کۆنفراسێ سێهەمی گەنجان و شەری کورد و بارزانی"3"
Wednesday, 10/04/2013, 12:00
لە کاتیکدا ئەمە دەنوسم مشت و مرە لەسەر درێژ کردەوەی ماوەی سەرۆکایەتی هەرێم کە ئەمە جگە لەوەی کاریکی نادەستوری و نادیموکراتیە هاوکات گاڵتە کردنیکە بە ئیرادەی گەلی کورد
ئەمە بۆیە باس دەکەم چونکە پەیوەندی بە بابەتەکەی ئیمەوە هەیە ، ئیمە دەزانین پارتی هێزی دەسەڵات دارە لەبەرامبەریدا هێزێك هیە بەناوی ئۆپۆزیسێۆن لەناو یدا "یەگرتوو، کۆمەڵی"بەناو ئیسلامی جێدەگرن
ئەوەشی دەزانرێ ئەمان لەگەڵ دریژ کردنەوەی ماوەی حوکمرانی بارزانیدان
ئەوەی منی سەرسەم کردووە ئەم دوو لایەنە ٢٤ کاتژمێر لە باوەشی دەسەڵات بە گشتی و پارتیدان بەتایبەتی بەڵام وەك دژبەریان خۆیان دەناسێنن گەنجێکیش نیە لە حیزبەکەیاندا بوەستیتەوە
فازیل میرانی راستی گوتوە و هیج کات لەو وتەیەی بە گومان نیم کاتێك دەڵێت "ئێمە و یەگرتوو لقی یەك دارین "
ئەم وتەیە رۆژانە لە کارو کردەوەی یەگرتودا دیارە کاتێك گەنجانی پارتی بەشداریان نەکرد لە کۆنفراسی نەتەوەیی گەنجاندا کۆمەڵ و یەگرتوو کرنوشیان بۆ لێدوانەکی ئومێد خۆشان و بردوو هاوپەیمانی و مسێکی خۆیان بۆ ئاغاکەیان دوپات کردووە
شەری ئێمە لەگەڵ بارزانیە ئەمانیش دەستو پێوەندی ئەون بۆیە قسەکردن لەسەر ئەوان بەباش نازانم چون هیچ جۆرە جودایەکیان نیە لە روی کارو کردوە و هزریان تەنها ناوێکە ئەو پارتی دیموکرات ئەمان یەگرتوو کۆمەڵ
دەچینەوە سەر باسی رۆژئاواو و کۆنفراس
کا تێك کەلەسنوریی دەست کرد دەربازی رۆ ژئاوا بوین بەڕێ کەوتین بەرەو شارۆچکەی رومەیلان کە نزیك بە کاتژمێرێك دوور
بوو بێزار نەدەبووی سەرتاپای ئەوە ریگایە سەوزایی بوو لەوی گەل جگە لەوەی لە قۆناخی شۆرشدان بەڵام خەریکی کاریی رۆژانەی خۆشیانن دەشتەکان هەمووی زەوی بە پیتن و بە ڕوبەرێکی فراوان گەنم و جۆی تیدا چێنراوە ئەوەی سەرنجی من و سەرجەم گەنجانی تری راکێشا هەبونی ژمارەیەکی زۆر بیرە نەوتە کە وەك باست دەکرێ نەوتی ئەو ناوچانە هێندەی نەوتی کەرکوکە پارتی ئەمەشی پێهەزم نەکروە سەرجەم ماتۆری ئەو بیرانەی بردووە لە ریگای دەست و پێوەندەکانینەوە وەك گەنجێك باسی دەکرد هەموو ماتۆری بیرە نەوتەکان لە ناوچەیەکی نزیك دهۆك داناروە
لەگەڵ ئەندامیکی داستەی باڵایا گفتو گۆم لەسەر ئەوە بابەت کرد پێراگەیاندم کە ماتۆرەکان زۆر گران نیە بەڵام لە توانای ئەواندا نیە بیکرن هەرچەندە بی ئومێدیش نەبوو دەیوت ئەوە پرسێك نیە دواتر گەل چارەی دەکات
شارۆچکەی رومەیلان ئەسمیلا بونیکی تەواوی پێوە دیارە ئەمە لە کاتیکدا کە گەلی ئەوێ تەعریب کراون رێژەیەکی زۆر عەرەبی بۆ هاوردە کراوە لەگەڵ ئەوەشدا هەر رێژەی کورد زۆرترە و سەرجەم ناوچەکە لە ژیر کۆنترۆڵی کوردایە لە راستیشدا پیکهاتەی ئەوە ناوچەیە بەسەرجەم نەتەوە و ئاینزاکانەوە ئەوەیان دەوێت وەك خۆیان باسیان دەکرد ئەوەن لە ژیر چەتری ئاسایش و یەکەینەکانی پاراستنی گەلدا مافەکانیان پارێزراوە
شارۆچکەی رومەیلان تەنها بیست رۆژێك بوو لە ژیر چنگی رژیمی ئەسەد هێنابویانە دەرێ بەڵام دەت وت بەساڵان ئازاد کراوە هیج جۆرە ئاسەوارێکی شەری پێوە نەبوو رژێم لەوی بەرگریەکی کەمی کردبوو
تا ئاستێکی زۆر ناوچەکە پاکو خاوێن بوو ٢٤ کاتژمێر کارەبای هەبووە
گەر مرۆڤ بەراوردیکی بچووك بکات لە روی ئارامی و پاکو خاوێنی و خزمەت گوزاری و ئاستی رۆشنبیری تاک ئەوە پێشی زۆر ناوچەی باشور دەکەوێت ، مومتەلەکاتی رژیم ئەوەی کەدەستی بەسەردا گیرابوو کەوچکە چایەکی لینەبرابوو وەفدی گەنجانی گۆران و یەکیتی و لایەنکانی دی لە کۆشک و میوانخانەکانی وەزیردابوون کە پێش چەند رۆژێك بۆ ئەو مەبەستە دەرگاکانیان کردبوەوە ، ئیمەو گەنجانی باکوریش لە باڵاخەنەکانی دی رژیم بوین
کۆنفراس بریار بوو کاتژمێر١٠ دەستی بەکرەکانی خۆی بکردایە بەڵام بەهۆی ریگری پارتیەوە و هێشتنەوەی ئێمە بۆ ماوەی ٣٠ کاتژمێر لەسەر سنور کۆنفراس بە بەشداری زیاتر لە ٦٠٠ ئەندام و میوان دوای نیوەرۆ بەسترا
لە دوای مارشی نەتەوەیی ئەیرەقیب و وەستانی خولەکێك بۆ گیانی پاکرەوانی نیشتیمان لیژنەی ئامادەکار وتاری خۆی پێشکەش کرد پاشان وتاری سەرجەم رێکخراوەکانی دی بەشداربوو بە گشتی لە پەیامەکاندا هاتبوو
کە بەبێ بونی سیستم و هزری دیموکراتی مەحاڵە وڵاتیکی ئازاد بونیاد بنرێ پاشان هەڵوێستەکانی پارتی شەرمەزار کراو بانگ لە گەنجان کرا کە نابێت بەهیچ شێوازێك دژی خەباتی نەتەوەیی کار بکەن
سڵاو لە شۆرشی رۆژئاوا و هاوکات هەموو جۆرە پشتیوانیەك بۆ سەرخستنی شۆرش لە رۆژئاوای کوردستان دەربرا لەهەمان کاتدا بانگ لە یەکریزی نێو ریزەکانی گەلی کورد بە گشتی و لەم قۆناخە بەتایبەتی کرا هەروەها پشتگری پرۆسەی ئاشتی لە باکوری کوردستان بەدەستپێشخەری رێبەر ئاپۆ کە لە نەورۆزدا راگەیندرابوو بە هەموو جۆرێ کرا بەم جۆرە دەست کرا بە گفتوو گۆیەکی تێر و تەسەل و رەخنە و پێشنیار لەسەر کێشەکانی گەنجانی کورد
٢ رۆژمان لە کۆنفراس دەرباز کرد رۆژی سێهەمی کۆنفراس تایبەت بوو بە ئەنجام نامەو بریاردان کە ئەمە گورزی کەمەر شکێنە بۆ پارتی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست