کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕاگه‌یاندنێک له‌ ئه‌مجومه‌نی کاتی مه‌یدانی ئازادیه‌وه‌

Tuesday, 19/04/2011, 12:00







جه‌ماوه‌ری خۆڕگر و دڵپڕ له‌هیوای کوردستان
گه‌نجان ، ڕۆشنبیران، ئازدیخوازان، نوسه‌ران، که‌سیه‌تیه‌ ئاینی و کۆمه‌ڵیه‌تیه‌کان وه‌ک ئاگادارن ماوه‌یه‌که‌ ده‌سه‌ڵات، به‌به‌رنامه‌ ونه‌خشه‌سازیه‌وه‌ ده‌یه‌وێت خۆپیشانده‌ران به‌ره‌و توندوتیژی ڕابکێشێت و ئامانجیشی پشێوی و ئاژاوه‌گێڕییه‌ و له‌و رێیه‌شه‌وه‌ ده‌یه‌وێ ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی هاونیشتمانیانی کوردستان کپ بکات.
خۆپیشانده‌ران وا ماوه‌ی دوو مانگه‌ به‌شێوه‌یه‌کی هێمنانه‌ و مه‌ده‌نیانه‌ له‌ سه‌راکانی ئازادی کوردستان ، داواکارییان ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات کردووه‌ که‌ تا ئێستا نه‌ک هه‌ر بێ وه‌ڵام ماوه‌ته‌وه‌؛ به‌ڵکو ده‌یه‌وێت تراژیدیای حه‌ڤده‌ی شوبات دووباره‌ بکاته‌وه‌، ئه‌وه‌تا به‌زه‌بری خوێنڕشتن و به‌کارهێنانی هێز، هه‌لێکوتایه‌ مه‌یدانی ئازادی و ئاڵای پیرۆزی کوردستان و سه‌کۆی ئازاد و وێنه‌ی شه‌هیده‌ غه‌درلێکراوه‌کان پێکه‌وه‌ سوتاند .
لێره‌وه‌ داواتان لێ ده‌که‌ین رۆڵی خۆتان له‌ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و درێژه‌دان به‌ خه‌باتی مه‌ده‌نییه‌ت، نیشان بده‌ن له‌ پێناو جێبه‌جێکردنی داخوازییه‌کانی خه‌ڵکی کوردسان و نه‌خشه‌ رێگای سه‌رای ئازادی.
هه‌روه‌ها، داوا له‌ هێزه‌ چه‌کداره‌کان ده‌که‌ین، ئه‌و فه‌رمانانه‌ جێبه‌جێ نه‌که‌ن که‌ له‌ لایه‌ن به‌رپرسه‌کانیانه‌وه،‌ دژ به‌ خۆپیشانده‌ران، پێیان ده‌درێ چونکه‌ هه‌موو هاونیشتمانی ئه‌م وڵاته‌ین و مافی پێکه‌وه‌ ژیانی ژیانێکی شایسته‌ی مرۆڤی سه‌رده‌ممان هه‌یه‌.
ئه‌م کردارو ڕه‌فتاره‌ دژه‌ دیموکراتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات نه‌ک نامان ترسێنێت به‌ڵکو خوێنی تازه‌ به‌گیانی ماندوو بوونی شه‌ست ڕۆژه‌ی به‌ پێوه‌ ڕاوه‌ستانمان ده‌حه‌سێنێته‌وه‌ و زیاتر هانمان ئه‌دات بۆ خه‌باتی بێوچانمان له‌ پێناوی داخوازیه‌ ڕه‌واکانماندا . مێژووش دادوه‌رێکی عادله‌ و شه‌رم له‌ هیچ که‌سێک ناکات .
ئه‌نجومه‌نی کاتی مه‌یدانی ئازادی
سلیمانی . ئێواره‌ی 18 / 04 / 2011
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە