كوردستانپۆست سەلماندتەوە كەمینبەرى ڕاستگۆیى و هەڵماڵینى بودجە شاراوەكانه
Monday, 03/08/2009, 12:00
سەیرە ئەوەى ئەمڕۆ باس ئەكرێ دووساڵ و سێ ساڵ بەرلەئەمڕۆ كوردستانپۆست ئاشكراى كردوە و باسى كردوە لەبەدواداچوونێكدا كەناڵى knn لەچەند بەرنامەیەكدا بەناوى بوجەیەك لەتاریكیدا كەدواتر لەژمارە 509 و 511 ى ڕۆژنامەى ڕۆژنامەدا خراونەتە ڕوو تیایدا پەردەى لەسەر هەموو ئەو بوجە خەیاڵى و شاراوانەى یەكێتى و پارتى هەڵماڵیوە كەچەند ساڵە ئەیبەن و ئەیدزن و ئەیخۆن ئەوەى من لێرەدا مەبەستمە چەند پڕۆژەیەكە كەبیخەمەڕوو كەدوو ساڵ و سێ ساڵ بەر لە ئەمڕۆ لەم مینبەرە پیرۆزەى كوردستانپۆست خرایەڕوو .
هەر لێرە بوو خرایەڕوو كەساڵى 2004 حكومەتى ئەمریكا داواى لەهەردوو ئیدارەى هەولێر و سلێمانى كردوە سەر و پڕۆژەى زەبەلاحى بۆ بخەنەڕوو تالەسەر ئەركى ئیدارەى ئەمریكا بكرێ ، ئیدارەى سلێمانى پڕۆژەى ڕاكێشانى ئاوى دوكان _ سلێمانى ئەخەنەڕوو بەڵام عومەرفەتاح و مەكتەبى سیاسى یەكێتى پێشنیار ئەكەن ئەمریكا پارەكەیان بداتێ و ئەوان خۆیان بەكۆمپانیاى نۆكان بیكەن دواى ئەوەى ئەمریكیەكان گوێ بیستى ئەو وەڵامە سەیر و عەجایبە ئەبن یەكسەر پڕۆژەكە ئەبەن بۆ شارى ناێریە ، دواتر لەسەر حسابى سەدان پڕۆژەى تر بەسەقەتى و سێ ئەوەندەى نرخى ئاسایى خۆى و بەبۆرى زێراب دروستیان كرد لەجیاتى بۆرى دیكتایەڵ و كۆمپانیاى توژەڵەى گروپى كۆمپانیاكانى نۆكان ئەنجامى داوە ، پڕۆژەیەكى ترى زەبەلاحى ئیدارەى سلێمانى كەپارەیەكى خەیاڵى بەناوە وە دزراوە و براوە پڕۆژەى نەخۆشخانە 400 قەڕەوێڵەیەكەى سلێمانى كەلەسەر بوجەى نەوت بەرامبەر خۆراك 40 ملیۆن دۆلارى بۆ تەرخان كراوە بڕیاربوو حەمەخۆشناو لە 2006 تەواوى بكات كەچى پڕۆژەكە تائێستا سەدا 55ى تەواو بووە جگەلەو پارە خەیاڵیەیى نەوت بەرامبەر خۆراك تائێستا 3 وەجبە پارەى ترى بۆ تەرخان كراوە بە اعترافى خودى عیماد ئەحمەد لەسەردەمى حەمەخۆشناوە و تائێستا زیاترلە 25 ملیۆن دۆلارى لێ دزراوە و براوە ، پڕۆژەیەكى تر كە لێرە لەم مینبەرە پیرۆزەى كوردستانپۆست خرایەڕوو نەخۆشخانەى دڵ بوو لەقەلاچۆلان كەدوایى ئەوەى 10 ملیۆن دۆلارى تێدا دزراوە و سەرف كراوە دەركەوتووە كەئەو دیزانە بۆ ئەو جێگایە و بۆ نەخۆشخانەى دڵ نابێ ئەمەشیان لەسەردەمى حەمەخۆشناو كراوە (بەراى خۆم هەر زوو زانیویانە بۆ نەخۆشخانەى دڵ نابێ بەڵام ئەوان بۆ میللەتیان دروست نەكردوە لەوێ ئەمە تایبەتەن بۆ تاڵەبانى دروستكرا لەوێ .
بیرتان نەچێ خوێنەران ئەمانە و سەدان پڕۆژە و دزى و گەندەڵى تر بەرلەدووساڵ و سێ ساڵ و چوار ساڵ كوردستانپۆست بەبەڵگەوە خستنیەتەڕوو بۆیە دەڵێم كوردستانپۆست بۆ جارێكى تر سەلماندتەوە كەمینبەرى ڕاستگۆیى و هەڵماڵینى دزیەكانى ئەم بەرپرس و فیرعەونانەى ئیدارە گەندەڵەكەى ئیدارەى سلێمانى بووى .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست