کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


عەباسی برای نێچیرڤان بارزانی بە هاوبەشی لەگەل بەرپرسێکی کونسولگەریی ئێران پاڵاوگەیەک لە هەولێر دادەمەزرێنێت

Wednesday, 01/08/2012, 12:00






عەباس بارزانیی برای نێچیرڤان بارزانی لە سنووری هەولێر و نزیک(قاوغ) پاڵاوگەیەکی دامەزراندووە.
 پێشتر حکومەتی هەرێم هەموو پاڵاوگە بچووکەکانی بە نایاسایی دانابوو و زۆر لەو پاڵاوگانە داخران و زیانێکی زۆر بە خاوەن پاڵاوگەکان گەیشت کە هەموویان خەلکی هەولێر و دەورووبەری بوون، کەچی ڕێگە بە عەباس دراوە پاڵاوگە بکاتەوە و دیارە پاڵاوگەکانی خەلکی دیکە بە قازانجی عەباس بارزانی داخراون و تاکو بازاری بەرهەمە نەوتییەکان بۆ ئەم کەسە قۆرخ بکرێت. پاڵاوگەی گەورەی خەباتیش لە هەولێر هی مەکتەبی نێچیرڤانە و سەر بە کۆمپانیای شەرقولئەوسەتە.
پاڵاوگەکەی عەباس و پاڵاوگەی مەکتەبی نێچیرڤان لە لایەن کەسێک بە ناوی موتەلیب بارزانی کە ژمێریاری مەکتەبی نێچیرڤانە سەرپەرشتی دەکرێن.
 ئەوەی جێگەی سەرنجیشە ئەوەیە کە بەرپرسێکی کۆنسولگەریی ئێران لە هەولێر شەریکی عەباسە لە پالاوگەکەدا و پشکەکانیان نیوە بە نیوەیە، هەر بە بیانووی بەشە نەوتی ئەو پاڵاوگەیەش رێژەیەکی زۆری نەوتی رەش وەردەگرن و بۆ ئێرانی دەگوازنەوە. لە لایەن ئاشتی هەورامی و وەزیری سامانە سروشتیەکان هەموو ئاسانکارییەک بۆ عەباس کراوە و بەردەوام رێژەی نەوتی خاوی بۆ زیاد دەکرێت، لە کاتێکدا پاڵاوگەکەی پێویستی بەو هەموو نەوتە نیە، تەنیا ئەوەیە بەو بیانوویە نەوت وەردەگرن و بۆ وڵاتانی دەورووبەری دەگوازنەوە و بە هاوکاری خەلکی بیانی دزی لە سامانی نیشتمانی دەکەن.

سه‌رنجی په‌یامنێری کوردستانپۆست له‌ هه‌ولێر:
برایان سڵاو
ئه‌و هه‌واڵه‌ی له‌سه‌ر براكه‌ی نیچیره‌ڤان بارزانی زانیاری هه‌ڵه‌ی زۆر تیایه‌، چونكه‌ عه‌باس بارزانی ته‌واوی كاره‌كانی له‌لایه‌ن ئازاد دۆڵه‌مه‌رییه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چیت، که‌ به‌ ئازاد سه‌رسپی ناسراوه‌
 دووه‌م عه‌بدولموته‌لیب بارزانی ژمێریار نیه‌، به‌ڵکو سه‌رپه‌رشتیاری ته‌واوی گروپی كۆمپانیای سه‌لاحه‌دینه‌وه‌ و دوور و نزیك په‌یوه‌ندی به‌و كارانه‌ی عه‌باسه‌وه‌ نیه‌
 عه‌باس ئه‌وه‌ سیه‌م پالاوتگه‌یه‌ به‌ كه‌ خۆی دایناوه‌ دلنیابن شه‌ریكی توركیان هه‌یه‌ نه‌ك ئیرانی، تکایه‌ هه‌ر که‌سیک ئه‌و جۆره‌ هه‌واڵانه‌ ده‌نیرێت پێشتر ئێمه‌ی لێ ئاگادار بکه‌نه‌وه‌، با هه‌ر که‌سه‌ هه‌ڵده‌ستێت له‌ خۆیه‌وه‌ هه‌واڵ و زانیاریی دروست نه‌کات.
ئه‌گه‌ر كه‌مێك بگه‌ریته‌وه‌ دواوه‌ په‌یامنیره‌کانی کوردستانپۆست زیاتر له‌ 15 جار له‌ هه‌واڵه‌كاندا باسی عه‌باس بارزانی و ئازاد دۆڵه‌مه‌رییمان كردووه‌
مالی بارزانی به‌ هه‌واڵی چه‌واشه‌كاری و بوختان زۆر دڵخۆش ده‌بن، به‌لام به‌ هه‌والیك  كه‌راست بیت به‌ دواداچوونی بۆ ده‌كه‌ن و تا سه‌رچاوه‌كه‌ بدۆزنه‌وه‌ تكایه‌ دڵیان خۆش مه‌که‌ن،  لابردنی باشتره‌.
کوردستانپۆست: ئه‌مه‌ قسه‌ی په‌یامنیریکمان بوو له‌ هه‌ولێر، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوکراوه‌ته‌وه‌، لابردنی به‌ باش نازانین، به‌ڵام ئه‌م روونکردنه‌وه‌یه‌ له‌گه‌ڵیدا به‌ پیویست ده‌زانین.

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە