كوردستانپۆست سەلماندتەوە كەمینبەرى ڕاستگۆیى و هەڵماڵینى دزیەكانى عومەرفەتاح و محەمەدخۆشناو بووى .
Friday, 02/10/2009, 12:00
وەك خوێنەرێكى بەردەوامى ڕۆژنامە و گۆڤارە ئەهلى و ئازادەكانى كوردستان و خوێنەرێكى بەردەوامى سەرسەختى كوردستانپۆست بەردەوام وەك چاودێرێك سەیرم كردووە ئەوەى كوردستانپۆست باسى ئەكات لەدزى و گەندەڵیەكانى هەردوو بنەماڵە و هەردوو حزب و حكومەتى گەندەڵ و مافیا هەمان باس و خواست و زانیارى ڕۆژنامە و گۆڤارە ئازاد و سەربەخۆكان لەكوردستان دواى ماوەیەك باسى لێوە ئەكەن كەبەداخەوە هەندێكیان باش باش ئەزانن پێشتر هەمان باس و بابەت لەكوردستانپۆستیش باسكراوە كەچى ئاماژە بەوە نادەن بڵێن شایەنى باسە ئەمە پێشتر سایتى كوردستانپۆست باسى كردوە یان ئاماژەى پێداوە ، نووسینەكانى من بەردەوام لەسەر ئەوە بووە كەبەخوێنەران و هەردوو بنەماڵە و حكومەتە گەندەڵ و مافیاكە و ڕۆژنامەنووسە حزبیە زەلیل و سەرشۆڕەكان بڵێم كوردستانپۆست مینبەرى ڕاستگۆیى و هەڵماڵینى گەندەڵیەكانى ئێوەیە ئەوەتا ئەوەى كوردستانپۆست باسى ئەكات و باسى كردووە لەڕابردوودا و قەیسەرى لێ كردوون بەكونە مشك و بەردەوام چاوێكتان لەسەر كوردستانپۆستە تابزانن چ ئەبێژێ ئەوەتا ئاشكرا ئەبێ و ئەكەوێتە سەر لاپەڕەى ڕۆژنامە و گۆڤارەكان لەكوردستان ، مەبەستمە بەو دەسەڵاتە دكتاتۆرە بڵێم ئەگەر دەستان ناگات بەستافە سەربەرزەكەى كوردستانپۆست تابیان دەن بەدادگاى بێ دەسەڵاتى حزبى ئەوەتە خۆ ڕۆژنامە سەربەخۆكانى كوردستان هەمان نووسینەكانى كوردستانپۆست كەلەڕابردوو خسۆتیەڕوو پشت ڕاست ئەكەنەوە ئێستا چى بەكوردستانپۆست ئەڵێن ، ئەوەتە گۆڤارە سەربەخۆ دەسەڵات تۆقێنەكەى جیهانى كاكەنەبەزگۆڕان لەدوا ژمارەى گۆڤارەكیدا لەژمارە 19 باسى یەكێك لەچیرۆكە گەندەڵیەكانى عومەرفەتاح ئەكا ئەویش نەخۆشخانە 400 قەرەوێڵەیەكەیە كەلەگەڵ دكتۆرمحەمەد خۆشناوى وەزیرى دز و گەندەڵى ئەوساى تەندروستى سلێمانى چ پارەیەكى خەیاڵیان بردووە كەمەزندە ئەكرێ بەسەدان دەفتەر دۆلار ...
ئەوەى شایەنى باسە ساڵ و دووساڵ بەرلەئێستا سایتە سەربەرزەكەى كوردستانپۆست و قەڵەمە بوێر و ئازاكانى كوردستانپۆست لەچەندین نووسین و ڕێپۆرتاژ ئاماژەیان بەو پڕۆژەیە كردبوو و باسییان كردبوو كەوا عومەرفەتاح و دكتۆرمحەمەدخۆشناو چ پارەیەكى خەیاڵیان لەم پڕۆژەیەدا بردووە ...
لەكۆتایدا ئەڵێم دیسانەوە كوردستانپۆست بۆ جارێكى تر و دەیان جارى تر سەلماندتەوە كەمینبەرى ڕاستگۆیى و هەڵماڵینى دزیەكانى ئەم بەرپرسە دز و داوێن پیس و ناشەریفانەى حزبى كەتابینە قاقایان پڕبووە لەدزى و گەندەڵى .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست