ڕه‌زامه‌ندی هه‌موولایه‌ك، خۆیشی بچێته لای كاك نه‌وشیروان بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆخه شڵهژاوهكه. به‌ڵام دوایی هه‌ڤاڵ دلێری سه‌ید مه‌جید، سه‌ردانی كاك نه‌وشیروانی كرد.
خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌ف و به‌ویژدان!
راستییه‌كانی كۆبونه‌وه‌كان و گفتوگۆكان، به‌وشێوه‌یه‌یه كه باسمانكردن. هه‌ركه‌سێك، له‌ناو یه‌كێتی، یان پارتی، یان لایه‌نه‌كانی تر، یاخود حكومه‌ت، بتوانێت پێچه‌وانه‌ی ئه‌م راستیانه كه سه‌دان كه‌س شایه‌تن له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌م رۆژانه‌ی هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار، پێچه‌وانه‌ی ئه‌م راستیانه بسه‌لمێنێ، با بفه‌رموێت روبه‌ڕوو له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار دانیشێ له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆن، هه‌تا ره‌ش و سپی بۆ خه‌ڵك ده‌ربخرێ.
له‌گه‌ڵ رێزماندا
سكرتێری رۆژنامه‌وانی
مه‌لا به‌ختیار
18-2-2011
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست