کێ به‌رپرسیاره له هاک کردنی ژووری "کورد مافی مرۆڤ"؟
Thursday, 17/06/2010, 12:00
بێگومان پێشکه‌وتنی ته‌کنه‌لۆژی ئه‌نته‌رنێت ده‌کرێت ببێته هۆیه‌کی کاریگه‌ریی پێشکه‌وتن و گۆڕانکاریی له ناو میلله‌تاندا ئه‌گه‌ر بتوانرێت وه‌ک هه‌موو داهێنراوێکی نوێی هزرو به‌رهه‌می مرۆڤ وه‌ک پێویست سوودی لێ ببینرێت
ئێمه قسه‌مان له‌وه نییه ئێمه‌ی کورد تا چه‌ند توانیومانه خزمه‌تگوزاریی ئینته‌رنێت به‌کاربهێنین و به ڕووه جوانه‌که‌ی سوودی لێ وه‌رگرین....له نێوان ئه‌و به‌شانه‌شدا بریتیه له پاڵتاک که وه‌کو ژوورێکی هۆڵی خوێندنی زانکۆ وایه و مرۆڤه‌کان له سه‌رانسه‌ری جیهاندا به یه‌که‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و راو بیروبۆچوونی تیا ئاڵوگۆڕ ده‌که‌ن و ده‌کرێت ببێته هۆیه‌کی باش و کاریگه‌ر بۆ سوود وه‌رگرتن و پێشکه‌وتن و گۆرانکارییه ئیجابیه‌کان
ئه‌وه‌ی که مه‌به‌ستمانه له‌م ڕووه‌وه باسی بکه‌ین ئه‌وه‌یه که ژوورێک له‌و ژووره بێ لایه‌نانه‌ی که داکۆکی له مافی مرۆڤی کورد ده‌کات وماوه‌ی چه‌ند مانگێکه وه‌کو ههنگاوێکی بجوک له به‌شی کوردییدا له‌لایه‌ن که‌سانێکی خۆبه‌خشه‌وه به‌شداریی تیادا ده‌کرێت و هه‌موو که‌سێک به ئازادیی بیروبۆچوونی خۆی تیا ده‌رئه‌بڕێت بێ ته‌شهیر و جوێندان و سوکایه‌تی کردن به هیچ لایه‌ن و که‌سێک، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی نیگه‌رانی و هه‌ڵویست وه‌رگرتنه ئه‌وه‌یه که ئێواره‌ی ڕۆژی 15/6/2010 دوای هه‌وڵی چه‌ند ڕۆژیی له لایه‌ن که‌سێکه‌وه ئه‌و ژووره هاک کرا به ناوی (XX mala_bzhar_5 xX) که لای زۆربه‌ی ئه‌وکه‌سانه‌ی پاڵتاک به کاردههێنن ئه‌و که‌سه که‌سێکی ناسراوه‌و ده‌زانرێت له چ ده‌زگایه‌کدا کار ده‌کات
ئێمه وێڕای ئه‌وه‌ی سه‌رکۆنه‌ی ئه‌و کاره تاوانکارییه ده‌که‌ین ده‌رحه‌ق به ئازادیی وده‌نگی مافی مرۆڤی کورد، داواش له هه‌موو کوردێکی دڵسۆز‌و ڕۆشنبیری گه‌له‌که‌مان ده‌که‌ین که ئه‌و کاره ڕه‌ش و قێزه‌ونه سه‌رکۆنه بکه‌ن و به هێندی وه‌ربگرن چونکه ئه‌وکاره له خۆیدا هێرش کردنه بۆ که‌رامه‌تی مرۆڤی کورد که ده‌بوو ئه‌و که‌سه‌ی به‌م کاره هه‌ستاوه ته‌نیا بیرێکی له ناوی ژووره‌که بکردایه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر لای ئه‌و مانایه‌ک ده‌به‌خشێت
له لایه‌کی تره‌وه‌و به‌و په‌ڕیی ناڕه‌زاییه‌وه داوا له‌و ده‌زگایه ده‌که‌ین که ئه‌و که‌سه کاری تیا ده‌کات که وه‌ڵامی ئه‌م نووسینه‌مان بده‌نه‌وه وهۆی هه‌ستان به‌و کاره ئاشکرا بکه‌ن تا دڵنیا بین که ئایا ئه‌م کاره له دیدێکی تاکه که‌سیه‌وه ئه‌نجام دراوه یان به نه‌خشه داڕشتن بووه؟
ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا ئێمه ئه‌و کاره به پێشێلکارییه‌کی گه‌وره‌ی مافی مرۆڤی کوردی داده‌نێین و له هه‌وڵدا ئه‌بین هه‌ستین به که‌مپین دژی ئه‌و کاره و هاوشێوه‌کانی و زانیاری زیاتر بڵاوبکه‌ینه‌وه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست