كۆڕەك تیلیكۆم نووسینەكەى ناسیح عەبدولڕەحیم پشت ڕاست ئەكاتەوە و فارووقى مەلامستەفاش بەدرۆئەخاتەوە .
Saturday, 12/02/2011, 12:00
ئەوە بۆ چەندین جارە هەردوو بنەماڵە و هەردوو حزب خۆیان دێن نووسینەكانى كوردستانپۆست و نووسەرەكانى پشت ڕاست ئەكەنەوە و خۆیان یەكتر تۆمەتبار ئەكەن و پەردە لەسەر دزى و گەندەڵى یەكتر و هەردوو بنەماڵە هەڵئەماڵن و هاوار ئەكەن ئێمە دز و مافیا و گەندەڵین ئەوە كوردستانپۆستە بڵندگۆى ڕاستگۆیە ، ئەمە جارێكى تریش باشترین بەڵگەیە بۆ ڕاستگۆیى كوردستانپۆست و نووسینى نوسەرە ئازا و بوێرەكانى كەبۆ ڕۆژى دادگایى كردنی ئەم فیرعەونانەش هەرئەبێً پشت بەكوردستانپۆست و چەكوشەكەى و نووسینەكانی ببەستین بۆ دادگایى كردنیان واتا تەنها بەڵگە و دیكۆمێنتەكانى كوردستانپۆست بەسە بۆ هۆڵى دادگا و ڕۆژى دادگایى كردنیان.
بڵاوبوونەوەى نووسینێكى نووسەرى ئازا و بوێرى كوردستانپۆست ناسیح عەبدوالڕەحیم لەكوردستانپۆست بەناوى ((دەبابەكانى فارووقى مەلامستەفا كەبۆ كوشتنى خەڵكى سلێمانى ئامادەكراون)) هاوكاتە لەگەڵ ڕوونكردنەوەیەكى ڕاگەیاندنى كۆمپانیاى كۆڕەك تیلیكۆمى بنەماڵەى بارزانى كەلە ژمارە 152 ى گۆڤارى لڤین بڵاوكراوەتەوە وەڵامى دیمانەیەكى چەواشەكارانەى فارووقى مەلامستەفایان داوەتەوە كە لەژمارە 149 ى گۆڤارى لڤین بڵاوكراوەتەوەو فارووقى مەلا مستەفا گووتوویەتى كۆڕەكیش هى من بووە داومە بەوان ، كۆڕەك تیلیكۆمیش بەڕوونكردنەوەیەك هاتووە وەڵامى فارووقى مەلا مستەفاى داوەتەوە و چەندین نهێنى و زانیارى ئاشكراكردووە و هەموو ئەو نووسین و زانیاریانەشى پشت ڕاست كردۆتەوە كەلەڕابردوو كوردستانپۆست لەسەر هەردوو كۆمپانیا بڵاوى كردوونەتەوە ، كۆڕەك تیلیكۆم ڕاستەوخۆ هاتووە بەهەموو خەڵك و میللەت ئەڵێ ((كەكۆمپانیاى ئاسیاسێڵ لە سەدا هەشتاو هەشتى (88 %) ئى بنەماڵەى سكرتێرى گشتیە و تەنیا (8 پشك) موڵكى فارووقى مەلامستەفایە و (2 پشك) هى كاك هیوا ناوێكە و (2پشك) هى كاك عومەر ناوێكە ، هەر لەدرێژەى وەڵامەكەى كوڕەك تیلیكۆمدا هاتووە و ئەڵێ ئەگەر كاك فاڕووقى مەلامستەفا ڕاست دەكات و خاوەنى ئەو هەموو توانا زۆرەیە بۆ نەیتوانى وەك كۆڕەك بەخۆى ئەم كارە ئەنجام بدات و لەیەكەم ڕۆژى دەستبەكاربوونى هاوبەشى كوەیتى و پاشان كۆمپانیاى كیوتێلى قەتەڕى هێناو كردى بەهاوبەش بەپێچەوانەى كۆڕەك تیلیكۆم كە ئێستا كۆمپانیایەكى ناودارى جیهانیە و خاوەنى چەندین خەڵاتى نێودەوڵەتیە تاكو ئێستاش سەدا سەدى (100 %) ى ئى كۆمپانیایەكى كوردستانیە و شانازى پێ دەكەین و ... هتد)).
ئەمە باشترین بەڵگە و دیكۆمێنتە بۆ چەندین ڕاستى ..
1 _ كۆمپانیاى ئاسیاسێڵ هى بنەماڵەى جەلال و هێرۆیە بۆیە فارووقى مەلامستەفاش وەك كاكە ناسیح فەرمووى دەبابەى بەعسیە جەلالیەكانى هێناوەتە بەرامبەر خەڵكە تێكۆشەر و كوردپەروەرەكەى سلێمانى و پەیوەندیەكە گۆڕاوە بۆ جەلاد و قوربانى .
2 _ كۆڕەك تیلیكۆم خۆشى پشت ڕاستى ئەوەى كردۆتەوە كە بەڵێ كۆمپانیاى كۆڕەك سەدا سەدى ئى بنەماڵەى بارزانیە .
3 _ هەردوو كۆمپانیاى ئاسیاسێڵ و كۆڕەك تیلیكۆم بەخوێن و داهات و سەروەت و سامانى ئەو میللەتە بنیات نراون كەچى ئەوان شانازى پێوە ئەكەن .
4 _ دەمێكە كوردستانپۆست و نووسەرەكانى ڕایان گەیاندووە كەئەو دوو كۆمپانیایە ئى هەردوو بنەماڵەى مافیایە و بەئاشكرا خوێنى ئەو میللەتە هەژار و قارەمانە ئەمژن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست