لیستی هیوا له‌لایه‌ن لیستی گۆران پشتیوانی لێ‌کرا
Monday, 08/06/2009, 12:00
له‌به‌رواری 7/6/2009 هه‌ڤالانی کۆمیته‌ی پشتیوانی کردنی لیستی هیوا له وڵاتی به‌ریتانیا ئاماده‌ی ئیواره کۆرێک بون له‌شاری له‌نده‌ن که له‌لایه‌ن لیستی گۆران بۆ ره‌وه‌ندی کورد له وڵاتی به‌ریتانیا سازدرا بوو. له کۆره‌که‌دا گفتوگۆ کرا له‌سه‌ر ره‌وشی هه‌ڵبژاردن له باشوری کوردستان و بارودۆخی ناهه‌مواری ئێستای باشوری کوردستان. پاشان ده‌رفه‌تی هه‌ڤالانی کۆمیته‌ی پشتیوانی لیستی هیوا له وڵاتی به‌ریتانیا درا تیدا ڕونکردنه‌وه‌یان لاسه‌ر بایکۆتکردنی لیستی هیوا دا، به کارێکی نایاسایی و ڕێگر له‌به‌رده‌م دیموکراتیزه‌کردنی باشوری کوردستانیان پێناس کرد.
شایانی باسه کۆره‌که زیاتر له 3 کاتژمێری خایاند. پاشان له‌لایه‌ن به‌رێز (شۆرش حاجی) به ناوی لیستی گۆرانه‌وه پشتیوانی خۆیان بۆ لیستی هیوا به‌م شێوه‌یه ده‌ربری: ئێمه ئه‌م بڕیاره‌ی ده‌سه‌ڵات به بڕیارێکی سیاسی ده‌زانیین و هیچ بنه‌مایه‌کی یاسایی نییه، دژ به بنه‌ماکانی دیموکراسیه، بۆیه داوا له‌ده‌سه‌ڵات و کۆمیسۆنی باڵا ده‌که‌ین که به زوترین کات ئه‌م بڕیاره هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه.
هه‌روه‌ها (د.که‌مال میراوده‌لی) که کاندیتاتۆری پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ڤالانی کۆمیته‌ی پشتیوانی لیستی هیوا داوایان لێکرد که هه‌ڵوێستی خۆی به‌رامبه‌ر بایکۆتکردنی لیسته‌که‌یان ڕابگه‌ینێت به‌ڵام هیچ هه‌ڵوێستێکی نه‌بو، شایانی باسه وته‌بێژی (د.که‌مال میراده‌لی) له له‌نده‌ن پێی ڕاگه‌یاندن که ئه‌و ناتوانێت هه‌ڵوێست بنوێنێت چونکه له‌سه‌ری ده‌که‌وێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست