کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەرپرسیارێتی نەوشیروان مستەفا و شکستە سیاسیەکانی گۆڕان...!

Saturday, 28/06/2014, 12:00


پارێزگار بە نۆرە .. فیفتی فیفتی لەزۆنی سەوزدا..

رەنگە خۆێنەرێکی دڵسۆزی میللەتەکەمان، کە ئەم بابەتە دەبینێت بڵێ: لەم بارودۆخە ناسکەداو، لەم هەلە زێڕینەدا کەی وەختی ئەم جۆرە رەخنانەیە؟..لەوەڵامدا ئەڵێـم ئاخر لە ساڵی ١٩٦١وە هەر چاوپۆشیمانکرد....!، بۆیە ئەوە حاڵمانە بە دەست دوو بنەماڵەی گەندەڵەوە، کە پارتی ویەکێتێن،هەر جارەو بە بیانویەک چاوپۆشیمان لێکردن،..!
بەدڵنیایەوە ئەڵێم کەئەو کەسانەی بەتەنها ووشەیەک و،بە نوسینێک و، بەوتارێک بەشداری لە (کوردستان پۆست)دا دەکەن، خزمەتێکی گەورەی کورد دەکەن، بەڕاستی ئەوە نیشانەی پەرۆشییانە بۆ کوردوستان ومیللەتەکەی کە بە بەدەست سەرکردەکانی هەردو حیزبە قۆرخکارەکەی کوردوستانەوە لەو پەڕی نەهامەتیدا ژیان بەسەر دەبەن..
بۆیە لێرەوە ئەڵێم کە نەوشیروان مستەفا نەک دژایەتی حوکمڕانی پەنجا بەپەنجای نەکردوە....بەڵکو لە سەرەتای ڕاپەڕینەوە ئەو خاوەنی بیرۆکەی دو ئیدارەی بوە لە کوردوستاندا..

بارودۆخی دوای کۆنتۆڵکردنی شاری موسڵ لە لایەن داعشەوە( کە هەرچەندە هەلێکی زێرینە بۆ کورد)، بەڵام هەلێکی باشیشی بۆ پارتی و یەکێتی رەخساند ،بۆ ئەوەی کوردوستان بخەنەوە سەرسکەی حوکمی عەسکەرتاری وملکەچکردنی میللەت!
هەر وەک بینیمان دوای وەرگرتنی وەزارەتی پێشمەرەگە لەلایەن بزوتنەوەی گۆڕانەوە ئەم کارە جوانانە لە لایەن پارتییەوە ئەنجامدران..

1- شێخ جەعفەر کرا بە گەورەراوێژکاری کاروباری پێشمەرگە لە لای مەسعود..بەواتای لە وەزیری پێشمەرگە گەورەترەو.بگرە ئەو وەزیرە
2- مستەفا چاوڕەش کرا بە سەرپەرشتیاری هێزی پێشمەرگەی-دوز/گەرمیان!
3- حەمەی حاجی مەحمو کرا بە فەرماندەی کەرکوک..
4- مەسعود بەرزانی وەک فەرماندەی گشتی لە کاتی سەردانی کەرکوک، نەوەک وەزیری تازەی پێشمەرگەی پشتگیوخست!! بەڵکو شێخ جەحفەری لە کەرکوک قوتکردوە..ئەمەش قسەی زۆری دەوی ؟
5- لە کاتی پێشوازی جۆن کیری. هیچ حیسابێک بۆ سەرۆکی پاڕلەمان نەکرا...
6- لەو پێشوازیکردنی جۆن کیری ، بەشداری قوباد تاڵەبانی وبەرهەم ساڵح لە کەسایەتی نەوشیروان مستەفای کەمکردەوە، دەبو پێشتر نەوشیروان بە مەسعودی بوتایە، من بە مەرجێک دێم کە ئەو جۆرە خەڵکە شکستخواردوانەی تێدا نەبێت...

بزوتنەوەی گٶڕان تاکە هیوای خەڵکی کوردوستان بو بۆ هێنانەدی حکومەتێکی شارستانی وموئەسەساتی، بە داخەوە کەبە هۆی هەڵەکانی خودی نەوشیروان مستەفاوە ئەو هیواو ئاواتەی خەڵکی کوردوستان بۆ رزگاربوون لە دەست مافیاکانی پارتی ویەکێتی،ئەو هیواشمان لەدەستچو، ئەویش بە هۆێ دوهۆکارەوە:

1- تاک بڕیاری و،تاکڕەوی رێکخەری گشتی بزوتنەوەکە ...
2- پشتگێۆخستنی خەڵکانی لیبرال و،ئەکادیم و،تەکنوکرات لەلایەن نەوشیروان مستەفاوە، چونکە هەر لەسەرەتاوە بەسەدان لەو خەڵکە دڵسۆزانە ،بەلێشاو باوەشیان بۆ ئەوە بزوتنەوە گرتبوەوە،بەڵام نەوشیروان مستەفا لە هیچ قۆناغێکدا بایەخی بەو چینە نەدا وبگرە ، کارێکی ئەوتۆی کرد کە ئەوان لەو بزوتنەوە بکشێنەوە..

لێرەدا دەمەوەی خەڵکی کوردوستانیش لەوە دڵنیاکەمەوە، کە لەم بارودۆخەتازەدا، دەرەنگ یازوو ئەگەر پشتیان بەو دووحیزبە گەندەڵە ئەستوربێت بە گۆڕانیشەوە...ئەوا درەنگ یان زوو چارەنوسی هێزی پێشمەرەگە لەو ناوچەتازە رزگارکروانەدا پاشەکشێکردنە..( عەرەب ئەڵێ: ان غدا لناظرە لقریب)، دەشبینین!!.ئەمەش بابەتێک ئاڵۆزە.
بزوتنەوەی گۆڕان لە ئاکامی ناڕەزاییەکانی خەڵکی کوردوستان دروست بو، نەوشیروان مستەفا خۆی بەدانەری نەخشەرێگای یەکەم هێزی ئازادیخوازی دژبە بنەماڵەو خێڵەکی وکۆمپانیاکانیان دانابو..، گۆڕان توانی ئەو جەماوەرە بەهێزە لە خۆی کۆبکاتەوە..خۆ ئەگەر بزوتنەوەی گۆڕان لە مەساری حەقیقی خۆی لاینەدایە ئەوا لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٣دا چۆکی بەهەردو حیزبە گەندەڵەکەی کوردوستان دادابو!!..

لێرەدا تەوەرەکەمان بەڕێز نەوشیروان مستەفاو بزوتنەوی گۆڕانە..

با بزانین لە پێنج ساڵی رابردودا گۆڕان لە چ قۆناغێکدا شکستیهێناوە ڵە چ قۆناغێکدا سەرکەوتنی وەدسهێناوە...

تاکە قۆناغ کە تێدا گۆڕان سەرکەوتو بو، یەکەم هەڵبژاردنی پاڕلەمانی کوردوستان بو کە تێدا گۆڕان بو بە خاوەنی ٢٥ کورسی ،ئەم سەرکەوتنە هیوایەکی گەورەو گرنگی بە خەڵکی کوردوستان بەخشی. چونکە میللەت هێشتا (بەنجەکە )بەرینەدابو وەک کورد دەڵی هێشتا خەڵک سڕبون... بەڵام هەر ئەوەندەی پێنەچو کێرڤی گۆڕان بەرەو لێژایی شکایەوە، ئەو شکاننەوەی کە هەتا ئەمڕۆش بەردەوامە، چونکە بینیمان کە بزوتنەوەی گۆڕان نەیتوانی ئیدارەی ئەو فراکسێونە بەڕێوە بەرێت، ئەوە بوو چوار ئەندامی کشانەوە لە فراکسێونەکەو دوانیان خۆیان بە بێلایەن راگەیاندو لە فراکسێونەکە کشانەوە ..
دوابەدوای ئەوەش چوار لە باشترین ئەندام پاڕلەمانەکان، کشانەوە، کە یەکێکیان شاهو سەعید بوو. کە بهێزترین کادری قیادی گۆڕان دەژمێرا. ،هۆکارەکەشی وەک کورد واتەنی بێسەروبەری بزوتنەوەکەبو،هەڵایەکی گەورەش لەسەر ئەو بابەتە دروست بو.

بۆیە بەخاڵبەندی دێمە سەر باسەکە:

1- شکستی یەکەم فراکسێۆنئ لە چوارساڵی رابردواد، هۆکارەکەی بێهێزی ونەبووونی تیمی ئیدارەو بەرێوەبردن و پێشکەشکردنی رواێژکاری بۆ ئەو فراکسێۆنە لە لایەن بزوتنەوەکەوە.
2- فراکسێونەکەی ئەنجومەنی نێونەرانی عێراقیش لە بەغدا بە هەمان شێوە شکستی خوارد ، بەهۆی ناتەبای ئەندامەکانی ئەو فراکسێونەوە، چونکە هەرچەند مانگێک ویەکێکیان دەکرانە سەرۆکی فراکسێون.بزوتنەوەکە وخودی نەوشیروان، وەزعەکەی دابوە دەس قەدەر..
3- لە کاتی کاندید کردنی پاڵێراواندا بۆ ئەم خولەی پاڕلەمانی کوردوستان واتە ٢١/٩گۆڕان سەرکەوتو نەبو چ لە هەڵبژارنی کەسانی بەتواناو لێوشاوە وچ لە ریزبەندیکردنی ناوەکاندا.. گۆڕان تەنانەت بیری لەوەنەکردبوەوە کە ئەگەر سەرۆکی پاڕلەمانی وەرگرت کێ بۆ ئەو پۆستە ئامادەبکات... ئەمە سیاسەتە یا چییە!!! هەروەها بۆ ئەنجومەنی نێۆنەرانی عێراقیش...
4- نەبونی خەڵکی پرۆفیشناڵ واتە موختەس بۆ سەرۆکایەتی لێژنەکانی پاڕلەمان. ئەوەبوو بە پینەوە پەڕۆ خەڵکیان بۆ ئەو لێژنانە پەیداکرد،چونکە رەچاوی توناکان نەکرابو لە کاتی کاندیدکردنیاندا پێش هەڵبژاردنەکان...٩٠% ئەو ٢٤ ئەندامە هیچ ئیختیساسێکیان نەبو..
5- ئەگەر کورد بەشداری حکومەتی تازەی عێراق بکاتەوە. کە هیودارم نەیکات،ئەوا بێهێزترین فراکسێون لیستەکەی گٶڕانە، چونکە زۆربەیان زمانی عەرەبیش نازانن، خۆ ئەگەر قەزاو قەدەر بڵێین.. جێگری سەرۆکی پاڕلەمان بەرگۆڕان بکەوەی دوای رازیبونی یەکێتی وپارتی ،ئەوا گٶڕان کەسێکی بۆ ئەو پۆستە نییە...
6- لە مانگی رابردودا . لە کۆبونەوەکانی رابردوی پاڕلەمانی کوردوستاندا، بەڕوونی دەرکەوت کە گۆڕان تونای ئیدارەی پاڕلەمانی نییە. وەزعی ناو قاعەکە زۆر بە روونی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات. بارودۆخەکەی پاڕلامان لەوە ئەچێ(( کە تەڵەیان بۆ گٶران نابێتەوە).
7- لەرۆژی بەخشینی متمانە بە کابینەی هەشت ، بەدەیان تێبینی لە سەر بەڕیوەبردنی کۆبونەوەکە هەبوو. دڵنیام کە نەفراکسێونی یەکێتی نە فراکسیونی پارتی پشتگیری سەرۆکی پاڕلەمان ناکەن و، بگرە کێشەشی بۆ دروست دەکەن..
8- چوونە ناو حکومەت ئەوەندە بەپەلەبو ،وەک تەسلیم بونی گۆڕان بۆ ئیرادەی پارتی وابو ،تەنها یەک رۆژی مابوو بۆ هەڵبژاردنەکان گۆڕان بەشداریکرد و،ئەمەش گەورەترین گۆرزی ئاراستەی بزوتنەوەکە کردو، یەکێتی لە روخاندن رزگار کرد ..
9- شکستی گٶڕان لە دانوستاندانەکانی پێکهێنانی حکومەتدا. زۆر روون بوو،نەبوونی تیمێکی سەرەکی بەهێز، کەس نەیئەزانی کە لە دانوستاندانەکاندا چیڕودەدات،
10- بزوتنەوەی گٶاڕان لە سەرەتاوە باسی وەزارەتی پەروەردەو ،تەندروستی وشارەوانی وخزمەتگوزاریەکانی ئەکرد، خۆشی نەیئەزانی چیئەکات،
11- مفاوەزاتەکان لە لای گٶڕان هەنەدە نهێنی بوون، کەس لە ناو بزوتنەوەکەدا ئاگای لەوە نەبو کە لەو کۆبونەوانەدا چی دەگوزرەی وچی باسدەکرێت.
12- لەکۆتایدا گۆڕان بە چوار وەزارەتی شکستخواردو، رازیبوو .دوانیان بێهزتین وەزارتی حکومەتەکەن.کە ئەوقاف وپێشەسازییەو. دوانکەی تریش پێشمەرگەی کە بەوەزارتی هەردو حیزب ناسروە.بواری چاکسازی وگۆرانکار تێدا نییە،ئەویتریان داراییە، کە تەنها ماڵی بارزانی ورەشیدا تاهیر نەبێ کەس سەری لێدەرناکا. لەئێستا گۆران توشی دوو وەزارەت بوە.پێشمەرگە لەم بارودۆخەتازا،گۆڕان هیچی بۆ ناکرێت و کەسیش گێوی لێناگری،راستە مستەفای سەید قادر کەسێکی بەتواناو شارەزایە. بەڵام هێزی پێشمەرگە بەدەسەت هەردوحیزبەوەیە...

12- لە تێکەوتنامەکەی کابیەنەی هەشتدا جاریکیتر رێخۆشکەری بۆ دوو ئیدارەی کراویەوە کە نەدەبو نەوشیروان وەک رێکەوتنی سیاسی ئەم سێخاڵە لە پارتی قبوڵبکات وەك:

--- دانانی قوباد بەفەرمی کە لەرێگای پەڕلەمانەوە تەکلیفکرا..

--- دابەشکردنی وەزیری ناوخۆ لە نیوان یەکێتی و پاریدا دوساڵ بەدوساڵ..

--- شێخ جەعفەر کرا بە گەورەراوێژکاری کاروباری پێشمەرگە لە لای مەسعود..بەواتای لە وەزیری پێشمەرگە گەورەترەو.بگرە ئەو وەزیرە



دواشکستی گۆڕان

گٶڕان بە شکستی شێوازی بەشداریکردنی کابینەی هەشت و،زەعیفی پۆستەکانی ئەو کابینەو،ئاکامی هەڵبژاردنەکانی ٣٠/٤/ رانەوەستا.

لەوانەی سەرەوە هەموو گرنگتر کێشەی پرێزگای سلێمانیە..!!

خەڵکی شاری سلێمانی لە پێنج ساڵی رابردودا گشت تواناکانی خۆیان خستە بەردەستی بزوتنەوەی گۆڕان ویەک دونیا پشتگیری ماددی ومەعنویان پێشکەش بەو بزوتنەوەکرد و، دوا پشتگیری سلێمانییش ئەو هەڵمەتە بێوێنەیەبو کە بۆ سەرکەوتنی دکتۆر هەڤاڵ ئەبو بەکرکرا....، کە چی نەوشیروان مستەفا ئەوشی بە فیڕۆدا..!! زۆر بەڕونی تەزویرکراو لە ١٥کورسیەوە گٶران کرابە ١٢ کورسی وقبوڵیشکرا،ئێستا وا فیفتی بەفیفتیەکی رابردو دەسیپێکردوە....بە نۆرە.....

دانانی پارێزگاری سلێمانی بە شێوازی دوو ساڵ بەدو ساڵ ئەو راستییەی سەلماند کە نەوشیروان مستەفا نەهەڵگری فیکری گۆڕانکاریبو..نەمەبسەتیشی ئەوە بو گۆڕانکاری لە سیسیتمی حوکمڕانیدا بکات،ئەمە باشترین بەڵگەیە بۆ ئەو کەسو لایەکنانەی کە رەخەنیان لەو بەڕێزە دەگرت وبە تاکڕوە وسفیان دەکەرد،لێرەدا دەموەی بڵێم کە دانانی پارێزگاری سلێمانی بەو شێوە نەک زوڵمە لە هەڤاڵ ئەبو بەکر دەکرێت. بەڵکو گاڵتە کردنەو بە دەنگ وپشتگیریەکانی خەڵکی سلێمان...
فەرموون نومنەیەکی تاکڕوەی وکاری ژوورەتاریکەکان...بەر پرسی دەزگای گەندەڵی دلێری سەیدا مەجیدا:

سەرچاوەکەی سپی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە رێکەوتنەکە رۆژی ٢٣ی حوزەیران ئەنجامدراوە لەنێوان نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان و دلێری سەید مەجید (کە لەناو یەکێتیدا وا ناسراوە هیچ پۆستیکی نییە، بەڵام هەموو شتێکیشە).

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوە کرد کە ئەو دانیشتنە لە ماڵی رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆران بووە بە ئامادەبوونی مولازم عومەر عەبدوڵا کەسایەتی سلیمانی و ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسی یەکێتی.

بەپێی زانیارییەکانی سپی لەو دانیشتنەدا دلێری سەید مەجید داوای زیاتر لە دوو ساڵ کردووەو وتوویەتی " ئەی ناکرێت هەڤاڵ ئەبوبەکر بگۆڕن بەکەسێکی تر"، بەڵام نەوشیروان مستەفا ئەو داوایەی رەتکردۆتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە