بەیاننامەیەك لەدەستەى ملا پێشمەرگەدێرینەكانى (ى،ن،ك) لەدەڤەرى ڕاپەڕین و پشدە ر نامەیەكی كراوە بۆ بەڕێز كاك (محمد وەتمان) لێپرسراوى مەڵبەند
Sunday, 06/02/2011, 12:00
ئێمە كەخۆمان بەدڵسۆزو خەمخۆرى ڕاستەقینەى (ى،ن،ك) دەزانین لە دەڤەرى ڕاپەڕین وپشدە ر تاڵی و سوێرى زۆرمان لەپێناویدا بینیوە داوا دەكەین لەبەڕێز كاك (محمد وەتمان) خەمێك لە ئەوقاف و كاروبارى بەرێوەبەرایەتى ئەوقافى ڕاپەڕین بخوا و نەهێڵێ هیچى تر كە (ى ، ن ، ك)بەحیزبی سەروەریەكان و داهێنان ناسراوە بەدەستى كەسێكى وەكو (غریب چەرچى) ئاوا ببێتە جێگاى گاڵتەى لایەنەكانى تر و ئاوا لەبەرچاوى جەماوەر یارى بە ناو و ناوبانگى (ى ن ك) بكرێ لەپێناو دزێكى ئاوادا،داواكارین لە (ى،ن،ك) و بەڕێز كاك (محمد وەتمان) بەزو ترین كات ئەم هەنگاوانە بنێت:-
1- ئەو دەستخۆشیانەى كە (غریب چەرچى) لەسەر مێزى خۆى داناون لەدائیرە بەزوترین كات لێى وەربگرێتەوە چونكە هەمو خەڵك دەڵێ ئەوە دەستخۆشین لەسەر دزین.
2- داواكارین كاك محمد وەتمان لیژنەیەكى تایبەت ڕاسپێرێت و داواى لیستى شتومەكی داواكراوو كڕدراوى پاروپێرارى بەڕێوەبەرایەتی بكات كەبۆ مزگەوتەكان كڕدراوە ، هەر بەنمونە هەمو مزگەوتێك ماتۆڕێكى ئاوى بۆنوسیوەو ،نەش دراوە بەهیچ مزگەوتێك ، وە خواردنى پارەى زۆر بە ناوى لیلە القدر و اسراومعراج وەزۆرشتى تریش.
3- وەنمونەیەكی تر برایەكی لەناوبەڕێوەبەرایەتی دامەزراندوە بەناوى (بیلال) كەهەرگیز دەوامی نەكردوەو دەوام ناكات ، تەنها بۆ وەرگرتنی موچەى مانگانە ڕوولە بەڕێوەبەرایەتی دەكات0
پاشان بەزوترین كات ئەو كابرایە لاببرێ و ڕیسوا بكرێ بۆ ئەوەى خەڵك بزانێ كەئەوە بەرنامەى یەكێتى نیە كەپێى هەڵساوە ، بەڵكو بەرنامەى ئێمە خزمەت و نیشتمان پەروەریە.
4- دزەكانى هاوكاریشى بگوازرێنەوە بۆ شوێنی تر، وەخەڵكى بەتوانا و دڵسۆز لەشوێنیان دابنێرێ ئە رنا هە ڵویستى ترمان دە بێت .
ئیتر بۆ پێشەوە لەژێر ئاڵاى كوردایەتى و نیشتمان پەروەریدا
دەستەى ملا پێشمەرگەدێرینەكانى (ى،ن،ك) لەدەڤەرى ڕاپەڕین و پشدەر
4/2/2011
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست