بەرێوەبەرى پەروەردەى دەربەندیخان و(شارەزوور)چیەتى

Monday, 11/04/2011, 12:00



ئەم بەرێوبەرەش وەكو تەواووى ئەو بەرپرسانى تری هەرێم خەڵات و دیارى حیزبى دەستەڵاتەبۆ خەلكى ئەم هەرێمە بە گشتى و خەڵكى دەربەندیخان بەتایبەتى بۆیە باشى لێ جاوەرێ ناكرێ،زەحمەتە نەك رەحمەت،گەندەڵە نەك خزمەتكارى میلەت ،دەروێشیكى حیزب وناوچەگەریكى ناوچەكەى خۆیەتى.بۆ سەلماندنى ئەم ڕاستیانەش كۆمەڵیك بەڵگەى (مه‌لمووس)وحاشا هەڵنەگرن و ووجودى هەیە ،بۆ نمونە لەكۆى(137) خویندكارى دامەزراو لە ساڵى 2010زدا(100) خوێندكاری دامەزراویان خەڵكى دەرەوەى شارەكەن و زۆرینەیان خەڵكى (شارەزور)بە پلەى یەكەم كە (ناچەى خۆیەتى) ئەنجا ناوچەكانى گەرمیان و سلێمانى ..هتد كە بە واسیتەو تەزكیەى دامەزراون.شایەنى با سە رێژە كى بەرچاوى خویندكارانى ئەم شارەش بونەتە قوربانى دەستى ئەم بەرێوەبەرە گەندەڵەى حكومەت كەوا هەند ێكیان پاش سێ ساڵ لە دانەمەزراندن كەوا خەڵكى شارەكەشن و لە رووى دامەزراندنەوە بە نمرەوجۆرى بڕوانامەوپسپۆریشەوە هیچیان كەمتر نەبووە تەنها ناوچەو واسیتە ریگرى بوە لە بەردەم دانەمەزراندنیان بۆیە بێ ئومێدى باڵى كێشاوە بە سەریانداوچاوەڕێى هەڵهاتنى خۆرى ئومێد دەكەن كە نەمانى گەندەڵكارەكانە بە هۆى شۆرشى سپى خۆپیشاندەرانەوە دژى گەندەڵى لە سەراى ئازادى و ناوچە كانى ترى هەرێمى كوردوستانەوە.
.

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە