"لە هەموو مانگرتنێکدا دراگنێکی شۆڕش هەیە" فۆن بوتکامر،وەزیری ناوخۆی بروسیاچی گۆڕاوە؟ئەگەر ١٧ شوبات لەژێر کاریگەری فاکتەرە دەرەکی و ناوچەییەکان ،شۆڕشەکانی بەهاری عەرەبی لە تونس و میسر و ناوچەکەدا تەقیەوە ئەوا بایکۆت و مانگرتنەکانی ئێستا لە ژێرکاریگەری فاکتەرە ناوخۆییەکان واتە قەیرانی دارایی و ئابوری...
مەسعود بارزانی لە پەیامێکدا*١ داکۆکی لەبەرپاکردنی رفراندۆم دەکا بەڵام دەڵێ"ئەو ڕیفراندۆمە بە مانای دەستبەجێ ڕاگەیاندنی دەوڵەت نییە بەڵكو بۆ ئەوەیە كە ئیرادە و ڕای گەلی كوردستان لەبارەی چارەنووسی خۆی بزاندرێت و سەركردایەتیی سیاسیی كوردستان لە كات و دۆخی گونجاودا ئیرادە و بڕیاری گەل جێبەجێ بكات. "پرسیار...
فاینانشاڵ تایمز*1 ساڵی پار کوردستانی بەهەرزانترین شوێنی دنیا بۆ دەرهێنانی نەوت و ئازادترین شوێن بۆ وەبەرهێنانی کۆمپانیا جیهانیەکان دادەنا،ئەمساڵ لەپڕێکدا بەموجازەفەترین شوێن بۆسەرمایەگوزاری و بێمتمانەترین حکومەت بۆ وەرگرتنی قەرزی نێودەوڵەتی ناو دەبرێ.لەماوەی ئەم دوانزەساڵەدا(٢٠٠٣-٢٠١٥) کەکوردستان نەوتی...
نە پارتی و نە وەزیری ئەوقافی گۆڕان فزەیان لێوەنەهات کاتێک کە شەش مانگ لەمەوبەر بەپێی دانپێدانانەکانی گروپێکی تیرۆریستی ٦ کەسی لەشاری هەولێر لە ئایاری ٢٠١٥دا ، (تاوانبار کارمەند عبداللە حمد باپیر) ئەندامی ئەو گروپە ڕایگەیاند کە بەهۆی وتارە جیهادی و حەماسیەکانی ئەو مزگەوتەی "مەلا شوشکەیی...
کڵۆڵی دیموکراسی لەکوردستان لەوەدایە ببێتە پارێزەری دەسەڵاتی ئیسلامی سیاسی و شەریعەتی ئیسلامی دژ بە عەلمانیەت و سێکولاریزم. ئەمە دەورێکە کە مەریوان وریا قانع بە قەناعەتێکی تیوریەوە ئەمڕۆ لە ڕیزی پێشەوەی ئیسلامیەکان دژ بە بزوتنەوەیەکی سێکولاریستی لەکوردستاندا ئەنجامی دەدا.مەریوان دوای وتاری "قیڕەقیڕی عەلمانیەت...
بارزانی لەپەیامەکەیدا بەڕونی سیستەمی دیموکراسی پەرلەمانی کوردستانمان پێ دەناسێنێ کە یاساکان و سازان لەم سیستەمەدا یەک ئاکامیان هەیە ئەویش سەپاندنەوەی خولی چوارەمی سەرۆکایەتیەکەی خۆیەتی. بنەمای ئەم دیموکراسیە هێز و هاوسەنگی هێزە نەک دەنگەکان و کەمایەتی و زۆرایەتی. هەرکام لەم حزبانەی ئیستا لە دەسەڵاتدان...
بزوتنەوەی ئیسلامی و دەستە خوشکە حزبە ئیسلامیەکانی یەکگرتو و کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان سەبارەت بە قەرزکردنی حکومەتی هەرێم هاتنەدەنگ و ئەو قەرزەیان بە حەرام و تەنانەت حاجی کاروانیان ڕایگەیاند" قەرزەكەی حكومەت لای خوا لە زیناكردن لە گەڵ دایكدا گەورەترە." بەڵام بەپێی بەڵگەنامەی ویکیلیکس* "لەسەر ڕاسپاردەی...
له دانیشتنێكی کەم وێنهدا ڕۆشنبیرانی تینوی ئازادی و سێکولاریزم و مەدەنیەت لە کوردستان، بةئامادةبوونى ژمارەیەکی زۆر لە ڕۆشنبیران و چالاکوانی بواری ئازادیەکان و نوێنەری حزب و ڕیکخراوە و میوانانی وەفدی ڕێکخراوێکی زانستی ئەمریکی و بەئامادەبونی کەناڵەکانی میدیا له هۆڵی ئهنیستتیۆی كهلهپوری كوردی...
کۆنفرانسی دابڕان لە ٢٦/٤/٢٠١٥،کە بەسەرپەرشتی مەلا بەختیار گیرا ،پەیامێکی ڕاگەیاند کە "فشاری فكری خستنەسەر دەسەڵات، بۆ چەسپاندنی سیستەمێكی سیكولار "و "نەهێشتنی هەژمونی ئەو تێكستانەی، بەدرێژایی مێژوو، بەتایبەتی لەسەر دەستی شەرعناسو لێكدەرە گۆشەگیرەكانی فەرمودەو تێكستەكان، بەپێی ئایدیۆلۆژیەتی مەزهەبو...
داعش ،خەلافەتی ئیسلامی وەک بەدیل بۆ ئەزمەی دەسەڵات لەناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانی عەرەبیدا زەقکردۆتەوە .لە کێشەی بنبەستی سیاسی و ئابوری لە جیهانی عەرەبی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەوڵەتی ئیسلامی بەدیلی هەموو باڵەکانی ئیسلامی سیاسی و ستراتیژی هاوبەشی بزوتنەوە ئیسلامیەکانە بەرامبەر بە سیستەمی ناسیونالیستی...
لەهێرشی ئیسلامیە تیرۆریستەکان بۆسەر نووسینگەی گۆڤاری چارلی هیپدۆ لەشاری پاریسی فەرەنسا، ١٢ کەس کوژران و زیاتر لە ١٠ کەسێکیش بریندار بوون بەهۆی ئەوەی گۆڤارەکە کاریکاتیری لەسەر محمدی پەیامبەری ئیسلام دروستکردوە. لەسەر ڕەخنەی حەمەسەعید حەسەن وەک نوسەرێک لە محمد وەک پەیامبەری داعش لەلایەن یەکێتی زانایانی...
ئاسۆ کهمال دڵشاد گەرمیانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی لەوەڵامی پەیامی عەلی باپیری دەڵێ" دەترسم ئەم پەیامە کۆمەڵی ئیسلامی بکاتە تەرەف لەم شەڕە .لەڕوی شەرعیەوە ناتوانم قەناعەت بەخۆم بکەم و خەڵکی هاندەم بۆ شەڕێک ،..نەشتوانین بەلایەنی بەرانبەر بڵێین موسڵمان نین وێڕای هەموو هەڵەو پەڵەو بێ شەرعی...
زیاتر لەنیوەی ساڵێک بەسەر تەمەنی ئەو دەنگدەرانەدا تێدەپەڕێ کە دەیانویست لەسندوقەکانی هەڵبژاردنی ئەیلولی ڕابردوەوە حکومەتێکی تازە دروست بکەن. لێکدانەوەی 5 حزبە سەرەکیەکەی دەیانەوێت ئەم حکومەتە پێکبێنن ئەوەیە کە کێشەی بەشکردنی دەسەڵات لەنێوان یەکێتیو پارتیو گۆڕان بوەتە ڕێگری سەرەکی دروستکردنی حکومەتو...
دیاردەی تیرۆر لەناوچەی سەوزدا لە دوای شکستی یەکێتی لەهەڵبژاردنەکان و ڕاگەیاندنی کۆنگرەی داهاتووی ئەم حزبەوە سەریهەڵداوە.تیرۆری کاوە گەرمیانی لەسەر مەلەفەکانی گەندەڵی سەرانی یەکێتی لە ناوچەی گەرمیان و تیرۆری سەروەت حەمە ڕەشید جێگری سەرۆکی پاسەوانەکانی تاڵەبانی و بریندارکردنی شاسورعبدلواحیدی بەرپرسی...
لە دیمەنی زیندانی ئەو ژنانەی هەندێکیان مناڵەکانیشیان لەگەڵدا بوو مێشکم توشی شۆک و سەدمەیەک بوو کە هێشتا یاسای کۆیلایەتی سزادانی سێکس لە کوردستاندا لەژێر ناوی مادەی ٣٧٧ ی یاسای ژمارە ١١ ی قانونی سزادانی عێراقیدا کاردەکات. ئەم یاسایە لەسەدەکانی ناوەڕاستدا لەلایەن خەلافەتی ئیسلامی و کەنیسەی ڕۆمانیەوە...