ساڵى 2008 ، كوردستانپۆست ڕایگەیاند عەلى كیمیاوى لەهەولێرە ، فازڵ میرانى پاڵپشتە !!
Tuesday, 09/04/2013, 12:00
جارێكى تر كوردستانپۆست سەلماندیەوە مینبەرى ڕاستگۆیى و پاڵپشتى بەردەوامى خەڵكى كوردستانە، سەكۆى ئاشكراكردنى ڕاستیەكان و لابردنى دەمامكە شاراوەكانى ئەو كەس و لایەنە كوردیانەیە كەبەربوونەتە گیانى ئەو میللەتە ، ئاخر دەمێكە كوردستانپۆست عەلى كیمیاویەكانى بەهەموو لایەك ناساندووە ، دەمێكە ڕووى ڕاستەقینەى هەموویانى دەرخستووە ، ساڵى 2008 بوو كوردستانپۆست ڕایگەیاند عەلى كیمیاوى لەهەولێرە ، زۆرێك لەخەڵك بەپەلە كلیكى نووسینەكەیان دەكرد وایان دەزانى هەر بەڕاستى كوردستانپۆست مەبەستى عەلى حەسەن مەجیدە لەهەولێرە دوایى كەنووسینەكەت دەخوێندەوە بۆت ڕوون دەبووە كوردستانپۆست مەبەستى گەورە بازرگانێكى ساختەچیە كەزۆر لەعەلى كیمیاوى خەتەرترە ئەویش عەلى حەسەن قەمبورى گەورە بازرگانى ساختەچى و فێڵبازى هێنانى دەرمان و مەوادى ئێكسپایەر بووەو خاوەنى كۆمپانیاى هۆزە لەهەولێر دادەنیشێت و شەریكى هەریەكە لە دەربازى كوڕى كۆسرەت ڕەسوڵ لەسنورى سلێمانى و فازڵ میرانى لەسنورى هەولێر ، دواتر لەچەندین نووسین و بەڵگەى تر هەر لەكوردستانپۆست خەڵكى دڵسۆز و دكتۆر و كارمەندى تەندروستى تر ڕایانگەیاند كۆمپانیاى هۆزى عەلى قەمبور تەنها خەریكى هێنانى دەرمانى ئێكسپایەرو تەقلیدە لەنەخۆشخانەو بازاڕەكانى كوردستان ساغیان دەكاتەوە ، ئەوەتا ئەمجارەیان ئەو گەورە تاوانبارە هەڵساوە بەهێنانى دەرزى ئاڤاستین لەپشت كوالێتى كۆنتڕۆل و فرۆشتوویەتى بە وەزارەتى تەندروستى و ئەو كارەساتە گەورەى لێ كەوتۆتەوە كەنزیكەى حەفتا نەخۆش ئەم دەرزیەیى وەرگرتووە بەڵام كاریگەرى خراپى تەنها لەسەر (سى نەخۆش)دەركەوتووەو ڕێژە ڕاستەقینەكە لەخەڵك دەشارنەوە ، ئەمە جارێكى تر باشترین وەڵام و بەڵگەیە بۆ هەموو ئەو كەس و لایەن و ڕاگەیاندنانەى چەند ڕۆژێكە وەك ئەوەى هەنگیان لەداردا دۆزیبێتەوەو خۆیان سەغڵەت كردووە كارەسات لەهەولێر ڕوویداوە نازانن ئەوە دەمێكە كوردستانپۆست ئەو كارەسات و ماڵوێرانیانە باس دەكات ، دەمێكە كوردستانپۆست ئەو گەورە تاوانبارانەو شەریك و هاوكارەكانیانى بەهەموو لایەك ناساندووە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست