هێرشی حەشدی شەعبی بۆ سەر کوردستان لەگەڵ خۆیدا ڕۆشنبیریەکی دووڕی هێنایە سەر شانۆ. لەشکرێک لە سیاسەتمەدار و ڕۆشنبیر نەک هەر بێدەنگن لە داگیرکاری حکومەتی میلیشیا شیعەکان و پێش لەشکری بنەماڵەی تاڵەبانی بەڵکو بونەتە پاساوچی ئەم بنەماڵەیە و تەنانەت حکومەتی میلیشیا شیعەکانی عێراقیش بەڵام لە بەرامبەر بنەماڵەی بارزانی و حکومەتی میلیشیایی پارتی و یەکێتیدا توندن و دەیانەوێ بیگۆڕن. ئەم ئەنتی پارتی بون و ئەنتی بنەماڵەی بارزانی بونە و لەهەمان کاتدا پرۆ بنەماڵەی تاڵەبانی بون و بانگەوازی عەبادی و حەشدی شەعبی و قاسم...
هەڵوێستی نێودەوڵەتی ئێستا لەقازانجی رفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان نیە. ئەمە ڕاستیەکە کە دەبێ خەڵکی کوردستان بیزانێ و لەوەش گرنگتر ئەوەیە کە هۆکاری ئەم هەڵوێستگیریە و چونیەتی ڕوبەڕوبونەوەی بزانین. لە ئێستادا نەیارانی رفراندۆم کاریان بوەتە ئەوەی کە بەهۆی ئەم هەڵوێستە نەگەتیڤە نێودەوڵەتیەوە خەڵکی کوردستان...
له بڕیارەکانی دووهمین کۆنگرهی تهڤگهری ئازادی دەڵێ”3- پهرتوک و نوسراوهکانی رێبهر ئۆجالان وهک مهنههجی خوێندن سودیان لێ وهربگیردرێت لهناوهندهکانی خوێندنی.”پرۆگرام و مەنهەجی خوێندن یەکێک لە پێوەرەکانی سیستەمی بەڕیوەبردنە ، بۆنمونە وڵاتانی ڕۆژئاوا لە پرۆگرامی خوێندنیاندا مرۆڤ ئامادە دەکەن تا...
بۆچی گۆڕان دەیەوێ خۆپیشاندانەکانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی سلێمانی بەرەو بەغدا ڕوی وەرگێڕێ، لەکاتێکدا حکومەتی سلێمانی بەدەست خۆیانەوە و داهاتەکەی بەدەست یەکێتی شەریکە ستراتیژیەکەیانە؟----------------------------------ئەم بزوتنەوەیە دوای ئەوەی لە ڕێگەی بەڕیوەبەری پەروەردەکەیەوە خۆپیشاندانەکانی بە فەوزای...
ترامپ و هیلاری دەنگدەرانی ئەمریکا و جیهانیشیان توشی گێژاوی هەڵبژاردن کردوە. ترامپ نوێنەری کەسانی سێکسیست و ڕاسیست و دژی مافی کرێکار و لۆمپنە و هیلاریش سعودیە و قەتەر سپانسۆری دەکەن و لە چەند ساڵی سکرتێری دەوڵەتی ئەمریکادا داعشی دروستکرد و جیهانی بەرەو نائارامی زیاتر برد. ئەم گێژاوە سبەینێ بەهەڵبژاردنی...
"حکومەت وەڵام ناداتەوە ڕێگاچارە ئەوەیە یان درێژە بەمانگرتن و کار راگرتن بدەین یان لیژنەیەکی ١٥٠ کەسی پێکبێنین و لەداهاتی خۆمان موچە دابین بکەین و زیادەکەی بنێرین بۆ سەروی خۆمان. " ئەمە قسەی نوێنەرانی فەرمانبەرانی کۆمەڵگەی باجەکان لە سلێمانی بۆ نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی. ئەم وەڵامە پڕبەپێستی...
هێزی چەکداری خەڵکی کەرکوک دژی داعش لە ٢١ ئۆکتۆبەردا ڕوداوێکی گرنگە کە میدیاکان گرنگی پێ نادەن و یەکێتی و پارتیش دەیانەوێ باسی ئەم هێزە نەکرێت. ئەوەی لەسەرەتای شەڕی کەرکوک دژی داعش بینیمان لەم ڕۆژەدا هاتنەمەیدانی خۆبەخۆیی خەڵکی چەکداری کەرکوک بوو و ئەم هێزە هەرچەند پەرژوبڵاو بوو بەڵام بەو ژمارە زۆرە و...
"هونەرئاوێنەیەک نیە ڕاستیت وەک خۆی پیشان بدا بەڕاوەستاوی، بەڵکو چەکوشێکە بۆ شکڵ پێدانی." بێرتۆلت برێخت-----------------------------ئەمە پرسیارێکە ئێستا لە زەینی زۆربەی موچەخۆران و لەڕیزی ناڕەزایەتیەکاندا دێت و دەچێ؟ هەر خۆپیشاندان و پراکتیکێکی جەماوەری بەدوای خۆیدا وشیاریەکی تایبەت بەو هەنگاوانەی...
ئەو کەسەی دزی لێکراوە و هێشتا دەم بەخەندەیە ،دیارە دزیەکی لەدزەکە کردوە... شکسپیرقسەو پەیامی بەرپرسانی لقەکانی یەکێتی مامۆستایان لە ناڕەزایەتیەکانی ئەمڕۆ ٢٥ سێپتەمبەردا، هەم بەژمارە و هەم بەئاستی داواکاری و شێوازی ناڕەزایەتیەکەیان نیشانی دەدا کە ئەمانە زەردەخەنەی ئەو کەسانەیە کە بەشدارن لە دزی موچەدا....
ڕێبین هەردی و مەریوان وریا قانع لەدوو وتاردا(شكستی یەك ئیدارەیی)و(ئیفلاسی سەرتاسەریی) باسی ئەوە دەكەن كە یەك ئیدارەیی كوردستان شكستی هێناوە و چارەسەر ئەوەیە (لەدو هەرێمی جیاوازدا خۆیان رێكبخەن)یان(ستراتیژێكی دیكە ئەوەیە زۆرینەیەكی سیاسیی لەدەرەوەی پارتیدا دروستبكرێتو سەرجەمی دەزگاكانی حوكمڕانیی، بۆ...
ڕادیۆی پێشەنگ پرسیارێکی لێکردم لەسەر ئەوەی "زۆر جار دەوترێت سێکولاریزم پەیوەندی بە کۆمۆنیستەکانەوە نیە و ئەمە مانەوەیە لە سەرمایەداریدا"ئەمە ڕای چەند هاوڕێیەکی کۆمۆنیستیش بوو کە لە کۆڕی ناوەندی سێکولار لە ئەندێشە لە سلێـمانی دەریان بڕی. هەربۆیە بە گرنگم زانی هەڵوێستەیەک لەسەر سێکولاریزم لە دیدی مەنسور...
"حزبە مۆدێرنەکان کەمتر بەپێی بەرنامە و بنەمای چینایەتی ئەندامانیان بڕیاریان لەسەر دەدرێ وەک لەچاوسروشتی ڕێکخراوەکەیان" Duvergerباسی حزبەکان لەکوردستانو دابەش بونیان بەپێی ناسیونالیست و ئیسلامی و چەپدا و لێکچون و جیاوازیەکانیان و ریفۆرم لە حزبایەتیدا و پێویستەکانی گۆڕانیان،پێویستی بەباسی دورودرێژ...
"مانگرتن قوتابخانەی جەنگە نەک خودی جەنگەکە" لینینڕاگەیاندنی گردبونەوەی سەراسەری لەلایەن مامۆستایانی ناڕازیەوە پێمان دەڵێ کە دەنگ و ئیرادەیەکی نوێ لەڕیزی ناڕەزایەتی مامۆستایانی کوردستاندا هەیە. ئەم دەنگ و ئیرادە نوێیە تەنیا لە ڕاوەستانەوە دژی بڕیاری پاشەکەوتی موچە و پێداگری لە خواستی تەواوی موچە گرنگی...
د.یوسف سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە کۆڕێکدا لە پەرلەمانی بەریتانیا باسی قەیرانی دارایی و سیاسی کوردستانی کرد و پاکێجی گۆڕانی بۆچارەسەر باسکرد کە گەرانەوە بۆ پەرلەمانە ،بەڵام باسی نەکرد کە ئایا باجی گەڕانەوە بۆ هەولێر چیە، ئەگەر پەرلەمان ڕێگاچارەیە ؟ ڕێگای ئەم سەرۆک پەرلەمانە دورخراوەیە گەڕانەوە...
پیاوانی ئاینی لەڕۆژی هەینی ١٩شوباتی ٢٠١٦دا لەبەشێک لە مزگەوتەکاندا بانگەوازی شکاندنی بایکۆتی مامۆستایانی ناڕازی کوردستانیان کردوە . ئەم بانگەوازەی مەلاکان لەلایەن مامۆستایان کە سێ هەفتەیە دەستیان داوەتە بایکۆت و مانگرتن بەدژایەتی خواستی مانگرتوان و لایەنگری لە حکومەتی هەرێمدانراوەو بوەتە جێگای...