به کر مورتاح
Saturday, 19/12/2009, 12:00
چی نه ما نه یدۆڕێنن
ئه ی ئه و قه زه مانه ی
له کاتی سه رخه و شکاندنی باخه وانه کاندا
فورسه تتان له هه موو شتێک هێنا و
به کۆڵتاندا دا
ته نانه ت ده رپێی پێی کیژۆڵه پاکیزه کانیش!
له ناکاودا
وه کو میوانێکی ڕه زا گران هاتن و
ئاواییتان پڕ ئاشووب کرد
نه تانهێشت ته نیا ساتێکیش
شه هیده کان بۆنی نه سیمی ئازادی که ن
چ دێوه زمه یه‌ک بوون هاتن؟
چوونه خه‌ونی مه‌ڵۆتکه فریشته‌ییه‌کان و
خه‌ویان زڕا و
قه‌ده‌رێک له پیریتان بۆ جێ هێشتن
له‌و ڕۆژه‌وه‌ی
شوانه زه‌بونه چیاییه‌کان
بێ په‌روا له دووی ماڵاته‌کانیان ئه‌گه‌ڕێن
زانیم له ژێر که‌ڵبه ی سوری ئێوه دا
هه‌پروون هه‌پروون بوون
له مێژه باپیره ئاده‌م پێی وتم
کوڕم وریا به
ئه‌وانه وه‌چه‌ی قابیلن و
ئه‌یانه‌وێ ده‌ستی سووریا‌ن
له سه‌ر کانیاوه‌کانی کوردستان بشۆن
چی نه ما نه‌یدۆڕێنن له شه‌وه سووره‌کانتان؟
ئه‌ی بازرگانه مایه‌پووچه‌کانی سیاسه‌ت
عه‌شاماتێک بێ باب و برسی وکه‌مئه ندام
له دوای ئه‌نفال وکیمیاوی و جه نگه‌کانتان
برینه‌کانیان پێچاوه‌و
فوو له مۆمی کزی ته‌مه‌نی ڕه‌شتان ئه‌که‌ن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست