بەشێك لەگەندەڵیەكانى پۆلیسە ڕۆژنامەنوسەكەى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى پاسەوانى گەرمیان ئەویش ڕۆژنامەنووس (كاوەئەحمەدمحمد ناسراوبەكاوە گەرمی
Friday, 23/10/2009, 12:00
من وەكوڕۆژنامەنووسێكى گەرمیانى چیتر ویژدانم قبوڵى نەكرد لەوەى كە خیانەتێكى لەڕادەبەدەر لەگەرمیان وشارى كەلارو پیشەى ڕۆژنامەنوسى دەكرا لەلایەن بەناو ڕۆژنامەنووس كاوە گەرمیانیەوە بۆیە هەستام بەئاشكراكردنى گەندەڵیەكانى و جوێن دان وبوختان هەڵبەستنى بۆخەڵكى گەرمیان ئەوەى لەخوارەوە دەیخەمە پێش چاو بەشێكى كەمە لەوگەندەڵیەى كەلەماوە ڕابوردودا بەدرێژاى چوارساڵ ئەنجامى داون لەژێرناوى پیشەى ڕۆژنامەنوسى یەوە كەلەلایەن لێپرسراوەكانى لەبەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى پاسەوانى گەرمیانەوە تەرخانكراوە بۆئەوكارانەو مانگانە لەسلكى ئەوبەڕێوەبەرایەتى یە بڕى (400,000) چوارسەدهەزاردینارى پێدەدرێت بەبێ ئەوەى لەماوەى ئەوچوارساڵەدا یەك كاتژمێر واجباتیان پێ گرتبێت بۆیە داواكارم لەوەى وەزارەتى ناوخۆ لێكۆڵینەوەى وورد بكەن لەم مەسەلەیەدا وەڕەنگە شتى زیاتریش دەربكەوێت لەسلكى ئەو بەڕێوەبەرایەتیەدا .
لەماوەى ساڵى ڕابردوو دوجار كاوەئەحمەدمحمد ڕۆژنامەنووس ناسراوە بەكاوە گەرمیانى دووڕاپۆرتى جیاى بڵاوكردوەتەوە لەگۆڤارى خەون بەژمارە (2) لەتشرینى دووەمى ساڵى 2008 بەمانشێتى گەنجانى گەرمیان داوادەكەن شوێن بۆلەشفرۆشەكان دابین بكرێت كەئەمە زۆر دوورە لەڕاستیەوە تائێستا هیچ گەنجێك لەكەلارو گەرمیان داواى شتى وایان نەكردووە ئەم بەناو ڕۆژنامەنووسە خۆیى بەخەیاڵ پڵاوى خۆیى ئەو ڕاپۆرتەى نوسیوە هەموو ئەوناوانە لەڕاپۆرتەكەدا هاتون بونیان نى یەو ناوى وەهمین وەبۆئەم ڕاپۆرتەش دادگاى كەلار بۆماوەى پێنج ڕۆژدەستگیرى كرد هیچ بەڵگەیەكى نەبوو بیخاتە ڕوو دواتر بەكەفالەت ئازادكرا كەئیتر شتى وابڵاونەكاتەوە لە ڕۆژنامەى چاودێریشدا لەساڵى 2008 بەمانشێتى نێربازەكانى گەرمیان داوایى كردنەوەى جێگایەك دەكەن بۆمومارەسەى نێربازیان كەئەم ڕاپۆرتەشیان زۆر دوورە لەڕاستیەوەو ئەوڕاپۆرتە تەنها بۆناشرین كردنى گەنجانى گەرمیان نوسیویەتى بەفەرمانى یەكێك لەبەرپرسەكانى وەهەمووئەوناوانەى لەڕاپۆرتەكەدا هاتوون هەمووى وەهمى یە ، لەبرى هەموئەم كارانەى كەكردویەتى بەهاندانى لەلایەن لێپرسراوەكانیەوە دووكانێكى بەدیارى پێ بەخشراوە لەناوچەى پیشەسازى كەلار بەژمارە بە (57) بەناوى پیشەوەرەوە ئێستاش لەهەوڵان زەوى یان خانووى بۆدابین بكەن بەدیارى ،لەچەندڕۆژنامەیەكیش بەناوى خوازراو جیاجیاوە كاردەكات بەناوەكانى (كاویاركەلارى ،كاروان ئەحمەد، كاوە ئەحمەد ،كاوە گەرمیانى) ڕاپۆرتێك دەكات بەس تەنها مانشێتەكەى دەگۆڕێ بۆیە دەینێرێت بۆهەمووڕۆژنامەكان وەزۆربەى ڕاپۆرتەكانى دروست كراو وەهمین تەنها بۆكۆكردنەوەى پارەو بەجێهێنانى فەرمانى لێپرسراوەكانى بۆناشرین كردنى خەڵك وئەوانەى كەئەوان دەیانەوێت كاوە ناسراوە بەوەى كەمامۆستاى دروست كردنى ڕاپۆرتى وەهمى یەلەلای بەرپرسەكانى لەڕاپۆرتێكى تردا ئەوگەندەڵیەكانى ترى دەخەمەڕوو كەلەڕۆژنامەكاندا ئەنجامى داون وەبەردەوامیشە ...
بۆیە داواكارم لەسەندیكاى ڕۆژنامەنوسانیش بێ دەنگ نەبێت وهەڵویستى هەبێت بەرامبەر بەوەى كەڕۆژنامەنوسەكەیان كەئێستا ئەندامى كارایانە لەسەندیكاى ڕۆژنامەنووسان / لقى گەرمیان دوایان لێ دەكەم لیژنەیەكى بەپەلەى لەسەردروست بكەن وەلەهەمووئەوانەى كەركردویەتى لیپێچینەوەى لەگەڵدابكەن بۆئەوەى پیشەى ڕۆژنامەنووسى ناشرین نەبێت بەهۆیى چەندكەسێكەوە وەكو پۆلیسە ڕۆژنامەنوسەكەى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى پاسەوانى گەرمیانی.
تەواوى بەڵگەكان لەخوارەوە ببینن كەباسم كردوون .
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست