کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خۆ پێشاندانەكەى خۆێندكارانى سلێمانى دەستى كێى لە پشتەوە بوو ؟

Friday, 23/04/2010, 12:00


دوایى ئەوەى هەفتەى ڕابردوو لە بەرامبەر گۆڕینى ناونیشانیان بۆ تێبینەر لە دامو دەزگاكانى حكومەت قوتابیانى بەشە زانستە ڕامیارییەكانى زانكۆى سەلاحەدین چەندین خۆپێشاندانیان بۆ بەردەم پەرلەمان و ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى كوردستان و بەردەم سەرۆكایەتى زانكۆ وەزارەتى خوێندنى باڵا ئەنجامدا و بەمەش كاریگەریەكى زۆریان لەسەر وەزیرى خوێندنى باڵا دروستكرد . لە بەرامبەردا و لە ئەنجامى ئەو ململانێ و هەیكەلە حیزبیەى ناو حكومەت و لابردنى ئەو ئەگەرەى كە وەزیرى خوێندنى باڵا و وەزارەتى خوێندنى باڵا گرفتى سەرەكى و بەردەوامى بەردەم حوكومەت و سیستەمى زانكۆیە . دكتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆكى حكومەت زۆر بەپەلەو بە داڕشتنى پلانێك لە ڕێگاى مەڵبەند و كۆمیتەكانى سلێمانى بەبیانوى هەندێ بڕگەى ناو سیستەمى نوێى پەروەردەوە خۆپێشاندانێكى گەورەى چەند ڕۆژە بە پێكهاتەى پۆلەكانى 11 و 12 ى بنەڕەتى ڕێكخست . تەنها بۆ ئەو مەبەستەى زەختێك لەسەر وەزیرى پەروەردە دروست بكەن . كە مەبەستەكەى سەرى گرت و د. بەرهەم بە هۆیەوە وەزیرى پەروەردەى ڕاسپارد بە دەركردنى چەند ڕێنمایەكى نوێ (وەك ئەمرێك) لە كۆبونەوەیەكى چەند ڕۆژى ڕابردووى ئەنجومەنى وەزیران . تاكە ئامانجى د. بەرهەم ئەوەبوو كە بلێ وەزیرى خوێندنى باڵا (وە كەسێكى نزیك لە د. بەرهەم) كە یەكێتیە بە تەنها گرفتى نیە بەڵكو ئەوەتا وەزیرى پەروەردەش كە پارتیە كەموكورتى هەیە . هەموو ئەوانە بۆ ئەو ململانێیە دەگەڕێتەوە كە پارتى و یەكێتى هەیانە ناوە ناوە بە حكومەت ساغى دەكەنەوە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە