جەمال عەبدوڵا و بەڵگەكانى؟!

Saturday, 23/04/2011, 12:00


ڕاستە ئەم پیاوە ناوى جەمالە ،بەلام هیچ جوانى و جەمالەیەك لە كەسایەتیدا بەدى ناكرێت،بەهۆى ئەوەى كەوا هییچ سیفاتێكى مرۆڤایەتى لە كەسایەتى ئەم پیاوەدا نەماوە وەكو (ویژدان و بەهاى ئەخلاقى و راستگۆیى وسلوكى قسەكردن...هتد)، وە هەر ڕۆژیك وەكو ئامرازێكى درۆكردن بۆ دەستەڵات و چڵپاوخۆرى دەستەڵات و كۆیلە یەكى دەستەڵات، لە سەر شاشەى كەناڵەكانى دەستە ڵات میواندارى دەكرێت وئەو كەناڵە بە تەواوى قۆرخ دەكات بۆ درۆكردن وناوزراندن و تۆمەت لێدانى كەسایەتیە دیارو خاون هەڵوێستەكانى ئەم هەرێمە بەڕۆشنبیرە ئیسلامى و عیلامانى یەكان و ئۆپۆزسیون وخۆپیشاندەرەكانیشەوە كە لە 17/3وە تاكو ئێستا لە بەرژەوەندى خەڵكى ئەم هەرێمەدا لە خەبات دا بوون (خەباتى مەدەنى) و خاوەن هەڵوێستى جوامێرانەى خۆیان بوون جێگەى دەستیان دیار بوو خۆشەویستیان لاى هاوڵاتى(غەیرە دەستەڵات)پەیدا كردبوو با ئەو كەسانەش رابردویان پاك نەبووبێت بەڵام ئێستا لە بەرەى گەل دان هەوڵ دەدەن بۆ ئازادبوونى گەل لە زوڵم و ستەمى دەستەڵات و تاوانبارانى ناو دەستەڵات سنوردار دەكەن بۆ ئەوەى چی دى دزى و گەندەڵى ویارى كردن بە چارەنوسى گەل وهاونیشتمانیان و هاوڵاتەیەكانى خۆیان نەكەن ،بەڵام ئەم كابرایە بەردەوام بە خۆى و گۆڤارە چەواشەكارەكەیەوە كە گۆڤارى (بەڵگەیە)بەردەوام لە هەوڵى جوانكردنى دەستەلاتى جەلادى (ى،ن،ك)و(پ،د،ك)وهەموو ئەو كەسە بكوژانەیە كەوا دەستیان بە خوینى ڕۆڵەكانى ئەم هەرێمە سوور بووە لە ڕابرد و ئێستادا،كاك جمال (ویژدانى خۆى دەفرۆشێت بە پارە)،(درۆ دەكات و ئافەرینى جەلادەكان وەردەگرێت)،(خەڵك تاوانبار دەكات و تاوانبار دەبەخشیت) ،(یاسا شكێنى دەكات و باس لە یاسا دەكات)،(هەڕەشە دەكات و دەترسێت لە هە ڕەشە)(قسە دەكات و سلوكى قسەكردنى نیە). ئەمانە ئەوەمان بۆ دەسەلمێنێت كەوا ئەم پیاوە بەناو ڕۆشنبیرو دورخراوە لە دەستەڵات و بێزراو لە بەرچاوى گەل وا دەزانێت خەڵكى ووتەو درۆكانى بە هەند وەردەگرێت وكارى پێدەكات و ئەو بەڵگانەى كە بۆ خۆشەویستخستنى دەستەڵات لاى خەڵك ،بڵاو دەكاتەوە دەستەڵات خۆشەویست تر دەكات لاى خەڵكى بەڵام ئەفسوس بو ئەم كابرابە كەوا خەڵكى هوشیارەو با بەتیانە بیر دەكاتەوە باش و خراپ جودا دەكاتەوە و زاڵم و مەزڵوم دەناسێتەوە،نەك كەسانى وەك تۆ كە عشق و خۆشە ویستیت بۆ پارە پارەو دەستەڵات سیفاتە جوانەكانى مرۆڤایەتى لا نەهێشتویت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە