پەلکێشکردنی تاڵەبانی و گروپەکەی بەرەو دادگای لاهای!
Saturday, 28/11/2009, 12:00
بانگەوازێکی نەبەستراو!
دادگای لاهای کەبە ICC بەناوبانگە،توانای بڕیاری گرتن و سزادانی یاسایی لە ڕێی ئەنتەرپۆلەوە، بەسەر هەموو مرۆیەکی ئەمێنیستی سیاسی و دپلۆماتیش،هەتا گەر سەرۆکی ووڵاتیش بێ،هەیە. کەواتە لەڕوانگەی مرۆڤایەتیەوە دەتوانین بەکۆمەڵێک تاوانی بەڵگەوە،بەسەر تاڵەبانی و گروپەکەی لە دادگای لاهای ساغ بکەینەوە. ئەو تاوانانەی کە قەدەغە و ڕێنەدراوە لە دژی هاووڵاتی چ لە شەڕ و چ لەساتی ئاسایی ئەنجام بدرێت، وەکو دیلکوژی، دەستنەپاراستن لە سیڤێلیان،زەووتکردنی موڵکی هاووڵاتی، دەستدرێژکردن بۆسەر نامووس...هتد.
دادگای لاهای سەرکەوتووانە توانی سەرۆکی پێشووی یوگسلاڤیا"میلاسۆڤێچ" ڕاپێچی دادگا بکاو، دوای سەلماندنی تاوانەکان بەسەر خۆی و ژەنەراڵەکانی سزا بەبەریان ببڕێت. هەروەها سەرۆکی ئێستای سودان عومەر بەشیر کە دەستی لەدروستکردنی سوپای جەنجەوید، لەتاوانەکانی بۆسەر هەرێمی دارفۆر دا هەیە. بەدووری مەزانە بەیانی لەووڵاتێک گیربخواو ڕاپێچی بەردەم دادگا بکرێت.. یا سەرۆکی ئێرانی ئەمڕۆ،بەهەمان شێوە!
جا ئەی هاووڵاتی دڵسۆز و خاوەن ئازاری کوردستان.. موژدەبێ لە ئێوەش. ئەمڕۆ زۆر بە ئاسانی و بێگرفت دەتوانن هاوکارمان بن، لەڕێگەی دادگای لاهای پشتگیری دۆسییەی تاوانەکانی تاڵەبانی و دارودەستەکەی بکەن تا سزاکانی لەسەر بسەپێندرێت. وە ئاگەر هەر بەڵگەێکتان چەنگ دەکەوێت،تکایە یابۆمان بنێرن بەم ئیمێڵە،یا بە ئیمێڵی دادگاکە خۆی بنێرن.
بەڵگەکان بۆ خۆیان دەدوێن:
- ناپاکی بە خوێنی شەهیدانی گشت بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان لە 1966-1996.- پەنجاساڵ قومارکردن بەچارەنووسی نەتەوەیی بۆ نەگەیشتن بە ئامانجی سەرەکی.- هەڵگیرساندنی شەڕی ناوەخۆیی لەبەرەی باشوری کوردستان.- هاوسەنگی لە گروپبەندی و تینووکردنیان بە خوێنی سەری یەکتر لەناو [ ی.ن.ک ].- دامرکانەوەی هێزی ڕاپەریوی خۆپیشاندانی قوتابیان و، ڕێکەوتنی لەگەڵ ڕژێمی دیکتاتۆر.- قامکی لە نەخشەی ترۆرکردنی شەهید د. قاسملۆ، بە هاوکاریکردنی ڕژێمی ئیسلامی ئێران.- دەستڕەنگینی لە پلانی وەگیرهێنانی ئوجەڵان و لاوازکردنی شۆڕشی کورد لە باکور.- لەباربردنی بەندی 140ی دەستوری عێراق لە چوارساڵی سەرۆکایەتی.ئەم خاڵانەی سەرەوە بەڵگەنامەێکن کە پەیوەندی بە هەموو کوردێکی بە شەڕەف و دڵسۆزەوە هەیە. چەندیین تاوانیتر کە سەرتاپای کەسایەتی تاڵەبانی دەگرێتەوەو، نەهامەتی و شورەیی دەبێتە مۆرک بەسەر کوردو لێینابێتەوە. وەکو:
- سەردانی تاڵەبانی بۆ ئێران و چوونی بۆ سەرگۆڕی خومەینی و گریان و شیوەن بۆی.- لە ئەستامبۆڵ باڵە فڕکێ دەکاو شەیدای سیاسەتی دیموکراسیان دەبێ، پ.پ.کەش وەک ترۆریست دەخوێنێتەوە.- لەدەڤەری کۆیە دەستی سەنعان قەسابی کۆنە بەعسی تورکومان ماچ دەکات.- لە سولەیمانی حوسێینیەی شیعە بە دوانزە مۆمەوە دەکاتەوە.. واتە لەپەری چەپ بۆ ئەوپەری ڕاست.- دەستی هەیە لە کوشتنی سەدان ئازادیخوازی سیاسی و ڕۆشنبیری، لە دەر و لەژوور، وەڕەدوونانیان.- بەوپەری لەخۆباییەوە خۆیهەڵدەپەستێرێت لەواژووکردنی لەسێدارەدانی سەدامی دیکتاتۆر، بەبەهانەی ئەندامبوونی لەسۆشیال دیموکراتی نێونەتەوەیی، وەک مرۆڤێکی ڕاستودروست و بێ لە ڕابردوێکی پڕلەتاوان!- خەڵک لەسەر ووتەی جەلالی ووتن لەکوردستاندا بەدەست جەللادەکانی کوژراون.- فڕۆکەوانی لێدەری گازی کیمیاوی، بێشەرمانە و بەئاشکرا بەڕەڵادەکات!ئەمانە و سەدان تاوانیتر، لەئێستاو ڕابردوو و داهاتووش دوبارەبونەوەی دەبێ.. بە چاوداگرتنێک بەدەست دارو دەستەکەی ئانجام دراوە و دەدرێت. کە ساخبوونەوە و سەلماندنی هەرتاوانێک، بەپێی یاسا لەدادگای لاگای سزای تایبەتی خۆی هەیە. جابرایانی دڵسۆز با ئەم دەرفەتە لەدەست نەدەین و بۆ ژیانی ئاییندەێکی پڕشنگدار لە بۆ نەوەی داهاتوو مسۆگەر بکەیین، پێویسته بەئارکی نەتەوەیی خۆتان هاوکارییمان لەگەڵدا بکەن. تاچیتر گرەو لەسەر ئەسپی تۆپیو نەکرێت و خاکی کوردستان ڕۆژانە هەڕاج نەکرێت، چیتر. هەر جۆرە تاوانێک شک دەبەن لەسەریان، بۆمان بنێرن تاکو ئێمەش وەریگێرینە سەر هەردووزمانی ئینگلیزی و فەرەنسی و رەوانەی دادگای لاهای بکرێت.
د. ئازاد هەمەوەندی
کەنەدا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست