چنار سه‌عد ئه‌م جه‌رده‌ی شه‌هیدانی بۆچیه . باشه خۆ حه‌مه‌خانی حاجی دارا له‌راوه که‌روێشکدا کوژرا
Sunday, 15/02/2009, 12:00
له‌سه‌ره‌تاوه یه‌کیه‌تی به پهنارتیهک گۆڵێکی بێ وینه‌ی له پارتی کرد، به‌ناوی پاکسازی له شه‌هیداندا، ئه‌وه‌بو دوای پهنارتیهکه خاتو چنار سه‌عد هه‌ستا به‌برینی 5000 پێنج هه‌زار شه‌هیدی به ناو شمولناکات ، که له‌وه‌زاره‌تی شه‌هیدان ئه‌م ناوه‌یان لێنابو، پێش ئه‌وه‌ی بچمه سه‌ر چۆنیه‌تی گۆڵه‌که‌ی یه‌کیه‌تی ده‌بێ بڵێم ئاخۆ ئه‌و شه‌هیدانه که ناوتان لێنابو شمول ناکات، بۆ کردتان ، باشه که کردتان بۆ بریتان و پێنج هه‌زار خانه‌واده‌ی کوردتان بێ موچهکرد.
یه‌کیه‌تی که هاته ناو وه‌زاره‌تی شه‌هیدان یه‌که‌م هه‌نگاویان گۆڵکردن بو له پارتی دوای ریککه‌وتنه که‌ی چنارو یه‌کیه‌تی له سه‌ر برینی موچه‌ی ئه‌و شمولناکاتانه که بریار بو یه‌کیه‌تیش ئه‌وانه ی خۆیان ببرێت به‌ڵام دواجار یه‌کیه‌تی شه‌هیده‌کانی نادروستی خۆیان به شه‌هیدی سه‌نگه‌ر و دروست هێنایه ناو وه‌زاره‌ت و رایان گه‌یان ده‌توانن هه‌ر شه‌هیدێکی نادروستی ئێمه‌تان دۆزیه‌وه ئه‌و کاته بێمنه‌ت بن له برینی ، چونکه یه‌کیه‌تی هیچ کات هه‌وڵی ئه‌وه‌ی نه‌داوه خه‌ڵکی له خۆی دوربخاته‌وه به‌ڵام به کفره‌و کونێک توانیان پێنج هه‌زار خانه‌واده‌ی کورد له پارتی بکه‌ن ، بۆیه یه‌کیه‌تی به‌رنامه‌ی شه‌ری روبه‌روبونه‌وه‌ی گۆریوه بۆ ئه‌م شه‌ره‌ی که خه‌ڵک له پارتی بکات.
هه‌روه‌ک چۆن پێشمه‌رگه‌کانی له‌به‌غداوه و له میزانیه‌ی جلال تاڵه بانی بۆی دابین کراوه‌و مانگانه له کاتی خۆیدا موچه سه‌رف ده‌که‌ن که‌ئه‌مه‌ش سیاسه‌تێکی دیکه‌ی یه‌کیه‌تی بو بۆ راکێشانی خه‌ڵکانی ناو پارتی و تا ئێستاش ده‌یان کادیرو پێشمه‌رگه‌ی پارتی سه‌نگه‌ریان گواستۆته‌وه ناو یه‌کیه‌تی و پارتیش له گوێی گادا نوستوه.
دیاره ئه‌م جه‌رده‌ش که وه‌زیری شه‌هیدان ماوه‌ی چه‌ند رۆژێکه ده‌ستی پێکردوه ره‌نگه ئه‌مه‌ش جۆره گۆڵێکی تر بێت له پارتی و جارێکی تر بکه‌ونه برینی موچه‌ی چه‌ندین شه‌هیدی دیکه، ده‌بێ له‌م جه‌رده‌دا چی پرسیارێک له خانهوهادهی شه‌هیدان بکرێ ،خۆگه‌ر قسه‌ش له‌سه‌ر چۆنیه‌تی شه‌هید بونیان بێ دیاره که کێ شه‌هیدی راسته قینه‌یه‌و کێ شه‌هیدی بن دیواره ،باشه چنار خان ده‌بێ ئه‌م جه‌رده ته‌حسین شاوه‌یس و حه‌مه‌خانی حاجی داراو حاجی برایم چهرمهگاو ده‌یان کۆنه به‌عسی تر بگرێته‌وه، باشه ئێوه ده‌ڵێن شه‌هید ده‌بێ له سه‌نگه‌ردا شه‌هید بوبێ ئه‌و جا ده‌کرێ به شه‌هیدی شه‌نگه‌ر و دروست ، ئه‌ی خۆ حه‌مه‌خانی حاجی دارا له راوه که‌روێشکدا شه‌هید بو ، بۆ ئه‌مه چی وهڵێمێکتان ده‌بێ، باشه خۆ ئێوه له‌م چه‌ند مانگه‌ی رابوردودا چه‌ند شه‌هیدێکی سه‌نگه‌رتان بری که ئه‌و کاته‌ی سههیدبون ته‌نها گیرفانهکهیان له شێنهو ئاوێنه‌یه‌ک به‌ولاوه هیچی تری تیانه‌بو، ئه‌ی ئه‌وانه‌تان بۆ بری هه‌رله‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وارسیان له له 18 سال به‌ره‌و سه‌ره.
به‌ینی خۆمان بێ ئه‌م جه‌رده ته‌نها رێگایه‌کی دیکه‌یه بۆ ده‌ست که‌وتنی برێک دۆلاری باش له‌سه‌ر شێنی خانه‌واده‌ی شههیدا ن له‌مه زیاتر هیچی تر نیه ، ئه‌گینا شه‌هید که شه‌هیده له‌وه زیاتر داوای چیان لێ ده‌که‌ن.....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست