خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی کوردستان کوردستانیانی به‌ڕێزی ده‌ره‌وه‌ی وڵات
Wednesday, 18/11/2009, 12:00
دوایی ئه‌وه‌ی کۆمسێۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان ڕایگه‌یاند له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراقدا 19 ملێۆن هاوڵاتی عێراق مافی ده‌نگدانیان ده‌بێت له‌کۆی سه‌رجه‌م دانیشتوانی عێراق کهخهمڵێنراوه به 32 ملێۆن و 274 هه‌زارو 528 هاوڵاتی، به‌وهۆیه‌شه‌وه ژماره‌ی کورسییه‌کانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له 275 کورسیه‌وه بۆ 323 کورسی زیاد ده‌کرێت ،که‌به‌پێی ده‌ستوور بۆهه‌ر 100 هه‌زار که‌س کورسییه‌کی به‌رده‌که‌وێت.
به‌تووندی ئهوزیادکردنه بێسه‌روبه‌ره‌یه ره‌تده‌که‌ینه‌وه و پێمانوایه ،ئهمهپیلانیکی به‌رنامه بۆدارێژراوی ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌یه دژ به‌گه‌له‌که‌مان ،که‌ئه‌مه خۆی له که‌مکردنه‌وه‌ی هه‌ستیار وترسناکی قورسایی سیاسی ودیموکراسی گه‌لی کوردستاندا ده‌بینێته‌وه‌و رێگه‌خۆشکه‌ریش ده‌بێت بۆ که‌مکردنه‌وه وله‌باربردنی ده‌سکه‌وته‌کانی میلله‌ته‌که‌مان که‌پاش سه‌ده‌یه‌ک له‌خه‌بات و قوربانیدان له‌مڕۆدا به‌شێکی توانراوه مسۆگه‌ر بکرێت، که ئه‌یانه‌وێت له‌ژێر په‌رده‌ی دیمۆکراسی و هه‌ڵبژاردندا به‌ئه‌نجامی بگه‌یه‌نن.
پێمان وایه دابه‌شکردنی کورسییه‌کانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌پشت به‌ستن به‌پسوڵه‌ی خۆڕاکی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق میکانزمێکی دژبهههموو شێوازێکی زانستیانه‌ی واقعی ئاماری ڕاسته‌قینه‌ی دانیشتوانه، له‌کاتێکدا به‌رله‌چه‌ند مانگێک له‌مه‌وبه‌ر خودی وه‌زیری بازرگانی عێراق له‌سه‌ر گه‌وره‌ترین گه‌نده‌ڵی له وه‌زاره‌تی بازرگانیدا له‌لایان په‌رله‌مانی عێراقه وه بانگهێشتی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران کرا بۆ لێکۆڵینه‌وه‌و پاشان له وهزهراتهکهی دوور خرایه‌وه‌و درایه دادگا، چۆن ده‌کرێت بۆ هه‌ڵبژاردنێکی گشتی بۆئهنجوومهنی نوێنه‌ران پشت به داتا‌و ئاماری وه‌زاره‌تێکی ئه‌وها ببه‌سترێت.
نازانین نوێنه‌رانی کورد له‌په‌رله‌مان وحکومه‌تی عێراق چۆن ئه‌م پیلانه داڕێژراوهیان به‌سه‌ردا تێپه‌ڕی!!، پاشانیش سه‌رۆک کۆمار چۆن ڕه‌زامه‌ند بوو له‌سه‌رجێبه‌جێکردنی پیلانێکی شۆڤینیانه‌ی ئه‌وه‌ها!! ئایا ئه‌مه ئه‌و نهبهردیهیه ماوه‌یه‌که ڕاگه‌یاندنی به‌شێک له ده‌سه‌ڵاتداران به‌خه‌ڵکی ده‌ڵێن وشکستیهکانیان به دروشمی بریقه‌دار وچه‌واشه‌کار به میلله‌ت ده‌فرۆشنه‌وه؟
بۆبه‌رچاو ڕوونی ڕای گشتی وکۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان له‌ناوه‌و ده‌ره‌وه کوردستان، خشته‌ی کورسییه‌کانی سه‌رجه‌م پارێزگاکانی عێراق له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ساڵی 2005 دا‌و ، هه‌روه‌ها ئه‌وخشته‌یه‌ی که‌ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر درا بۆهه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق که‌وابڕیاره له 18 کانوونی دووه‌می 2010 دا ئه‌نجام بدرێت بڵاو ده‌که‌ینه‌وه، که‌چۆن و به‌چ شێوازێک بێ گوێدانه هیچ ئامارێکی ڕاسته‌قینه‌ی دانیشتوانی عێراق ئاماره‌کانیان به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌کان ونهتهوهپهرستیانه ده‌ستکاری کردووه‌که له‌هه‌ندێ پارێزگا ڕێژه‌ی زیادبوون گه‌یشتۆته نزیکه‌ی 67% و له هه‌مان کاتدا زیادبوون له هه‌ر سێ پارێزگاکه‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌وماوه‌یه‌دا 9% که‌متره که‌پێمان وایه له‌هیچ شوێنێکی دنیادا نه‌بووه ژماره‌ی دانیشتوانی ووڵاتێک له‌ماوه‌ی که‌متر له پێنج ساڵدا به‌و ڕێژه بێ سه‌روبه‌ره‌یه بخه‌مڵێنرێت که ئهوهدوورهلهههموو پێوانه‌یه‌کی زانستی ،له‌هه‌مان کاتدا گوێ نه‌دراوه‌ته ئه‌وئامارانه‌ی له‌لایان وه‌زاره‌تی پلاندانان و هاریکاری گه‌شه‌پێدانه‌وه پێشکه‌ش به‌وه‌زاره‌تی بازرگانی کراوه، دڵنیاشین وه‌زاره‌تی بازرگانی به‌شێوه‌یی یاسایی مه‌مه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئاماره‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فۆرمی خۆراک وئاماری وه‌زاره‌تی پلاندانان وهاریکاری گه‌شه‌پێدانی هه‌رێمی کوردستانه‌وه نه‌کردووه.
https://www.kurdistanpost.nu/biz/KP_old files/pdf_files/halbjardn2010.pdfکوردستانیانی به‌ڕێزی ده‌ره‌وه‌ی وڵات
له‌کاتێکدا ته‌واوی پشتگیری خۆمان له هه‌ڵوێستی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم له‌مه‌ڕ ئه‌م ناهه‌قیه به‌رامبه‌ر به میلله‌ته‌که‌مان له وڵات وده‌ره‌وه‌ی ده‌که‌ین، داواکاریشین له سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و پاڕڵه‌مانی کوردستان لێکۆڵینه‌وه‌ی وورد بکه‌ن له ڕۆڵی به‌رپرسان ونوێنه‌رانی کورد له به‌غدا له داڕشتن وتێپه‌ڕاندنی ئه‌و یاسای هه‌ڵبژاردنه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێڕاق. له‌هه‌مان کاتیش‌دا داوا له کوردستانیانی ده‌ره‌وه ده‌که‌ین که پشتگیری له هه‌ڵوێستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وفراکسیۆنهکهی بکه‌ن له‌م دۆخه هه‌ستیاره‌دا.
*ئه‌نجومه‌نی گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له هۆڵه‌ند
17 نۆڤه‌مبه‌ری 2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست