کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕۆڵی ڕاگه‌یاندن

Wednesday, 20/04/2011, 12:00






چه‌ند مانگێك به‌ر له‌ ئیستا له‌ ئه‌نجامی ئه‌و زۆر بۆ هینانه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆی كوردستان بۆ سه‌ر وه‌زیری نه‌وتی حكومه‌تی هه‌رێم، كه‌ ئێستا پێویسته‌ به‌ وه‌زیره‌ ونبوه‌كه‌ی ناوببه‌ین چونكه‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه‌ كه‌س نه‌یبینیوه‌ له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن و له‌به‌ر چاوی ڕاگه‌یاندن كارانی كوردستان ڕایگه‌یاند، كه‌ له‌ ماوه‌ی 1 تا 3 مانگی تر حكومه‌تی هه‌رێم به‌نزینی ئۆتۆمۆبێل و فڕۆكه‌ به‌رهه‌م دێنێت و كوردستان ده‌بێته‌ خاوه‌نی به‌رهه‌می خۆی له‌ ڕوی سوته‌مه‌نیه‌وه‌ و نرخی به‌نزین و سوته‌مه‌نیه‌كانی تریش داده‌به‌زێت و باشترین جۆری به‌نزینیشه‌، كه‌چی ئه‌وه‌ چه‌ندین مانگ به‌سه‌ر ئه‌و ماوه‌ی كه‌ ئه‌و داینا بوو تێپه‌ڕی كرد و كه‌سیش ته‌نها یه‌ك لیتره‌ به‌نزینی كوردستانی نه‌بینی جگه‌ له‌ ئێران و ئه‌فغانستان (چونكه‌ به‌رهه‌می پاڵاوگه‌ی كه‌وروگۆسك گه‌یشته‌ ئه‌فغانستانیش) كه‌ له‌ پاڵاوگه‌ی كه‌وروگۆسك پاڵێورابێت، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ یاریكردنه‌ به‌ عه‌قلی تاكی كوردی و هێوركه‌ره‌وه‌یه‌كی باشیش بو بۆ راگه‌یاندنه‌كان و سه‌رجه‌م ده‌زگاكانیش توشی ئه‌م داوه‌ بون و به‌ مانشێتی گه‌وره‌ نوسیان هه‌رێم به‌نزینی نایاب و به‌نزینی فرۆكه‌ ده‌پاڵێوێت. دوای ئه‌مه‌ بێده‌نگیه‌ك دروست بوو له‌لایه‌ن ڕاگه‌یاندنه‌كان و هیچ ده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندن جارێكی تر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ی نه‌وروژاند و ئه‌مه‌ش گومانی لای تاكی كورد دروست كردوه‌ . ئایا ئه‌م وروژاندنه‌ی ئه‌و كات فه‌بره‌كه‌یه‌كی راگه‌یاندن بوو یاخود مه‌به‌ستێكی له‌ دواوه‌ بو و مه‌به‌سته‌كه‌یان هێنایه‌دی وهه‌واڵ و كاسیته‌كانیش چونه‌ ناو ره‌فه‌ تۆز لێنیشتوه‌كانی ده‌زگاكان ئایا ئۆپۆزسیۆن و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن به‌م شیوه‌یه‌ كار ده‌كه‌ن ؟ ئایا ئه‌مه‌ هه‌موو به‌دواداچونه‌كانیانه‌ بۆ مه‌سه‌له‌ كان و كاره‌كانی حكومه‌ت و به‌ڵێنه‌كانی ؟ ئایا پیویست نیه‌ كه‌ راگه‌یاندن چاودێر بێت له‌ به‌رنامه‌و كاری حكومه‌ت ؟ ئایا پێویست نیه‌ داوابكات په‌له‌ بكریت له‌ جێ به‌جێ كردنی به‌ڵێن وكارنامه‌ی حكومه‌ت ؟ئه‌گه‌ر باسی ئه‌وله‌ویه‌ت بكرێت ئه‌وه‌ كێشه‌ی ڕۆژانه‌ی خه‌لكه‌ و ئه‌وله‌ویه‌تی ژیانی خه‌لكه‌ ئایا بینیوتانه‌ كه‌برسیه‌تی له‌سه‌ر كابرایه‌كی برسی رابوه‌ستیت و نه‌یكوژێت تا ئه‌وله‌ویا‌ته‌كانی تری جێ به‌جێ ده‌كات؟ بێگومان دروست بونی ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م به‌ به‌دواداچونی ورده‌كاریه‌كان دروست ده‌بێت چونكه‌ هه‌رده‌م داواكاری خه‌ڵك داواكاری ساده‌ و بچوك بوه‌ . له‌و ڕۆژانه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا ڕاگه‌یاندنه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ به‌دواداچونیان بۆ نامه‌ی دكتورای یه‌كێك له‌ وه‌زیره‌كان كردبوو و تیایدا وه‌زیره‌ دكتۆره‌كه‌ له‌ هه‌ندێك شوین هه‌ندێك دێڕی نامه‌یه‌كی دكتۆرای تری وه‌رگرتبوو به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ به‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی بكات و ئه‌م به‌ڵگانه‌یان خسته‌ ڕوو و ده‌ستبه‌جێ وه‌زیره‌كه‌ ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه‌ و داوای لێبوردنی كرد و زانكۆیه‌كه‌ش دوباره‌ نامه‌كه‌ی هه‌ڵده‌سه‌نگینێته‌وه‌ و ره‌نگه‌ توشی دادگایی ببیت چونكه‌ فێڵی له‌ خه‌ڵك و حكومه‌ت كردوه‌ و دكتۆراكه‌شی لێوه‌ربگرنه‌وه‌ ، من ناڵێم با راگه‌یانده‌كانی ئێمه‌ش وابن چونكه‌ ڕێگری له‌به‌رده‌میان زۆره‌ و كوردستان زۆری ماوه‌ وه‌كو ئه‌ڵمانیای لێبێت و به‌تایبه‌تیش راگه‌یاندن له‌ كوردستان به‌پڕۆفیشنه‌ڵ دروست نه‌بووه‌ و ئاره‌زوو بووه‌ تا ئیستا وا له‌م سه‌رده‌مه‌خه‌ریكه‌ هه‌ندێ كادری باش دروست ده‌بن به‌ڵام ئه‌مه‌ مانای ئه‌وه‌ نیه‌ كه‌ تۆ له‌گه‌ڵ ڕودانی هه‌رپێشهاتێك ئه‌و شته‌ی كه‌ پێشتر كارت بۆی كردوه‌ و گه‌یاندوته‌ شوێنێكی باش و قۆناغێكی باشت لێیبڕیوه‌ فه‌رامۆشی بكه‌یت وه‌كو ئه‌وه‌ی هیچ نه‌ بوبێت و ئه‌و هه‌موو ئیمكانات و هێزه‌ مرۆییه‌ت تێیدا خه‌رج كردووه‌ بیهێنیته‌وه‌ خاڵی سفر بۆیه‌ ده‌بێت راگه‌یاندنكار و ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان وشیارانه‌تر مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ بابه‌تی ڕه‌خنه‌ لێگیراو بكه‌ن و به‌دواداچونی بۆ بكه‌ن، خۆی پێویسته‌ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ كاری له‌سه‌ر كردوه‌ ئه‌و به‌دواداچون بكات و ئه‌گه‌ر به‌ڵێنی حكومه‌ت یان هه‌روه‌زیرێك هه‌فته‌یه‌ك دواكه‌وت له‌و ماوه‌ی كه‌ دیاری كردبوو دوباره‌ بابه‌ته‌كه‌ بوروژێنیته‌وه‌ و هۆی جێ به‌جێ نه‌كردنی به‌ڵێنه‌كه‌ش ده‌ربخات، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ كار له‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌كه‌ن ئاراسته‌ ده‌كرێن ،و یه‌ك كه‌سیش ئاراسته‌یان ده‌كات بۆیه‌ ئه‌م تاكه‌ كه‌سه‌ ناتوانێت بپڕژیته‌ سه‌ر هه‌موو شته‌كان، بۆیه‌ پێویسته‌ كه‌ ڕاگه‌یاندنه‌كان ببن به‌ دامه‌زراوه‌ به‌مانای وشه‌ و ڕێگه‌ به‌ په‌یامنێر و هه‌واڵ نوس و ته‌واوی كادره‌كانی تر بدریت بۆ ئه‌وه‌ی داهینان بكه‌ن و له‌ بری ئه‌وه‌ی ئاراسته‌ بكرێت خۆی به‌دوای بابه‌تی باش دابچێت و به‌دواداچونی بۆ بكات بۆ ئه‌وه‌ی ببنه‌ جێگای متمانه‌و گومانی خه‌لك بڕه‌وێننه‌وه‌ هه‌رچه‌نده‌ كاری زۆر باش كراوه‌ بۆ مۆدێرنه‌كردنی راگه‌یاندی سه‌ربه‌خۆ و خه‌ریكه‌ له‌ ناو ئه‌و بازنه‌یه‌ بینه‌ ده‌ر كه‌ به‌ناوی داده‌سورانه‌وه‌ به‌ڵام له‌گه‌ل ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی كه‌ له‌ جیهان ڕویانداوه‌ هێشتا زۆر كه‌مه‌ چونكه‌ چاوه‌ڕێی زیاترتان لێده‌كرێت.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە