کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەرهەم ساڵح لەئاشكراكردنى نهێنیەكانى سوتانى ئوتێل سۆما ڕاپۆرتێكى كوردستانپۆستى پشت ڕاست كردەوە .

Saturday, 14/08/2010, 12:00


د. به‌رهه‌م قسه‌کانی پێشووی کوردستانپۆست ده‌مڕاست ده‌کاته‌وه‌،  که‌وا له‌ سه‌رده‌می عومه‌ر فه‌تاحدا 59 باس بۆ خه‌سته‌خانه‌ هێنراوه‌ و  کردوویانه‌ به‌ سه‌یاره‌ی ئیسعاف
******************

دوایى سوتانى ئوتێل سۆما لەمانگى ڕابردوودا بەرهەم ساڵحى سەرۆكى حكومەتى پارتى و یەكێتى لەجیاتى ئەوەى خۆى و پارێزگارى سلێمانى و دەیان بەڕێوبەرى گشتى شار دەست بەجێ دەست لەكاربكێشنەوە بڕیارى دروستكردنى لیژنەیەكى دا تا لە هۆكارەكانى سوتانى ئوتێلەكە بكۆڵنەوە و لایەنە كەمتەرخەمەكانى بۆ دیارى بكەن.
 هەفتەى ڕابردوو كارى لیژنەكە تەواو بوو بەرهەم ساڵح و پارێزگارى ناشەرعى و سەرۆكى لیژنەكە هاتنە سەر شاشە و بەرهەم ساڵح وەك ووتەبێژى ئوتێلەكە و لەجیاتى فەرەیدون عەبدولقادر هۆكارەكانى خستەڕوو و هەریەك لەبەڕێوبەرایەتى پۆلیس و پۆلیسى هاتۆچۆ و ئاگركوژێنەوە و تەندروستى بەكەمتەرخەم ناوبردن ، كە دواتر هەموو ئەو لایەنانە لێدوانیاندا و بەرهەم ساڵح و لیژنەكەیان بەدرۆخستەوە .
ئەم كارەى بەرهەم ساڵح هەر لەسەرەتاوە  لەجیاتى دەست لەكاركێشانەوەى خۆیان و دەستگیركردنى فەرەیدون عەبدولقادر هاتن شانەكەیان لەسەرى خەڵكى تردا شكاند . دەبوو بەرهەم ساڵح گوتباى خۆم و حزبەكەم و ئینجا ئەوانەش هەموویان تاوانبارین لەم ڕووداوەدا ، ئەوەى وەك لایەنێكى كەمتەرخەم لەڕاپۆرتى لیژنەكەدا ناوى هاتبوو فەرمانگەى تەندروستى سلێمانى بوو كە لیژنەكە بەوە تۆمەتبارى كردوون كە ئیسعافەكانى ئەم فەرمانگەیە هیچ مەرجێكى تەندروستیان تێدانیە، ئەمە لەكاتێكدایە ڕۆژێك بەر لەكۆنگرە ڕۆژنامەنووسیەكەى بەرهەم ساڵح و لیژنەى لێكۆڵینەوە لەسوتانى ئوتێل سۆما ** لەڕێپۆرتاژێكى گروپى چیایى كوردستانپۆست بەناوى (دەزگا تەندروستیەكەى دلێرى سەید مەجید و دەزگاى سەردەم دوو ڕووى یەك دراون) دا هاتووە كە ئیسعافەكانى فەرمانگەى تەندروستى سلێمانى كە 59 ئیسعافە كاتى خۆى عومەر فەتاح و وەزیرەكەى پاسیان كڕیوە و كردوویانەتە بەئیسعاف كە ئەمە ڕێك هەمان ئەو لێدوانەى لیژنەكە پشت ڕاست ئەكاتەوە كە ئیسعافەكان هیچ مەرجێكى تەندروستى بوونە ئیسعافیان تێدا نیە كە ئەمەش دووبارە سەلمێنەرى ئەو ڕاستیە حاشا هەڵنەگرەیە كەنووسین و ڕاپۆرت و ڕێپۆرتاژەكانى كوردستانپۆست زۆر زۆر ڕاستن و ئەوە میدیا چەواشەكارەكانى ئەوانن خەڵك چەواشە و فریوو دەدەن و ڕاستیەكان لەجەماوەر ئاوەژوو دەكەنەوانێ ، ئەوەتا بەرهەم ساڵح و بەناو پارێزگار و لیژنەكە بێ ئەوەى هەست بەخۆیان بكەن، یان به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی کوردستانپۆست بهێنن، که‌ ئه‌مه‌ عورفی هه‌موو راگه‌یاندنێکه‌ له‌ هه‌موو شوێنێکدا، وا ئیستا هاتن و دەقى ڕاپۆرت و نووسینەكانى كوردستانپۆستیان پشت ڕاست کرده‌وه‌.

** ئەمەى خوارەوە دەقى ئەو بڕگەیەیە كەلەنووسینەكەى كوردستانپۆست داهاتووە ...
بێ ئەوەى یەك وەسڵ بكات بۆ سەرف كردنى یان بخرێتە خەزێنەى دەوڵەت و حكومەتەوە كە نزیكەى 150000 سەدوپەنجاهەزار دۆلار بوو ، تەنانەت پارەى ئەوانەشى نەدا كەمۆڵەتى دایكایەتى و نەخۆشیان هەبوو)) یان باسى بردنى ئەو 150 دەفتەر دۆلارە بكەین كەلە 59 پاسى بە ئیسعاف كراودا بردیان و خواردیان ((بڕۆن سەیرى ژمارە 137 ى ڕۆژنامەى ڕۆژنامە بكەن)) ..

بەڵێ خوێنەرانى بەڕێز ...
جەنابى دكتۆر محەمەد خۆشناو تەنها لە پاسە بە ئیسعاف بووەكاندا كە ژمارەیان 59 پاسى بە ئیسعاف بووە ، زیاتر لە 150 دەفتەر دۆلار ئەبات و قازانج ئەكا؟ ئەى ئەبێت لە هێنانى ئامێرى تەندروستى چینى بە ئەڵمانى كراودا ، لە هێنانى كەلوپەلى پزیشكى و دەرمان و مقاوەلاتى بینا سەقەتەكانى وەك بنكەى تەندروستى و نەخۆشخانەكاندا ، لە ئەنفلەوەنزاى باڵندە، چ گەندەڵیەكى كردبێت و چ بوجە و پارەیەكیان لەگەڵ عومەرى كوڕى فەتاحدا خواردبێت و بردبێت؟ كە پاسیان كرد بە ئیسعاف و لە هەر پاسێكا 26 هەزار دۆلاریان خستە تەنگەى باخەڵیانەوە؟ لەگەڵ دەیان یان و یانى تر لەسەرووى هەموویانەوە دزین و بردنى ئەو هەموو پارە زیادەیەیى سێكتەرى تەندروستى لەبڕیارى 986 كەدرا بەوەزارەتى تەندروستى و ئیدارەى سلێمانى .... هتد .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە