کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەستەكەى هەڵۆى برایم ئەحمەد ئاشكرابوو!!!!

Thursday, 23/07/2009, 12:00


لە نێو سەرجەم كاندیدەكانى پۆستى سەرۆكایەتى هەرێم بۆ پەرلەمانى كوردستان تەنها كە ژمارەیان پێنج كەسە، دەستەكەى هەڵۆى برایم ئەحمەد وەك رۆژى رووناك ئاشكرایە,
لە سەرەتاى بڕیاردانى مەسعود بەرزانى لە پەرلەمانى كوردستان بۆ هەڵبژاردنى سەرۆكایەتى هەرێمى كوردستان راستەخۆ لە لایەن خەڵكەوە، ترسى ئەوەیان هەبوو كە كەس ركابەرى مەسعود بەرزانى نەبێت، هەرێمى كوردستانیش بە دەسەڵاتاێكى دیكتاتۆر وەسف بكەن. بەڵام جەلال تاڵەبانى مەسعود بەرزانى بێخەم كردبوو داشێكى هەیە چۆنى بوێت ئاوا ئەتوانێت بیجوڵێنێت، ئەو داشەش هەڵۆى برایم ئەحمەدە.
جەلال تاڵەبانى لە ساتە وەختێكدا ویستى كۆمەڵێ خەڵكى رسواو بێشەخسیەتى چڵكاو خۆرى بۆ دەركەوێت بە هەڵۆى ووت خۆت جیا بكەرەوە، ئەوەبوو یەكبوونیان پێكهێنا، دواتر بە بڕێك پارە گەڕانەوە ناو یەكێتى، دواتر لەسەر عومەر فەتاح بنووسە زۆر ئەڕوات، ئەویش بۆیاتن نوسى و بەناوى خۆیەوە بڵاویكردەوە، عومەر فەتاح تەنها بەوە رازى بوو لەو مەسەلەیە خۆشبیبَت، بەوەى لە كوردستانى نوێ بنووسن هەڵۆ هیچ پەیوەندییەكى بە یەكێتییەوە نییە، جەلال تاڵەبانى پێیوتبوو رازیبە، ئەویش رازى بوو.
ئەمانەو زۆر حیكایەتى گاڵتەجاڕى تر كە بەهەڵۆ كراوەو چۆنیان ویستبێت ئاوا جوڵاندویانە، ئەمجارەیان دواى سەردانێكى بۆ بەغدا بۆ لاى جەلال تاڵەبانى پارەیكى زۆرى بۆ سەرف كردوو وتى خۆت كاندید بكە بۆ سەرۆكایەتى هەرێم، ئەمانە كۆمەڵێك نهێنین رەنگە باوەڕكردنیان قورس بێت بەڵام ئەوەى بەڵگەیەو لەبەرچاوە ئەوەیە هەڵۆى برایم ئەحمەد لە جیاتى ئەوەى هێرشى قسەى لەسەر هەژدە ساڵى حوكم رانى مەسعود بەرزانى بێت بەو هەموو كەم و كوڕییەى كە هەیە، كەچى هێرش ئەكاتە سەر دكتۆر كەمال میراو دەلى، دیارە مەبەستم ئەوە نییە بڵێم میراودەلى باشە، لەبەرئەوەى باوەڕم بە سیستەمى سەرۆكایەتى هەر نییە، لەبەرئەوەى رێگە خۆشكەرە بۆ حوكمە دیگتاتۆریەت. پێشمەرگەیەكى كۆن بۆى گێڕامەوە جارێكیان جەلال تاڵەبانى بڕێك پارە ئەداتە دوو كەس نزیكى خۆى بۆ ئەوەى بازرگانى پێوە بكەن و داهاتەكەى بۆ یەكێتى بگەڕ]َتەوەو قازانجێكى زۆر بكەن، یەكێك لەوانە هەڵۆى برایم ئەحمەد ئەبێت كە زۆرى پارەكەى لا ئەبێت، بەڵام هەڵۆ بە قوماركردن لە وڵاتانى ئەوروپا دۆڕاندویەتى، لە رۆژەوە جەلال تاڵەبانى چۆنى ویستبێت ئاوا جوڵاندوویتى. لەبەر ئەمەیە هەڵۆ دەستەكەى كەشفەو داشەكى جەلال تاڵەبانییە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە