کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتى و یەكێتى بەرەو زبڵدان ، میللەتیش وەك كوردستانپۆست فەرموویەتى تەنها و تەنها ڕاپەڕین

Saturday, 02/04/2011, 12:00




پارتى و یەكێتى دواى ڕاپەڕین توانیان بەئاسانى دەسەڵات بگرنە دەست و جەماوەرێكى زۆر لەدەورى خۆیان كۆ بكەنەوە جەماوەرێك كەپێشتر ئاشناى كارى حزبایەتى و دیموكراتى نەبوو ، بۆیە سیاسەتى چەوت و پاوانخوازى و ململانێیى توندى ناشەریفانەی حزبیان بووە هۆى تێكدانى شیرازەى سەرلەبەرى كۆمەڵى كوردەوارى بەجۆرێك لەگەلێكى یەكگرتووى دژبەبەعس بووبە گەلێكى دوولەتى دژبەیەك و تاكارگەیشتە ئەوەى ئەم گەلەیان بەگژیەك دا كردەوە لەدزێوترین و خوێناوى ترین شەڕى ناوخۆ كەتیایدا هەزاران كەس تیاچوو و هەزاران ماڵ ئاوارە و دەربەدەر و سەدان فەرمانگە و شوێنى گشتى و تەنانەت دوكان و بازاڕ و سەیارەش بەتاڵان بران و هەزاران گەنجیش ئاوارە و سەرگەردانى ئەوروپا بوون . ئەم شەڕە و سیاسەتەكانى پارتى و یەكێتى چ بەرلەشەڕ و چ لەدواى شەڕ ئەم كۆمەڵگایەیان بەرە و ئاقارى دوژمنایەتى و بێ بڕوایى و هەڵپەرستى و بەرژەوەندى پەرستى و بێ ئیڕادەیى برد ، هەموو بەها پیرۆزەكانی ئەم كۆمەڵگایەیان لەبیرى خەڵك و تاكى كوردى بردەوە تەنانەت خەڵك ئینتیماى بۆ خاك و ووڵاتیش نەما لەجیاتى ئەمە ئینتیما و دڵسۆزى بۆ حزب و كەسەكان جێگاى گرتەوە ، پلەى دڵسۆزى و پاكى و باشى تاكەكان لەسەر بنەماى دڵسۆزى ئەم كەسە بۆ پارت و سەركردە و بنەماڵەكان پێورا ، بەشێوەیەك پێوەرى دەست و دەم و داوێن پاكى و سەركەوتووى مرۆڤەكان هەمووى وەلانرا تەنها و تەنها دڵسۆزیت بۆ كەسەكان و دوایش بۆ حزبەكە بەس بوو بۆ ئەوەى مرۆڤى هەڵپەرست ببێ بەخاوەنى هەموو شت لەپۆست و پایە و دەسەڵات و دەوڵەمەندى و تەنانەت دزى و بێ یاسایى ...
ئەوەتا دواى زیاتر لە20 ساڵ لەحوكمى ئەم دووحزبە بنەماڵەیە دیكتاتۆرە سەیر ئەكەى كۆمەڵگایان كردوە بەكۆمەڵگایەكى مشەخۆرى بەرخۆرى بێ ئیڕادە و لەهەمان كات تاسەر ئێسقان پەست كەهەمووى چاوەڕێیى هەلێكە بۆ ئەوەى بەڕوویاندا بتەقێتەوە و بڵێ بەسە ئیتر ناعەدالەتى و گەندەڵى بڕۆن بەرە و زبڵدانى مێژوو ، وەلەهەمان كاتدا هیچ بوارێك بۆ ئەم دوو حزبە نەماوە بۆبەخۆداچوونەوە و ڕاست كردنەوەى هەموو ئەو سیاسەت و هەڵانەى پێشوویان چونكە مەستى پارەو كورسى و دەسەڵات بوون بۆیە تاكە شتێك كەلەبەردەم ئەم میللەتەدا مابێت كەكوردستانپۆست دەمێكە فەرموویەتى تەنها و تەنها ڕاپەڕینى جەماوەرى .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە