کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کۆنفراسێ سێهەمی گەنجان و شەری کورد و بارزانی "1"

Friday, 05/04/2013, 12:00


بە ئامانجی بەشداری کردن لە سێهەمین کۆنفراسی نەتەوەیی گەنجانی کورد لە رۆژ ئاوای کوردستان لەگەڵ هاو رێبازەکانم لە کۆمەڵەی گەنجانی ووڵات پارێز هەروەها گەنجانی پارت و رێخراوەکانی دی لە باشوری کوردستان کەوتینە رێێ بەرەو رۆ ژئاوای کوردستان
کۆنفراسی نەتەوەیی ماوەی سێ ساڵە دەبەسترێت بە ئامانجی یەك دەنگی گەنجانی کوردو چارەسی ئاقڵانەی کێشەکانی هەر ٤ بەشی داگیر کراو، کۆنفراسی یەك لەساڵی "٢٠١١"ولە پایتەختی کوردان شاری ئامادی باکوری کوردستان بەسترا و کۆنفراسی دوو لە باشوری کوردستان و لە شاری هەولێر لە هەمان کۆنفراسدا بڕیار درا کۆنفراسی داهاتوو لە رۆژ ئاوای کوردستان ببەسترێ.

ماوەی سێ مانگ زیاتر لیژنەی ئامادەکاری کۆنفراس دەهاتن و دەچون بۆ باشور و رۆژ ئاواو و باکوری کوردستان بە مەبەستی پەیوەندی گرتن لەگەڵ لایەنەکان و راگۆرینەوە لەسەر کۆنفراس ئێمە هەر لەگەڵ گەیشتنی لیژنەی ئامادەکار قسە و باسی خۆمان کرد و ئامەدی هەرجۆرە ئەرکێك و پێشنیار بۆ سەرخستن و بەستنی کۆنفراس دەربری و هەروەها وەك یەکەم لایەن لە باشوری کوردستان بریارمان دا بەشداری کۆنفراس بین لەسەر ئەو ئەساسە لیژنە داوای لیمان کرد ئەندام بنێرینە رۆژئاوا بەمەبەستی جێگرتن لە لیژنەی ئامادەکار هەربۆیە ئەندامیکی خۆمان تەڤلی رۆژئاو و لیژنەی ئامادەکار کرد پیویستە ئەوەش بوترێ کە داواین لە سەرجەم لایەنەکان کرد بەڵام هەڵە نەبم ئەوان ئەندامیان نەرد
لەگەڵ ساتەوختی بینینی لیژنەی ئامادەکار هەیەجان گرتبومی و دەم خواست بە زووترین کات بەشێکی داگیر کراوی نیشتیمانم کەئێستا ئازاد کراوە ببینم چەندە دەمخواست بەشداری کۆنفراس بم دوو هێندە ببینی رۆژ ئاوای کوردستان و خەڵکەکەی سەرنجام کۆمەڵەکامان لە دوای کۆبونەوەی خۆی ئەو متمانەی بە من و هەندێك هەڤاڵم بەخشی تا وەك نوێنەرانی کۆمەڵەی گەنجان وتاکێکی باشوری کوردستان بەشدری کۆنفراس بین

هەر لە سەرەتای هاتنی لیژنەی ئامادەکارەوە بۆ باشوری کوردستان ئاستەنگی لە لایەن پارتی دیموکراتەوە دەستی پیکرد جاری یەکەم نەبێ سەرجەم هاتنەکانی وەفدەکە بە رێێ قاچاخ دەهاتنە باشوور پارتی بەمەوە نەوەستا لەیەكەم کۆبونەوەیدا پێشنیاری بۆ لیژنە کردبووە تا کۆنفراس لە رۆژئاودا نەکرێ بەبیانوو گەلیکی زۆر کە زەقترینیان رەوشی ئەمنی بوو دەکرێ ئەمە وا پێناسە بکرێ بە جەنگی یەکەمی گەنجانی پارتی و کورد لەدوای کۆبونەوەیەکی زۆر لە لیژنەی ئامادەکاری کۆنفراس لەگەڵ گەنجانی پارتی بریاریان دا بەشدار نەبن ! بە بیانوی نالەباری رەوشی ئارامی
لە راستیدا مرۆڤ ئەوکاتە مرۆڤی راستەقینەیە کە خاوەن بەڵێن و قسەی خۆی بێت لە کۆنفراسی دوودا کە لەژێر هەژمنونگەرایی پارتیدا بەرێوە چوو بریار درا بوو کە کۆنفراسی داهاتوو لە رۆژ ئاوا ببەسترێ سەرەتای بێرێزی بە خۆیان و ئیرادەی گەنجان لەو ساتەوە دەستپێدەکات کە بریاری بەشدار نەبووەن دەدەن هەر ئەمە شە کەگەنجای کورد و تاکی کورد دەبێت شرۆڤەی بۆ بکات ئایا هێزێك خاوەن بەڵینی خۆی نەبێت دەبێت چی لێ بخوازی ، ئەوەشی تا ئاستێك ئێمە دەزانین کە لەناو پارتیدا جگە لە بنەماڵە و خودی بارزانی هیچ جۆرە قسەیەك نیە لە کۆنفاسی دوودا و بەبەشداری سەرۆکی پارتی و بەناو سەرۆکی هەرێم بڕیار درابوو کە کۆنفراسی داهاتوو لە رۆژ ئاوا بێت ئایا کە سێک کە رێز لە قسەو بۆچونی خۆی و پارتەکەی نەگرێت دەبێت چی بێت ؟!
بێرێزیەکی دی پارتی و گەنجانی بەرامبەر کورد ئەوە بوو کە بریار درا بوو لەبەر پیرۆزی و گەورەی کارەساتی هەڵەبجە کۆنفراس لە ١٢/ تا ١٦ ئادار ببەسترێ و گەنجان لە کۆنفراسدا وەبیری داگیر کەری بهینەوە کە هەڵەبجە لەیاد ناکرێ و خاوەنی هەیە و حەق دەخوازێ لە ئەنجامدەرانی بەڵام بە هۆی ئاستەنگی پارتیەوە دواخرا بۆ ٢٦/٣ کە ئەمە بە بروای من بێرێزیە بە کورد و هەڵەبجەیەکان
بەوەشەوە نەوەستان کە یاری بە سونبولی نەتەوەیەك دەکەن بۆ ماوەی ٣٠ کاتژمێر وەفدەکانی باشور و زیاتر لە ٥٠ کاتژمێر وەفدی باکور و ئەورپایان وەستاند لەسەر سنوریکی دەست کرد کە دوژمن بۆی داناوین و ئێمە دەمانوەێت لایبەین ، کاتێك چومە لای ئاسایشێك لە سەر سنوری دەستکردی فیشخابوور پێێ وتم جگە لە فەرمانی بارزانی هیچ کەس ناتوانێ بێرەدا بپەرێتەوە ئەوەم بیر هاتوە کە لۆزان و قەسەری شیرین هەرماوە گەر ئەو کات بەدەستی داگیرکەر و بێگانە سنور دیاری کرابی ئەمرۆ بەدەستی کوردە بۆیە لای من و سەرجەم گەنجان شتێکی سەیر بوو تاکێکی کوردی و هێزێك هێڵ بۆ جوگرافیای کورد بکێشێ لە کاتیکدا بە ملێۆنان مرۆڤی کورد قوربانی و شەهیدی داوە تا ئەوو ئەو هێڵە بسرێتەوە

پارتی و خودی بارزانی ئێمە باش دەناسێ کە گەنجانی کورد و کارکەر لە سەرهێڵ و فەلسەفەی ئاپۆیی گوێ نادەین بە فشار و زەخت ئامانجی ئەو بێزار کردن بوو بە گەنجانی هێزەکانی دیی تا لەو رێگەیەوە وایان لێبکات کە ئیرادەیان بشکیێنێ و بگەرینەوە بۆ شوێنی رۆژانەیان لە راستیدا مۆراڵی گەنجانی هێزەکانی دی باشور بێ وێنە بوو و ئامادە نەبوون ئیرادەیان تەسلیمی پارتی بکەن سەرەنجانم بە تیکۆشان و بەرخۆدانی گەنجان وامان کرد شەرم بیان گرێ و سنور بەکەنەوە
بەڵا‌م شەری ئەوان کۆتا نەهاتووە
پاشتر باسی دەکەین

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە