بەرپرسانی یەکێتی وپارتی سوکایەتی بە خەڵکی کوردستان دەکەن
Thursday, 15/03/2012, 12:00
کۆمەڵێک هاونیشتیمانی کوردستان
نیوهڕۆی دوێنێ چوارشهممه 14-3-2012 نێچیرڤان بارزانی و عیماد ئهحمهد راسپێردراوان بۆ پـێكهێنانی حكومهتی بەناو نوێ و درێژکراوەی هەمان ئەقڵ وهەمان دەسەڵات، سهردانی مەکۆی سهرهكی بزوتنهوهی گۆڕانیان كرد له گردی زهرگهتهی شاری سلێمانی ،بۆ ئهوهی داوا له بزوتنهوهكه بكهن بهشداری حكومهتەکەیان ببن.
دواتر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنەمەوانیدا نێچیرڤان بارزانی له وهڵامی پرسیارێكدا دهربارهی كێشهی گهندهڵی له ههرێمی كوردستان،رایگهیاند گهندهڵی مهسهلهیهكی كلتوری یهو بهرۆژو دوو رۆژ چارهسهرناكرێت.
ئێمە وەک کۆمەڵێک هاونیشتیمانی کوردستان لە ناوخۆو کوردستانیانی دەرەوەی ولات،ئەو وتانەی نێچیرەڤان بارزانی"گەندەڵی مەسەلەیەکی کەلتورییە" بە ئیهانەکردنێکی بێ ئەملاو ئەولا دەزانین،بە بەشێکی زۆری هاونیشتیمانیانی کوردستان،کەلەسەردەمی حوکمی یەکێتی وپارتیدا وشەی گەندەڵی هاتۆتە سەرزمانیان وپێی ئاشنا بون،پێشترو بە درێژایی مێژو گوێبیستی ئەم وشەیە نەبون،کەواتە ئەوە دەسەڵاتی کوردییە خۆی گەندەڵەو سەروەتو سامانی خەڵکی بەتاڵان بردوەو هەر لە چاوانی خۆیشیانەوە دەڕواننە کۆمەڵگاکەمان،واتە دەستە چەورەکەی خۆیان بە کۆی کۆمەڵگای کوردستاندا دەسڕن،خۆ ئەگەر بەشێک لە کۆمەڵگاکەمان توشی پەتای گەندەڵی بوبێت،ئەوا دیاری دەستی یەکێتی وپارتییەو لە شاخەوە گوێزایانەوە بۆ ناو شارەکان و کۆمەڵگاکەمان،لێرەوەیە پێویستە نێچیرەڤان بارزانی بۆ ئەو بێڕێزییەی بە کۆی گەلەکەمانی کردوە داوای لێبوردن بکات،داوا لە هاونیشتیمانیانی کوردستان دەکەین لەهەر جێگایەکن بە توندی ئیدانەی ئەو جۆرە لێدوانانە بکەن،کە بۆتە دیاریدەیەک لەناو بەرپرسانی یەکێتی وپارتیداو سوکایەتی بە خەڵکی کوردستان دەکەن،بێدەنگی ئێوەش وای کردوە کە ئەم جۆرە ئیهانە کردنانە چەند بارە ببنەوە.
1- چانی مەحمود هەژار
2- ئارام ئەحمەد علی
3- بابان علی ئەحمەد
4- سەباح علی قارەمان
5- دانا حەسەن سەعید
6- عبدول قەرەگۆلی
7- ریواز فایەق
8- كەیوان هەورامی
9- جەمال زەنگەنە
10- نەهرۆ ئیسماعیل
11- عادل بیارەیی
12- سەردار تۆفیق محەمەد
13- ژیار مەحمەد
١٤-جەبار ئەمین
١٥-دانا رزگار
١٦-رێبوار کەریم نوری
١٧-پێشڕەو حومید
١٨-کاردۆ حاجی کەمال
١٩-هوشیار ئارام
٢٠-رەنجە رەئوف
٢١-سیروان ئەحمەد
٢٢-رێبوار عەلی ئەحمەد
٢٣-دیار بەکر کەریم
٢٤-حمە رەشید ئەحمەد
٢٥-ئاسۆ حەسەن
٢٦-مەریوان رەئوف ئەحمەد
٢٧-حەپسە عەلی
٢٨-عومەر عەلی
٢٩خالید عەلی
٣٠-عەلی حیسن مەولود
٣١-بەکر عەلی
٣٢-خەندە خالید
٣٣-فریشتە خالید
٣٤-رێبوار خالید
٣٥-داستان وارازی
٣٦-ناسیح عبدالرحیم رەشید
٣٧-ئەردەڵان شێخ ساڵح
٣٨-فریاد جومعە
٣٩-هەردی نەجم
کۆمەڵێک هاونیشتیمانی کوردستان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست