کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


ئازادی فکر لەبەرامبەر دەسەڵاتی کوردیدا !

Friday, 26/10/2012, 12:00






ئازادی وه‌ک مافێکی سرووشتی هه‌ر له‌سه‌ره‌تای درووستبوونی ژیان له‌سه‌ر ئه‌م زه‌ویه‌ی که‌ تیایدا ده‌ژین نه‌ک ته‌نها بۆ ئێمه‌ی مرۆڤ مه‌سه‌له‌ێکی بنه‌ره‌تیه بووه‌‌، به‌ڵکو بۆ هه‌موو گیان له‌به‌رکانی تریش‌. ئه‌وه‌ی ر‌وون وئاشکرایه‌ هه‌موو گیانله‌به‌ران، بێجگه‌ له‌ مرۆڤ ئازادێکی ته‌واویان له‌ شێوه‌ی دیاریکردنی ژیانیان ده‌بینرێ، چی له‌ دیاریکردنی شوێن، هه‌ڵسوکه‌وت و هاتوچۆیان بێت، یان ئه‌و جۆره‌ په‌یوه‌ندیانه‌ی هه‌یانه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ورووپشت ،
ئێمه‌ی مرۆڤ له‌به‌ر جیاوازی شێوه‌ی بییرکردنه‌وه‌مان، ئاره‌زووەکانمان، ڕقه‌کانمان وه‌ زۆر شتی تر ڕه‌فتارو شێوه‌ی ژیانمان له‌گه‌ڵ هه‌موو گیانله‌به‌رانی تر جیاوازه‌، هه‌ر ئه‌و جیاوازیه‌شه‌ که‌وامان لێده‌کات هه‌میشه‌ له‌ ململانێیەکی بەردەوامدابین له‌گه‌ڵ هێزه‌ سرووشتێکانی ده‌رووپشتمان وه‌ ئه‌وکه‌سانه‌ی‌ له‌گه‌ڵیان ده‌ژێن
کورد به‌هۆی ئه‌و باره‌ ئاڵۆزه‌ سیاسی وجوگرافیایەی هه‌یه‌تی بێ بوونی بییری ئازاد وسه‌ربه‌خۆ له‌ ناو کۆمه‌ڵگاکه‌ی هه‌میشه‌ ده‌ستێوه‌ردان و تێکدانی ڕیزه‌کانی ئاسان ده‌بێت له‌لایه‌ن دوژمنان وئه‌وانه‌ی که‌ به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی وئابورێکانیان پاڵیان پێوه‌ده‌نێت بۆ هاوکاری دوژمنانمان. کورد کاتێ ده‌توانی هه‌نگاوی راسته‌قینه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌کانی بهێنێت، کاتێ هه‌موو که‌مووکوڕیەکانی ناوه‌وه‌ی چاره‌سه‌رکردبێت ، به‌شێکی ئه‌و که‌مووکۆریانه‌ش ئازادی ره‌خنه‌و بییروبۆچونه‌ که‌ فاکته‌رێکی سه‌ره‌کی بنیاتنانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ودیموکراسیه‌
پێویسته‌ ده‌سه‌ڵاتی کوردی هه‌موو پرنسیپه‌ دیموکراتێکان ره‌چاوبکات له‌ مامه‌لکردن له‌گه‌ڵ رووداوه‌کان، هه‌میشه‌ رێزێکی تایبه‌تی بۆ نووسه‌ران وره‌خنه‌گرانی گه‌شه‌کردنی کۆمه‌ڵگاو ده‌رخستنی راستێکان دابنێت. پێویسته‌ ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌ هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێکی تری ناوچه‌که‌ زیاتر پابه‌ندی ئه‌و بنه‌ما مه‌ده‌نیانه‌ بێت که‌ پێویستن بۆ گه‌شه‌کردن له‌بواره‌‌ جیاوازه‌کان، هه‌موو بریارو کاره‌کانی دووربێت له‌ تۆڵه‌ سه‌ندن وقینه‌ی که‌سایه‌تی ته‌سک به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی بییروبۆچونیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات ناگونجێ و جیاوازه‌
نه‌بوونی یاساێک که‌ مافی هه‌موو تاکه‌کانی ناوکۆمه‌ڵ به‌هه‌موو بییرووبۆچونه‌ جیاوازه‌کان بپارێزێ ، پاشان رێزنه‌گرتن له‌و یاسایه‌ له‌لایه‌ن خودی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌و پابه‌ند نەبون پێ ی ئاڵۆزێکانی ناو کۆمه‌ڵگای کوردی قوڵتر ده‌کات، پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ش سه‌رکه‌وتنێکه‌ بۆ هه‌موو ئه‌و خه‌بات وقوربانیه‌ی رابردووی خه‌لکه‌که‌مان
ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێکی تری ناوچه‌که‌ دڵ گه‌وره‌ترو نه‌رمتر بێت به‌رامبه‌ر خه‌ڵکه‌که‌ی، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وه‌ێ له‌رێگای نووسین وره‌خنه‌وه‌ بییروبۆچونه‌کانیان ده‌ر‌برن، ئه‌گه‌ر ئه‌و نووسین وره‌خنانه‌ له‌ چوارچێوه‌ی شێوازه‌ ئه‌ده‌بی و ڕاستیەکان خۆی نه‌گرێته‌وه‌، نابێ گرنگێکی ئه‌وتۆی پێبدرێت. ئه‌و گرنگی نه‌دانه‌ به‌و جۆره‌ ره‌خنه‌وه‌ بابه‌تانه‌ زۆر له‌وه‌ باشتره‌ که‌ خاوه‌ن ره‌خنه‌و بابه‌ته‌که‌ ڕوبەڕوی سزاو تۆڵە لێسەندنەوە ببێت ،
پێویسته‌ ده‌سه‌ڵاتی کوردی مامه‌ڵە‌کردنی له‌گه‌ڵ رووداوه‌کان له‌ ناوه‌وه‌، به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ره‌خنه‌گران ونووسه‌ران له‌ چوارچێوه‌ی یاسایەک بەجێ بهێنێ، هیچ کاتێک ده‌ستێوه‌رده‌ر نه‌بێت له‌وکارانه‌، چوونکه‌ ده‌ستێوه‌ردان له‌و جۆره‌ کارانه‌و مامه‌له‌کردن له‌گه‌ڵی ده‌رده‌سه‌ری گه‌وره‌ی ده‌ره‌کی وناوه‌کی به‌دوواوه‌ده‌بێت، سیمایەکی چه‌وت وخراپ بۆ ده‌سه‌ڵات له‌ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ درووست ده‌کات !!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە