خەندان حەمە جەزا سەلماندى كوردستانپۆست مینبەرى ڕاستگۆیە
Saturday, 09/10/2010, 12:00
كوردستانپۆست ئەو سایتە سەربەرز و دەسەڵات تۆقێنەیە كەبەناو هێنانى بەرپرسانى پارتى و یەكێتى كێچ دەكەوێتە كەوڵیان و لەو ڕۆژە دەترسن كەكوردستان لەهۆڵى دادگا چەكوشەكە توند بكێشێ بەسەر و قەپۆزیانا ، ئەو سایتەیە كەمیللەتێكى هۆشیار كردۆتەوە و شۆڕشێكى نووسینى مەزن و پیرۆز و گەورەى بەرپاكردوە كەهەردوو حزب و بنەماڵە بەناوهێنانى مووچڕكە بەلەشیانادێ و چۆك دائەدن لەبەردەمیا ، بەڕاستى زۆرن ئەو چیرۆك و كارەساتانەى كەئەم دوو دەسەڵاتە مافیایە ئەنجامیان داوە و كردویانە چیرۆكە كارەساتبارەكانى هاوشێوەى شیرین یەكجار زۆرن و ئەمەى شیرین دڵۆپێكە لەدەریایەك و لەچیرۆكى ئەو هەموو ژنانەى ئەوان كردیانن بەلەشفرۆش لەچیرۆكى ئەو هەموو كچانەى لەنەخۆشخانەى شۆڕش پەردەى پاكیزەى كچێنیان بۆ دوورینەوە لەگەڵ سەدان و سەدان چیرۆك و كارەساتى ترى لەمە ترسناكتر .
زۆریشن ئەو قەڵەم فرۆشە ئینشانووسانەى دەسەڵات كەدەستەمۆكراون و بەپارە خراونەتە كارو لەبارەگا چۆڵەكانى حزبەوە بەنووزەى لێ بڕاویانەوە هاوار دەكەن نووسینەكانى كوردستانپۆست لەچیرۆكى شیرین دروستكراون ، بەهەموو عەقڵى گەوجانەى خۆیانەوە بەقەولى شەرمەزارانەى خۆیانەوە گەرەكیانە لەمەزنى و پیرۆزى ئەم سایتە كەم بكەنەوە نازانن بەسەدان هەزار خەڵك لەكوردستان تەمەناى ئەوە دەكا هەرچى زووە و لەئایندەیەكى نزیكدا كوردستانپۆست ببێ بەكەناڵێكى سەتەلایتى سەربەخۆ ...
ئەوەتا بەكوێرایى چاوى ئەمانەوە ئەمجارەیان خاتوو خەندان خاوەنى كتێبە مەزنەكەى (ئۆقیانووسێك لەتاوان) چرپاندى بەگوێ ى هەموولایەكدا كەئەوە كوردستانپۆستە مینبەرى ڕاستگۆیى و سەكۆى دەرخستن و ئاشكراكردنى دزى و گەندەڵى و ناپاكیەكانى ئەوان .
خاتوو خەندان فەرمووى ..
دەسەڵاتى كوردى سەرۆك خێڵن لەبەرگى سەركردەدا .
ستەمكاران لەوێنەى مەدەنیەتتدا .
دیكتاتۆرن لەژێر دروشمى دیموكراسییدا .
داوێن پیسن لەبەرگى خاوێندا .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست